سەرەکی » وەرزش » نۆیەر باشترینی ئەڵمانیایە

نۆیەر باشترینی ئەڵمانیایە

مانوێل نۆیەری كاپتن و گۆڵپارێزی یانەی بایرن مونشن بە باشترین یاریزانی ئەڵمانی بۆ ساڵی 2020 دیاری كرا.

هەموو ساڵێك یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە پێگەی رەسمی خۆی دەنگدانێك لەناو هاندەران رێكدەخات بۆ ئەوەی بە رای ئەوان باشترین یاریزانی ساڵ دیاری بكات.

ئەمساڵیش یەكێتییەكە هەمان كاری كردو دوای ماوەیەكیش لە دەنگدان دواجار لە بەیاننامەیەكدا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند نۆیەر خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانی بۆ ساڵی 2020 بردۆتەوە.

نۆیەر لە دەنگدانەكە بە جیاوازیەكی زۆر پێش سەرجەم ركابەرەكانی كەوتووە كە لەسەدا 57 پۆینت 8ی دەنگەكانی بەدەستهێناوەو پێش سێرج گنابری ئەستێرەی یانەكەی كەوتووە كە لەسەدا 15ی دەنگەكانی بەدەستهێناوەو ماتیاس گینتەری یاریزانی مونشن گلادباخیش لەپلەی سێیەمدا هاتوە.

دەنگدانیش بە نۆیەر هەر لە خۆوە نەبووە بەڵكو بەهۆی ئەو ئاستە ناوازەیە بووە كە بەدرێژایی ساڵی پێی دەركەوت و هۆكاری سەرەكی بوو لەوەی یانەكەی سەرجەم نازناوەكان بباتەوەو لەلایەن فیفاش خەڵاتی زە بێستی وەكو باشترین گۆڵپارێزی ساڵ بردەوە.

 42 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*