سەرەکی » ئابووری » عیراق گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئیمزا دەکات

عیراق گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئیمزا دەکات

وەزارەتی نەوتی عیراق رێکەوتنێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ گەورە کۆمپانیای تۆتاڵ ئیمزا دەکات، بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بە تایبەتی لە بوارەکانی غازی سروشتی و نەوتدا.

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە، رێکەوتنەکە لەگەڵ گەیشتنی پاتریک بۆیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ بۆ عیراق ئیمزا دەکرێت.

ئەم رێکەوتنە لەکاتێکدایە کە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندوە، عیراق دووەم بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپیک شەش ملیار دۆلار لە سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە قەرز دەکات تا کاریگەرییەکانی کورتهێنانی بودجەی 2021 کەمبکاتەوە.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، بودجەی 2021ی عیراق 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت کە دەکاتە 49 ملیار دۆلار، ئەم هاوکارییەی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە تەنیا هاوکارییەکی بچووک دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عیراق، وەک عەلی عەلاوی ئاماژەی پێکردووە، بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عیراقیدا کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کورتهێنانی بودجەی 2021ی عیراق.

 329 جار بینراوە