سەرەکی » هەواڵ » سوپاسنامه‌

سوپاسنامه‌

هاوڕێیان و هه‌ڤاڵانی رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی
خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانی خوالێخۆشبوو شیهاب عوسمان
به‌ناوی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شیهاب عوسمان و شه‌هیدی نه‌مر كه‌ریم عوسمانی تێكۆشه‌ره‌وه‌، سوپاسی گه‌رم و بێپایانمان ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌كته‌به‌كانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ و شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و سه‌رجه‌م كه‌سوكار و ئازیزان و هاوڕێ تێكۆشه‌ره‌كانی رۆژانی خه‌باتی شاخ و شاری شیهاب-ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین.

كه‌ له‌ڕۆژی نه‌خۆشكه‌وتنی ئازیزمان هه‌تا رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێدی نیشتمان و مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی، هه‌ر یه‌كێكتان به‌ شێوازێكی جوامێرانه‌ رۆڵی دڵسۆزانه‌تان گێڕا.

به‌ڕێزان…

شیهاب-ی كۆچكردوو، به‌ ته‌نها براو كوڕی خانه‌واده‌ی ئێمه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزیی و شه‌ونخونی به‌ڕێزتان له‌ تێكڕای

رێوڕه‌سمه‌كان سه‌لماندتان، كه‌ هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی خه‌مه‌كانی ئێمه‌ بوون و خۆشه‌ویست و ئازیزی ئێوه‌ش بووه‌.
سوپاس بۆ خه‌مخۆریتان.. بۆ ماندووبوونتان.. بۆ ئه‌رك و وه‌فاتان.

به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی شه‌هید كه‌ریم و شیهاب-ی كۆچكردوو ده‌بین.

خوا ئازیزانمان بپارێزێت و سه‌لامه‌ت بن.

نه‌جم عوسمان
له‌جیاتی بنه‌ماڵه‌ی راگه‌یاندنكاری (ی.ن.ك) شیهاب عوسمان

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*