پاساوی جیابوونه‌وه‌كانی نێوان ژن و مێرد، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه هۆكارانه نین كه ده‌چنه به‌رده‌م به‌رده‌م دادوه‌ر. هیچ كات پاساوی بڕیاردان بۆ جیابوونه‌وه‌ی ژنومێرد ڕه‌زیلی نیه، چونكه ڕه‌زیلی بابه‌تێكی تایبه‌تی بچووكه و په‌یوه‌ندی به په‌روه‌ردی خێزانیه‌وه هه‌یه. هۆكاره‌كه دڵپیسیش نیه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ژن‌و مێردی كورد ده‌یكه‌نه بیانووی جیابوونه‌وه‌و له دانپیانهكاندا ده‌ینووسن به‌شێكن له سروشتی مرۆڤایه‌تی. ژن شوو به هه‌ر پیاوێكی تر بكات، ڕه‌نگه ئه‌و پیاوه زیاده‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی تیابنو سه‌د ڕه‌حمه‌ت بۆ كفن دز بنێرێت، ژنیش به هه‌مان شێوه
خستنه ڕووی هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه ئاسان نیه په‌یوه‌ندی بهناواخنی كه‌سێتی هه‌ردووكیانه‌وه هه‌یه، ژن‌و مێرد خۆیان ڕه‌فتاره‌كانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌و بیركردنه‌وه‌و ئه‌و چوارچێوه كولتوورییه بۆیان دروستبووه كه تیایدا ژیاون قاوغی بۆ كێشاون ئه‌وان دوو مرۆڤن ڕه‌نگه ژینگه و ده‌وروبه‌ر ئۆباڵه‌كه‌یان له ئه‌ستۆدا بێت، چونكه بڕیاره‌كه كۆمه‌ڵ بۆیان دروست ده‌كات، نه‌ك خۆیان. مه‌سه‌له‌ی ژن‌و مێردایه‌تی زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحیه. كه له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌درێت، له كاتێكا پیاو له شه‌وی یه‌كه‌مه‌وه به شه‌ڕ پێشوازی له‌و ده‌روازه خێزانیه بكاته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌وه پیاو گومان له پاكی و ناپاكی ژنه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه ڕۆحیه‌كه‌ی نێوان ژن‌و مێرد ده‌كوژێت ژن لێره‌وه هه‌ست به‌و جه‌نگه ده‌روونیه ده‌كات كه پیاوه‌كه له هه‌مبه‌ری ده‌یكات .
ئه‌و خه‌یاڵه‌ی هه‌ردووكیان بۆ ژیانی نوێ كێشاویانه مه‌رج نیه وابێت، هاوكاتیش ڕانه‌هێنراون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوانیان كاتێك ڕووبهڕییان ده‌بێته‌وه هه‌ردووكیان فیش ده‌خۆنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی نێوانیان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و شه‌ڕێك دێته ئاراوه و هه‌مووی به یه‌كه‌وه و به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ڵده‌ڕێژن.
ئه‌گه‌ر ژن‌و پیاوه‌كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه سۆزداری‌و ڕۆحیه بپارێزن‌و ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هیچ هۆكار نیه له‌كاتێكا ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ڕاگرن ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ژیانیان تاڵ ده‌كات.
زۆربه‌ی جار پاساوه‌كانی جیابوونه‌وه به شاراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و گوزارشتی لێناكرێ. ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن په‌ی پێ به‌رن كه له بواره تایبه‌تیه‌كاندا شارهزانو ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌ویش هه‌ندێكجار به‌هۆی بنه‌ما كولتوورییه‌كانه‌وه دیزه به‌ده‌رخۆنه ده‌كرێ‌و ده‌خرێنه دوتوێی ئه‌و نانه‌ی كه له مه‌جلیسی كۆتاییدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنه‌ما فسیۆلۆجیهكان كه كاریگه‌ری یه‌كه‌می هه‌یه مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌دا.
112 جار بینراوە