سەرەکی » کەلتوور » ئایا روسیا دەبێتەوە بە زلهێزەکەی جاران

ئایا روسیا دەبێتەوە بە زلهێزەکەی جاران

لەدووتووێی 350لاپەڕەدا کتێبی (ئایا روسیا دەبێتەوە بە زلهێزەکەی جاران) نووسینی «ئەردەڵان عەبدوڵڵا» بڵاوکرایەوە. کە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

نووسەر لەم کتێبەدا باسی لایەنی جوگرافیی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و فەرهەنگی و سیستەمی پەروەردە و سیستەمی سیاسی و ئابووریی و پیشەشازی کردووە. لە بەشێکی تایبەتیشدا باسی مێژووی ئەدەبی روسی کردووە. هەروەها باسی مێژووی 5 سەدەی روسیا، شۆڕشی روسیا، دروستبوونی یەکێتی سۆڤێت و روخانی، سەردەمی یەلتسن و پوتین کردووە.لە بەشێکی تری کتێبەکەدا باسی پەیوەندی نێوان روسیا و جیهان دەکات بەتایبەتی لەگەڵ « ئەوروپا، ئەمریکا،چین، رۆژهەڵاتی ناڤین» دەکات. لە بەشێکی تایبەتیشدا باسی مێژووی پەیوەندی نێوان روسیا و کوردی کردووە. لە دوا بەشی کتێبەکەدا نووسەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، ئایا روسیا دەبێتەوە بە زلهێزەکەی جاران؟ باسی خاڵە لاوازو بەهێزەکانی روسیای کردووە. لە کۆتایی کتێبەکەشدا کۆمەڵێک وتاری سیاسی و ئەدەبی نووسەر لەبارەی روسیاوە بڵاوکراوەتەوە کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاویکردۆتەوە.

 

 76 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*