بورهان فەرەج
پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا له‌ساڵی 1929 گه‌شتۆته جه‌له‌ولا و خانقین و كفری و كه‌ركوك و پاشان ساڵی 1946گه‌شته هه‌ولێر. ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گرنگ بوو بۆ گواستنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌و گرێدانی شاره‌كانی عێراق پێكه‌وه له‌ڕووی ئابووری و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاژه‌ڵ وشهمهك و نه‌وتی كه‌ركوك بۆ شاره‌كانی تری عێراق، به‌بیره‌وه‌ری ئێمه‌مانان چه‌ندین جار به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕۆشتوین له جه‌له‌ولا بۆ خانقین بۆ به‌غدا. به‌داخه‌وه له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق ـ ئێران دا ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له‌ساڵی 2010 له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كاك سامان گه‌رمیانی پێی ووتم، خه‌ڵكی كفری داوای دروستكردنی هێڵهكۆنهكه دهكهنهنهوه واته هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (ئاسكی كفری)، منیش كردمه خاڵێك به‌ڵێنم دا به خه‌ڵكی (كفری و كه‌لار )كه چوومه په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌م.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌رچووم و بووم به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، هه‌وڵم دا كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌م بكه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراوێكم ئاراسته‌ی (وه‌زاره‌تی گوستنهوهی عێراق)كرد. پاش ماوه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی نوسراوهكهم خۆشم سه‌ردانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق (هادی عامری)م كرد.
ووتی نوسراوه‌كه‌ت گه‌شتۆته ده‌ستمان، ئیمه‌ش پرۆژه‌كه‌مان خستۆته ناو پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ هه‌موو عێراق له زاخۆ تا به‌نده‌ری به‌سره، به‌ڵام پێویستمان بهبوودجهیهكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكه‌ین. عێراق یش ئه‌م بوودجه‌یه‌ی له‌ئیستادا بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز مالكی تاوتوێمان كردووه، به‌گشتی حكومه‌ت چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی وای هه‌یه. گووتی ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و (پرۆژه یاسای قه‌رزه‌ی )كه حكومه‌ت ئاراسته‌ی كردوون.
ئه‌و پرۆژه یاسایه چی بوو؟
(مشروع قرض بالاجل) حكومه‌تی مالكی پرۆژه‌ی قه‌رزی ناردبوو، بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و بكرێت به‌یاسا. ده‌وڵه‌تی یاسا و كوتله‌ی حكومی پاڵپشتی پرۆژه‌كه‌یان ده‌كرد ، چی كوردیشه دژی پرۆژه‌كه بوو .
هۆكاری دژایه‌تیكردنه‌كه ئه‌مه بوو:
1- ناكۆكی نێوان مالكی و كاك مسعود بوو، چونكه پرۆژه‌كه زۆر گرنگ و ستراتیژی بوو، حكومه‌تی مالكی پێ به‌هێز ده‌بوو، ئه‌وده‌مه پارتی زۆر دژی مالكی بوون!
2- كورد شاره‌زای پلانی ستراتیژی و ئه‌وانه نییه!
راستی بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه بوو كاك مسعود و كاك نێچیرڤان و حكومه‌ت دژی بوون، كوتله‌ی پارتیش زۆر دژی پرۆژه‌كه وه‌ستانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌نێو خۆشمان پێیان ناخۆش بوو باسبكرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین. له‌پڕ براده‌رانی پارتی ده‌هاتنه ده‌نگ.
ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی په‌روه‌رده پشتیوانی پرۆژه‌كه بووین، چونكه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و كوردستانیش پێویستیان به درووستكرنی بینای قوتابخانه‌و خوێندنگا هه‌بوو (عادل شه‌رشاب) سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده كهتلهی ده‌وڵه‌تی قانوون بوو، منیش ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده بووم، پشتگیری پرۆژه‌كه‌م ده‌كرد، منیش گیرمابووم له‌نێوان كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیژنهكهمدا!
زۆر بیرم لێكرده‌وه ئه‌م پرۆژه زۆر باشه بۆ كورد دژی بێت!! ده‌ستم كرد به تسریح و دیدار لهمیدیاو كه‌ناڵه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه‌كانی پارتی داوه‌تیان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایه، له‌سه‌ر ئه‌رێنی و نه‌رێنی پرۆژه یاساكه و سوودهكانیم باسكرد .
پاشان سه‌ردانی مه‌كتبه‌ی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م كردوو بۆ كاك مه‌لا به‌ختیار-م باسكرد، ووتی: ئه‌م كاره زۆر باشه‌و لێی مه‌وه‌ستن و خۆشم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر فوئاد قسه ده‌كه‌م خۆتیش بابه‌ته‌كه‌ی بۆ روونبكه‌وه. منیش سه‌ردانی به‌ڕێز دكتور فوئاد معسوم-م كرد و باسی هه‌ردوولای پرۆژه‌كه‌و به‌تایبه‌ت ئهرێنێكانیم بۆ كرد.
ووتی: من نازانم تێمگه‌یه‌نه كو پارهكهیمان ده‌ده‌نێ؟
دیسان باسی ئه‌وه‌م كرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات به‌م پاره‌یه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و ژاپۆن دێن ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن به‌قه‌رز و ساڵانه لهبوودجهی عێراق ئه‌و قه‌رزانه ده‌ده‌نه‌وه به‌كۆمپانیاكان.
له %17 به‌شی پشكی هه‌رێمه و له‌وه‌ش پرۆژه بۆ كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. دكتۆر فوئاد ڕه‌زامه‌ندی دا‌و پاشان به‌گشتی كوتله‌ی یه‌كێتی پشتیوانی پرۆژه‌كه‌مان كرد. له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه بوو به قوربانی ناكۆكی نێوان كوتله سیاسیه‌كان دیاره سونه‌ش و هه‌ندێك لهشیعهش دژ بوون.
لێره ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای وتاره‌كه كه‌من به‌ڵێنی كاردكردن له‌سه‌ر درووست كرنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده فه‌ری كفریم دابوو، هه‌ندێك كه‌س به‌مه‌به‌ست بێ یان بێ مه‌به‌ست هه‌ندێك نه‌یار وه‌ك نووكته دژ بهمن به‌كاریان ده‌هێنا، گوتووبویان بابه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر دێنێ بۆ كفری !وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره مسته‌حیل بێت!
180 جار بینراوە