سەرەکی » هەمەڕەنگ » دەست دەکاتەوە بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکەی

دەست دەکاتەوە بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکەی

هەروەک زۆربەی فیلمەکانی تر، فیلمی «Doctor Strange in the Multiverse of Madness» لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانی راگیران، بەڵام بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕیاریانداوە دەستبکەنەوە بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکە ئەویش لەپێناو ئەوەی بتوانن لەساڵی 2022دا فیلمەکە لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت.

چیرۆکی فیلمەکە باس پزیشکێک دەکات دوای ئەوەی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە پیشەکەی لەدەستدەدات، پەنا دەباتە بەر ژنێکی جادووگەر هەتا فێری بکات لەڕێگەی جادووەوە پارێزگاریی لەجیهان بکات.

لەم فیلمەدا شانبەشانی «ئەلیزابیس ئۆلسن» ژمارەیەک ئەکتەری تر رۆڵدەبینن، لەوانە: راشیل ماک، سکۆت ئادکنز، مادس میکلسن، بندکیت کۆمبرباش و چەندین ئەکتەری تر. فیلمەکەش سکۆت دیریکسن نووسەر و دەرهێنەرێتی.

 74 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*