سەرەکی » کەلتوور » شانامه‌ی فیرده‌وسی دەکرێت بەکوردی

شانامه‌ی فیرده‌وسی دەکرێت بەکوردی

سه‌ید ئیسماعیل شاهۆیی ناسراو بە(شاهۆ موكریانی) کە مامۆستایه‌كی دانیشتوی شاری بۆكان-ە سه‌رقاڵى وه‌رگێڕانى شانامه‌ی فیرده‌وسی-یه‌ له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ سەر زمانی كوردی و تائێستا 10 هه‌زار به‌یتی لێ وه‌رگێڕاوه‌.
لەمبارەیەوە شاهۆ موكریانی رایگەیاندووە کە ئه‌ده‌بیات سنوور ناناسێت و وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش جێگه‌ى خۆى له‌ كتێبخانه‌ی كوردیدا ده‌كاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیی ئه‌ده‌بی كوردى-یش ده‌دات.
شانامه‌ی فیرده‌وسی داستانێكى قاره‌مانیی حه‌ماسیى جیهانییه‌و بریتییه‌ له‌ 60 هه‌زار به‌یت كه‌ بۆ چه‌ندین زمانى زیندووى جیهان وه‌رگێڕدراوه‌.

 127 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*