دوای 5 رۆژ ركابه‌ری پاڵه‌وانێتی جیهانی تێنسی سه‌رمێز له شاری ماكاوی چین كۆتایی هات و وه‌كو هه‌میشه‌ش چینیه‌كان پێشه‌نگ بوون و له ئاستی كوڕان و كچان پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
دوای وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی كۆرۆنا یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رمێز به‌ڕێوه‌چوو كه جیاواز له ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كانی تر چین ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی میوانداری بكات و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به ئاماده‌بوونی به‌شێك له هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
له پاڵهوانێتییهكهشدا هه‌رچه‌نده به ماڵئاوایی كردنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان به‌رامبه‌ر به یاریزانێكی سویدی چینیه‌كان توشی شۆك بوون به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان بۆ چینیه‌كان بوو.
له ئاستی كوڕان ما لۆنگی سێیه‌می ریزبه‌ندی جیهان رووبه‌ڕووی وانگ چوكینی ریزبه‌ندی حه‌وته‌م بووه‌و توانیشی یارییه‌كه‌ی به 5 گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك لێ برده‌وه كه سیستمی یاری كۆتایی جیاواز له قۆناغه‌كان ی پێشوو كه 5 گێم بوو كرابوو به 9 گێم.
له ئاستی كچانیشدا یون یونگشای دووه‌می ریزبه‌ندی جیهان رووبه‌ڕووی چین زینگتۆنی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به 5 گێم به‌رامبه‌ر به 2 گێم لێ برده‌وه.
66 جار بینراوە