وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند: سبەینێ یەكشەممە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 دەبێت و خوێندن لە ناوەندەكان دەستپێدەكات.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «لە هەفتەیەكدا، 4 رۆژ خوێندن بەردەوام دەبێت، ماوەی وانەكان كەمكراوەتەوە بۆ 30 خولەك»، راشیگەیاند: دواتر بەپێی دۆخی تەندروستی، هەڵسەنگاندنی دیكە بۆ پڕۆسەی خوێندن دەكرێت و بە هاوكاریی شانەی قەیرانەكان، رێكاری دیكە دەگیرێتەبەر.
لەلایەكی دیكەوە، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیار لەسەر خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت.
85 جار بینراوە