سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی دیاری عەرەب «سەمیرە سەعید» هەوادار و گوێگرانی دڵخۆشکرد بەوەی رایگەیاند کە بەمنزیکانە نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە. هەروەها چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاکردۆتەوەو نووسیووێتی «دواجار بەم نزیکانە ئەلبوومی 2021 بڵادەبێتەوە».

هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن ئەم خانمە گۆرانیبێژەوە، هەوادار و گوێگرانی دەستخۆشییان لێکردو هیوای سەرکەوتنی ئەلبوومە نوێکەیان بۆ خواست. لە ساڵی رابردووشدا «سەمیرە سەعید» ئەلبوومێکی گۆرانی بەناوی «عايزة أعيش» بڵاوکردەوەو ئەلبوومەکەشی سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا.

 447 جار بینراوە