رۆژی 9/1/2021 له مۆزه‌خانه‌ی رستن و چنین له‌قه‌ڵای هه‌ولێر مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەو ناساندنی دوو ئەلبوومی نوێی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رۆستەم ئاغاله بەڕێوەچوو کە بریتیبوون لە تابلۆ‌و فۆتۆ.
لەکۆڕەکەدا ئاغاله به‌كورتی باسی هه‌ردوو ئهلبوومهکەی كرد کە بریتی بوون لە دوو ئەلبووم، یەکەمیان بەناوی «نیگارەکانی شاماران›و نوێترین تابلۆکانی لەخۆی گرتووە، ئەلبوومی دووەمیش بەناوی «ئێمە کاکەین» بریتی بوو لەکاری فۆتۆو پۆرترێتی کەسایەتییە کاکەییەکان. وتیشی: ماوه‌ی 10 ساڵه خه‌ریكی ئه‌و كاره شێوهكارییەم كه باس له داستانی شاماران ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كهسانەشی كرد كه هاوكاری بوون له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و دوو ئهلبوومەدا.
شایەنی باسە ئاغاله یه‌كێكه له شێوه‌كاره دیارەکان و جێگە ده‌ستی له زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌ری شێوەکاریدا دیارە.
سەباح شوکر
40 جار بینراوە