(به‌لسه‌م كامیل كه‌ره‌م فه‌یلی) ئه‌دیب و نووسه‌ری كوردی دووره وڵات، خه‌ڵاتی سمۆلتسی ئه‌ده‌بی ساڵی 2021ی وڵاتی سویدی پێبه‌خشرا بۆ رۆمانی (ئاسۆی رووداو) کە به‌زمانی سویدی نووسراوە.
خانه‌واده‌ی به‌لسه‌م به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه كوردی فه‌یلی بوون، سه‌ره‌تای ساڵانی ھه‌شتاكان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌عیراق ده‌ركراون و ره‌وانه‌ی ئیران كراون، به‌لسه‌م ساڵی 1982 له ئاواره‌یی و له‌وڵاتی ئێران له دایكبووه. دواتر كۆچیان كردووه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و له‌كۆتاییدا له‌ساڵی 1990 له‌سوید گیرساونه‌ته‌وه.
به‌لسه‌م منداڵێكی 7 ساڵ كه گه‌یشتوونه‌ته سوید، له‌وێ خوێندوویه‌تی، خوێندكارێكی زیره‌ك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ركه‌وتوانه بڕیوه‌و ماسته‌ری له بواری ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستهێناوه.
خولیای ئه‌ده‌ب بووه‌و بایه‌خی به نووسینی چیرۆك و رۆمان به زمانی سویدی داوه.
چیرۆك و رۆمانه‌كانی ھێنده جوان و پڕ مانا بوون، خوێنه‌رێكی زۆر له ده‌وریان كۆبوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته جێی سه‌رنج و بایه‌خی رووناكبیران و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان.
ھه‌ر بۆیه‌ش رۆمانی ئاسۆی رووداو كه رۆمانێكی جوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆته جێی سه‌رنجی ده‌زگا ئهكادییمیه ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتی سوید‌و خه‌ڵاتی سمۆلیستی پێبه‌خشراوه كه باڵاترین و به‌نرخترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌و وڵاته‌یه.
لە puk میدیاوە
141 جار بینراوە