سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە ساردی پایزەوە بۆ گەرمی عیشق

لە ساردی پایزەوە بۆ گەرمی عیشق

ئەمڕۆ 14/2/2021 بەبۆنەی رۆژی «ڤالانتاین»ەوە، هەردوو خاتوونی هونەرمەندی كورد، ساوێن حەمید و سابات حەمید ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی «نەسیمەكەی ساردی پایز» نوێدەکەنەوەو لە جەژنی عاشقانی كورددا بڵاویدەكەنەوەو ڤالانتاینی پێ گەرموگوڕتر دەكەن.

لەبارەی ئەم كلیپە نوێیەوە، سابات حەمید وتی: ئەم كارە بۆ ئێمە زۆر جێگای دڵخۆشییە، چونكە یەكەم بەرهەممانە كە بە ئامادەكردن و ژەنینی خۆمان بێت.

كلیپی نەسیمەكەی ساردی پایز ئاوازی (حەسەن یوسف زەمانی)یەو ڤیدیۆی تەواوی كلیپەكە لە شاری ڤانكۆڤەری وڵاتی كەنەدا گیراوە. كاری مۆنتاژی كلیپەكەش سابات كردوویەتی و تەواوی ئەركی كلیپەكەش لەسەر هەردوو خوشكە هونەرمەندەكەیە.

ئازاد ئیبراهیم

 222 جار بینراوە