سیروان سلێمان
سیامه‌ندی زیندان كه ناوی ته‌واوی (سیامه‌ند تاهیر محه‌مه‌د گه‌نجی)یه، ساڵی 1989 له‌لایه‌ن ئیستخباراتی به‌عسه‌وه له شاری كه‌لار ده‌ستگیرده‌كرێت و وه‌ك سه‌دان تێكۆشه‌ری دیكه ده‌خرێته ژێر جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خته‌وه، شاهێدی چه‌ندان چیرۆكی خه‌مناكی نێو ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عسه.
تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا
ئه‌م تێكۆشه‌ره ساڵی 1967 له گوندی (حاجی خه‌لیل)ی ده‌شتی بنكورهی سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین له دایكبووه، تا قۆناغی شه‌شه‌می زانستی خوێندووه له‌كه‌لار، به‌ڵام به‌هۆی كاری رێكخستن و دهستگیركردنیهوه، نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات.
سه‌باره‌ت چوونه ناوكاری سیاسییه‌وه، بۆخۆی وتی: رۆژی 19/2/1983 پهیوهندیمكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له ناوچه‌ی یه‌كێتی شۆڕشگێڕان له كهلارو لێپرسراوی به‌شێك له (هێڵی شههیدشوان گه‌رمیانی) بووم.
وتیشی: رۆژی 22/10/1989 له گه‌راجی به‌غدا له گه‌ڕه‌كی (بنگرد)ی قه‌زای كه‌لار سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بووم، كاتێكم زانی مه‌فره‌زه‌ی ئیستخبارات چواردهوریانگرتم و ده‌مانچه‌یان خسته بناگوێمهوهو وتیان نه‌جوڵێی، سواری ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیان كردم له جۆری (جێب قیاده)، دوای كه‌مێك رۆیشتن دایانبهزاندم و خستیانمه ئۆتۆمبێلێكی تر له‌و جۆره‌ی پێی ده‌ڵێن مێك زه‌مینی، به ده‌مدا ڕایانكێشام و به پێوه چوونه سه‌ر پشتم تا گه‌یشتینه باره‌گای ئیستخبارات له قه‌زای خانه‌قین.
ئهوئاماژهی بۆ تۆمه‌تێك كرد كه درابووه پاڵی، خۆفرۆشێك كاسێتێكی ده‌نگی ده‌دات به رژێمی به‌عس گوایا ئه‌وه سیامه‌نده له دوای ئه‌نفال قسه بۆ هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌كات و داوایان لێده‌كات درێژه به‌كاری شۆڕشگێڕانه بده‌ن، ئیتر به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌خرێته ژێر ئهشكنجهوه، به‌ڵام له راستیدا كاسێته هی ئه‌و نه‌بووه و له لێكۆڵینه‌وه‌شدا، نكوڵی لێكردووه.
جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه
له باسی جۆره‌كانی ئهشكهنجهشدا گێڕایه‌وه كه له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژدا له خانه‌قین به‌چه‌ندین جۆر لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنراوه، وه‌ك: هه‌ڵواسین به پانكه‌وه، سوتاندنی جه‌سته‌ی به كاوێ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له هه‌مووی سه‌ختر ڕاكێشانی بووه به‌دوای ئۆتۆمبێلدا به‌چاوی به‌ستراوه‌وه، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سهختیشهوه دووجار له زیندانه‌كانی خانه‌قین و به‌غدا تووشی خوێنبه‌ربوون (نه‌زیف) بووه.
پاشان وتی: رۆژی 30/10/1989 له خانه‌قینه‌وه بردیانمه شاری كه‌ركوك و له نێو ژوورێكی تاكه كه‌سی یهكمهتری زیندانی كرام، سه‌رنجمدا له سه‌ر دیواركه، كه‌سێك ناوی خۆی به‌خوێن نوسیبوو (سه‌ڵاح حه‌مه‌ی عه‌له گیان)، به‌داخه‌وه ئه‌وكه‌سه له سێداره‌دراو ته‌رمه‌كه‌شی نه‌درایه‌وه به كه‌سوكاره‌كه‌ی.
وتیشی: له كهركویش لێكۆڵینه‌وه‌م له‌باره‌ی كاسێتهكهوه لێكرا، به‌ڵام دیسان نهم سه‌لماندو ره‌تمكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وتی: رۆژی دواتر، واتا له 31/10/1989 له‌گه‌ڵ دوو زیندانی دیكه به‌ناوه‌كانی برایم حاجی مه‌جید و حامد عهبدولاحید ڕه‌وانه‌ی شاری به‌غدا كراین و براینه ئیستخباراتی گشتی و خستیانینه شوعبه‌ی ژماره پێنج كه تایبه‌ت بوو به زیندانیانی سیاسی، ئه‌ندامێكی ئیستخبارات كه ناوی فه‌یسه‌ڵ بوو خه‌ڵكی كه‌لار بوو، پێی وتم: (مه‌ترسه، ئه‌مه ژووری ژماره پێنجه و هی له سێداره‌دان نییه).
له به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكمان خه‌ڵكی كه‌لار بوین، ئیستخباراتهكه هه‌ست و سۆزی بۆم جوڵا، كه بردمی بۆ ژووره‌كه‌ش روویكرده زیندانییه‌كان و به زمانێكی تایبه‌ت پێی وتن: ئه‌م كوڕه لێره ده‌بێت، نان و ئاوی بده‌نێ و جێگه‌ی بكه‌نه‌وه، ئیتر زیندانییه‌كان زۆر ترسان و وایانزانی سیخوڕی به‌عسم و به فیڵ گرتوویانم، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك كه خوێن و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌یان له‌سه‌ر جه‌سته‌م بینی، لێم نزیك بوونه‌وه‌و زانیان كادیری ڕێكخستنی یه‌كێتیم.
له به‌شێكی دیكه‌ی گێڕانه‌وه‌كانیدا سیامه‌ندی زیندان ئاماژه‌ی به چه‌ند ناوێك كرد كه له‌زیندان ناسیونی، وه‌ك: جه‌نگی ڕه‌سوڵ-خه‌ڵكی ڕانیه و زه‌ینڵ سه‌مین باخه‌وان- خه‌ڵكی كفری و ئه‌حمه‌د بازۆكه كادیر‌و فه‌رمانده‌ی حیزبی شیوعی كوردستان-خه‌ڵكی كه‌لار و ڕه‌سوڵ بۆسكانی و نهسروڵاسورچی و وتیشی: ئه‌م كه‌سانه خۆڕاگر و قاره‌مانی نێو زیندانه‌كان بوون.
سه‌باره‌ت له ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌غدا وتی: شوێنێك هه‌بوو پێیان ده‌وت ( سه‌لامه وه‌ته‌نی)، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر كاسێته‌كه، بردیانمه ئه‌وێ، به‌س سه‌ره‌تا من نه‌مده‌زانێ بۆ كوێم ده‌به‌ن، خستیانمه ناو ئۆتۆمبێلێكی داخراو‌و و هه‌ردوو ده‌ستم كهلهپچهكران، دوو ئیستخبارات له‌ودیوی په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه قسه‌یان دهكردو و گوێم لێ‌بوو وتیان بۆ له‌سێداره‌دانه، ئیتر ترسێكی ئێگجار گه‌وره‌م لێ‌نیشت، چونكه پێشتر چه‌ند هه‌ڤاڵێكم ده‌ستگیر كرابوو و گومانم كرد له‌ژێر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیعترافیان له‌سه‌رم كردبێت.
گه‌یشتینه جێ و دوای چه‌ند سه‌عاتێك دهستكرایهوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاسێته‌كه، ئیتر ئاسوده‌بووم كه هیچ ئیعترافێك له ئارادا نییه، دیسان ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان ده‌ستی پێكرده‌وه تا ئێواره، منیش هه‌ر نكوڵیم ده‌كرد، دوای ئه‌وه گێڕایانمهوه بۆ شوعبه‌ی ژماره پێنج تا رۆژی 12/12/1989 له‌وێ مامه‌وه.
ئه‌م تێكۆشه‌ره به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت نه‌شته‌رگه‌ریی گورچیله‌ی بۆ كرابوو، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڵواسیندا برینه‌كه‌ی كرابۆوه سكی هه‌ڵدڕا بوو، بۆیه هاوڕێكانی ناو زیندانیی به ناچاری داوا له سه‌ربازێك به‌ناوی ( عه‌ریف خزیر) ده‌كه‌ن به‌هانای سیامه‌نده‌وه بچێت، ئه‌و سه‌ربازه شاره‌زای په‌رستاری بووه، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی پیشانده‌دا به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌به‌ن و ئاشكرا نه‌بێت، ئیتر سه‌عات یه‌كی شه‌و سه‌ربازه‌كه ده‌چێته ژووره‌وه‌و به ده‌رزی و مه‌چیر 12 ته‌قه‌ڵ له سكی ده‌دات و برینه‌كه‌ی بۆ ده‌دوورێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاتی دادگاییكردنیش وتی: له نێوان 12/3/1990- 9/4/1990 دووجار له دادگای ئه‌لسه‌وره له به‌غدا دادگایی كراین، من سزای 15 ساڵ زیندانی و برایمی حاجی مه‌جید سزای 10 ساڵ زیندانی دراین به ماده‌ی 175ی یاسای سزادانی عێراقی.
ئازادبوون
دوای بینینی جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و مانه‌وه‌ی زیاتر له دوساڵ له زیندانی به‌عسی داگیركه‌ردا، هه‌ڤاڵ سیامه‌ند له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر به‌ناوه‌كانی (به‌همه‌ن برایم عه‌باس كه‌لاری و شێروان شه‌قڵاوه‌یی) به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ون و له رۆژی 26/12/1991 ئازاد ده‌كرێن.
118 جار بینراوە