مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆژی 17/12/2020 سه‌ردانی توركیای كرد و له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازیی لێ‌كرد.
كاتێك كازمی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی له‌نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌پێی پرۆتۆكۆل ئه‌ردۆغان چوو به‌ره‌وپیری وسڵاویان له یه‌كتریی كرد، له‌وێدا ئه‌ردۆغان یه‌خه‌ی خواربووی كراسه‌كه‌ی كازمیی چاك كرد.
ئه‌م رووداوه رووداوێكی ده‌گمه‌نه له دیداری سه‌رۆك و به‌رپرس و دیپلۆماتكارهكاندا. به‌دڵنییاییه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌نییه‌تێكی دۆستانه و جهنتڵمانانه ئه‌و كاره‌ی كرد، به‌ڵام مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
خواریی یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، گوزارشت له خوارو خێچیی بارودۆخی عیراق ده‌كات، خۆپیشاندانه ده‌ستكرده‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 كه نه‌یاره‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پشتییه‌وه بوون، مه‌به‌ست لێی گۆڕانكاریی بوو له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و بارودۆخی ئابووریی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش، پاش بێنه و به‌رده‌یه‌كی زۆر و ره‌تكردنه‌وه‌ی چه‌ند كاندیدێك، مسته‌فا كازمی دیاریكرا. له‌و كاته‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی باشتری لێ ناكرێت.
بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ره‌و خراپتر چووه، دۆخی ئابووریی خراپتر و ترسناكتر بووه، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئاڵۆزتر و خراپتر بووه، ئه‌وه‌ی كه كراوه و تا راده‌یه‌ك هه‌موو لایه‌ك پێی رازین، دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، ئه‌میش قسه‌ی ته‌زویركردنی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرا دیاره ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی عیراق هه‌ر به رێككردنه‌وه‌ی خواریی یه‌خه‌كه‌ی كازمی چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو خواریی زۆر له عیراقدا هه‌یه و پێویستی به‌رێك كردنه‌وه‌یه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌موو خواروخێچییه به كازمی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رێك ده‌بنه‌وه؟
80 جار بینراوە