سەباح شوکر
کوردستانی نوێ مۆمی 29 ساڵەی دەکوژێنێتەوەو مۆمی سێ دەیە دادەگیرسێنێ.
لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی کوردی کوردستانی نوێ(12/1/1992) دا. را و سەرنجی چینوتوێژەکان دەخەینە ڕوو.
ھەفتانە پاشکۆی ژنان دەربچێت
مامۆستایەک بە ناوی ئاواز دەڵێت-»بەھۆی ھاوسەرەکەمەوە پێشان زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارەکانم دەخوێندەوە بە تایبەتیش رۆژنامەی کوردستانی نوێ دوای ئەوەی پەیجی لەفیسبوک دانرا ئاسانتر لە ماڵەوە دەیخوێنینەوە، کوردستانی نوێ رۆژنامەیەکی بەسوودە بەتایبەتی گرنگی دان بە بواری ژنان لە ئەدەب و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە.
لەم دوایەشدا چەند قەڵەمێکی ژن تیایدا بە دیارکەوەتووە لە بواری نووسین و لێکۆلینەوە کە جێگای خۆشحاڵیە، ھیوادارم لە ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەکە گرنگی زیاتربە لایەنی ژنان بدرێ ،ھەروەھا گەر بکرێ وەک – پاشکۆکانی تر ھەفتانە پاشکۆی ژنان یا دایکان دەربچێت سەرجەم لایەنەکانی ژنان وکچان بگرێتەوە .
لاپەرەی شەھیدان کە تایبەتە بە شەھید ویادی رۆژە سەختەکان
لە نووسینگەی کۆمەڵەی پێشمەرگە .دێرینە دانەبراوەکان، جەواد ساڵەیی جێگری کۆمەڵەکە وتی»رۆژنامەی کوردستانی نوێ یان راگەیاندن ی ن ک لە شاخ و شار بە ھەوڵ و کۆششی پێشمەرگە دێرینەکان و قارەمانەکان ھاتۆتە بەرھەم، لاپەرەی شەھیدان کە تایبەتە بە شەھید ویادی رۆژە سەختەکان پێشمەرگە دێرینەکان بەسەردەکاتەوە جێگای خۆشحاڵیمانە کە نەوەی ئەمڕۆ ئاشنادەکات بە رابردووی شۆرش وقوربانی».
کوردستانی نوێ بەردەوام لە خۆگۆرین و نوێبونەوەدایە
ھەروەھا عیسی حوسینی شاعیر وتی» کوردستانی نوێ یەکێکە لەو رۆژنامانەی وەکو ماری وایە بەردەوام کاژفڕێ دەدا و لە خۆگۆرین و نوێبونەوەدایە، ئەوەی لەم (29) ساڵەدا بەردەوام خوێنەری بووبێت ئەو راستیە لەلای روون دەبێتەوە لە ناو ئەو رۆژنامەشدا لاپەری ئەدەب وھونەرە و گرنگی خۆی ھەبوە و ھەمیشە نوسەران و ھونەرمەندان و ئەدیبان بە تاسەوەخوێنەری بوونە ,بەندە بەشبەحاڵی خۆم لە سەرەتاییی نەوەتەکان و لە ژمارەکانی سەرەتایی کوردستانی نوێ، شەرەفی ئەوەم بەرکەوت یەکەم شیعرم لە مێژووی ئەدەبی خۆمدا لەم رۆژنامەیە بڵاوکرایەوە، ھەمیشە فەخر و شانازی پێوەدەکەم بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ھەقە کوردستانی نوێ گرنگی زیاتر بە ئەدەب و کەلتور و ھونەری میلتەکەمان بدات و تێکست و دەقی رەسەن خۆمالێ بڵاوکاتەوە ئەویش لە رێگای لێژنەیەکی پسپۆرلە بووارەدا و ساڵانە خەڵات ورێزلێنان بەبەخشن بە خاوەن قەڵەمی بابەتی رەسەن وبیانی» . ئاری میران یاریزانی تۆپی پیێ لەبارەی کوردستانی نوێ_ەوە دەڵێت» ئەوەی لای من جێگای دڵخۆشیە و ستادێومە وەرزشیەکەی ھەفتانە بە رەنگێکی جوان لە گەڵ رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاودەبێتەوە، ئارەزوو دەکەم لاپەڕەی وەرزش بە رەنگاورەنگ بێت، گرنگی بە وەرزشی ناوەخۆ و دەرەوە بدرێت.
62 جار بینراوە