سەرەکی » وەرزش » هانده‌رانی بۆكا هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان جێبه‌جێكرد

هانده‌رانی بۆكا هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان جێبه‌جێكرد

ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌ به‌هۆی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ روفاتی ماردۆنا له‌سه‌ر كار دوورخرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئۆلتراسی بۆكاجۆنیۆرز كۆتایی به‌ ژیانی هێنرا وه‌ك چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردبوو.

هانده‌رانی تۆپی پێ به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌رژه‌نتین دووچاری شۆك بوون كاتێك هه‌واڵی كۆچی دوایی مارادۆنای ئه‌فسانه‌یان بیست كه‌ سه‌دان هه‌زاریان له‌ بۆینس ئایرس دوا ماڵئاواییان لێكرد.

مارادۆنا لای ئه‌رژه‌نتینه‌كان زۆر پیرۆزه‌ به‌جۆرێك كه‌ په‌رستگای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و زیاتر له‌ 500 هه‌زار كه‌س په‌یڕه‌وی ئه‌و په‌رستگایه‌ن، بۆیه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و كارمه‌ندای لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری مه‌راسیمی ناشتنی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ كردی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باجه‌كه‌ی‌ قورس ده‌بوو.

ئه‌و كارمه‌نده‌ كه‌ ناوی مۆلینایه‌ پۆسته‌كه‌ی‌ قۆستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ بگرێت كه‌ كه‌ تابوت و كفنه‌كه‌ی‌ كردۆته‌وه‌و وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ گرتووه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بڵاویكردۆته‌وه‌.

ئه‌م ره‌فتاره‌ بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌یی ئه‌رژه‌نتینه‌كان كه‌ به‌ سوكایه‌تی بۆ مارادۆنا له‌ قه‌ڵه‌میان داو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكرد له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه‌ هانده‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی بۆكاجۆنیۆرز و لیژنه‌كه‌ش به‌ ناچاری له‌ كاره‌كه‌ دووریان خسته‌وه‌.

هانده‌رانی مارادۆنا به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ن كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ئه‌رژه‌نتینی لێ بسه‌نرێته‌وه‌ و به‌ڵام ئه‌م داوایه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرا به‌هۆی ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌و بێ رێزیه‌یان لێكرده‌وه‌و كوشتیان و ته‌رمه‌كه‌شیان خستبووه‌ ته‌نه‌یه‌كی خۆڵه‌وه‌ كه‌ دوای رۆژێك له‌ كوشتنی له‌لایه‌ن پۆلیس دۆزرایه‌وه‌.

 100 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*