* موتاڵەعە خۆشە، بەڵام تا ئێستا جەریدەت کردووە بە لوولەی پاقلە؟!
* دەنگی گسکی کارەبایی ئیزعاجە، بەڵام تائێستا گوێت لە هەواڵەکانی کوردستان گرتووە؟
* فلیمی هندی فشەی زۆر تیایە، باڵام تائێستا بیرەوەری هیچ مەسئولێکت خوێندۆتەوە؟
* دواکەوتنی مەعاش ترسناکە، بەڵام تائێستا عادەکەت پێشکەوتووە.
* کوردی شەکرە، بەڵام تا ئێستا گوێت لەعەرەبییەکەی ئەو خوشکە گرتووە؟
* هەتاو نیعمەتە، بەڵام تا ئێستا مانگی کانوونت بە کراسی نیوقۆڵەوە بینیوە.
* خەڕەک دەمێکە باوی نەماوە، بەڵام تا ئێستا تەئریخی کوردت مولاحەزە کردووە.
* دژایەتیکردنی پارتی مێشکت ئەکاتەوە، بەڵام ئایا تا ئێستا سلفەكەیت تاقی كردووەتەوە.
* خەبات و ماندووبوون شەرتی پشکەوتنە، بەڵام ئایا تا ئێستا تەکەتولت کردووە.
* راستە کارەبای هەرێم زۆر بێ شعورە، بەڵام تا ئێستا سەعات یانزەی شەو میوانتان هاتووە.
* لێبووردن زۆر خۆشە، بەڵام تا ئێستا فیشەکت ناوە بەو پشیلەیەوە کە کۆترەکەی خواردویت؟
* مەسئولی کۆن هیچی پێ نەماوە، بەڵام تا ئێستا نیو سەعات لەگەڵ مەسئولی تازەدا دانیشتویت؟
248 جار بینراوە