لەچوارچێوەی كۆڕەكانیدا ساڵۆنی كوردستانی نوێ، ئێوارەی رۆژی 24/11/2020 لە هۆڵی خاك کۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (راپرسی گشتی، ئامڕازێك بۆ سەربەخۆیی گەلان) بۆ نووسەر و مافناس بارام ئیبراهیم رێکخست.
سەرەتای کۆڕەکە نووسەر و مافناس بارام ئیبراهیم سوپاسی كوردستانی نوێی كرد كە هاوكاربوون لەچاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبەكەیدا، دواتر كورتەیەكی لەسەر بابەت و ناوەڕۆكی كتێبەكەی پێشكەشكرد، لەكۆتاییدا كتێبەكەی پێشکەشی ئامادەبووانی کۆڕەکە کرد. كتێبی (راپرسی گشتی، ئامڕازێك بۆ سەربەخۆیی گەلان) یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ.
لەوبارەیەوە لەژمارەکانی داهاتووی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.
ڤینۆس تۆفیق
77 جار بینراوە