سەرەکی » ئاراستە » بنەماكانی كاری ڤان كوخ

بنەماكانی كاری ڤان كوخ

وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: عەبدولكەریم عوزیری

 

 Irises 1889
 گوڵە سەوسەن
كۆكراوەی ئالان بۆند, پێرس- ئوسترالیا
ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای akg
لە مایسی 1889دا ڤان كوخ بە تیۆی برای ڕاگەیاند كە تووشی هەرەسهێنانی دەروونی (مێشك تێكچوون ) بووە. لەو نامەیەدا دەڵێ: ” من بۆ ئەوە ناشێم كاروباری خۆم مشتوماڵ بكەم, داوات لێ دەكەم لە خەڵوەتگەی سانت پۆل نیشتەجێم بكەیت بۆ چارەسەری ماندوویی”.

ڤان كوخ لە وەسفی ئەم خەڵوەتگایەدا دەڵێ: “زیاتر لە ژوورێكی چاوەڕوانكردنی دەستی سێ دەچێ” ئەم شوێنە بەكەڵكی كەسێك نەهاتووە كە تووشی داڕمان بووبێ, دووچاری هەلوەسە بووبێ و ئازاری خۆكەلوەلا (پارچەبڕین لە لەشی خۆی) بچێژێ.

لە هەوڵێكدا بۆ واهەست بكات لە ماڵی خۆیدا دەژی, ئیدارەی دەستگاكە ژوورێكی تایبەتیان وەك ستۆدیۆیەك بۆ تەرخانكرد. كارمەندەكانیش هەوڵیان دەدا كە لە ژوورەكە بێتە دەرەوە و لە باخچە پشتگوێخراوەكەدا تێكەڵاو بە خەڵكی ببێت وە هەر لێرەدا بوو چاوی بەم گوڵە سەوسەنانە كەوت.

چۆن وەك وێنەكانی دیكەی ڤان كوخ, بەتایبەتی ئەوانەی لەو ڕۆژگارەدا كێشابووی, ئەم گوڵانەش ڕەنگدانەوەو بەڵگەی ئەوەن كە ئەم هونەرمەندە جوانپەرست بووە.

گومان لەوەدا نیە كە ئەم وێنەیە وردبینیەك پشان دەدات كە خولقاوی باری عەقلی هونەرمەندەكەیە. كارێكی وردە ئەگەر لەڕووی هونەریەوە هەڵیسەنگێنی. دوو جۆرە لێكدانەوە بۆ ئەم كارە كراوە كە هەردووكیان دەستكەوتی ڕەمزی دەردەخەن و هەریەكە feeding off ی ئەوی دیكە دەكات. بۆ نمونە, لە داڕشتندا, لەوێدا كە گوڵەكان زۆر لەیەك نزیك دەبنەوە و فەزا بە وێنەكە نابەخشێ وەلێ واتایەك بە دەرووناس و مێژووناسی هونەر دەبەخشێ. بۆ لایەنی یەكەم ڕەنگە لە بابەت دەوردان و ناساندن بدوێ بەڵام لە حاڵەتی هونەرناسدا هەستێكی سەراپایی وێنەكێشان لەڕووی دیزاینەوە پێشكەش دەكات. لێكترازان لەنێوان بیروبۆچونی ڤان كوخ بۆ ڕەخساندنی حاڵوبارێكی لەگەڵ خۆردا نەگونجان ناسراو ە پارادۆكس: شین ئاماژەدانێكە بە ئاشتی و ئاسوودەیی, بەڵام لێرەدا ئەم مزاجانە پێچەوانەیەك دەردەخەن كە دژی فڵچەكاری و گەشەكردنی چالاكین.

 

                                                     (176)
                                       St Paul‌s Asylum 1889
پەناگەی سانت پۆلس
مۆزەخانەی ئۆرسەی, پاریس
ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای akg/ ئێرێل لێسینگ
ئەم وێنە تایبەتە یەكێكە لەو زنجیرە تابلۆیانەی ئەو خەڵوەتگایەی كە ڤان كوخ لە ساڵی 1888 بۆ 1889 تێیدا مایەوە. پەناگەكە دەكەوێتە قوژبنێكی بێدەنگ و ئاسوودەی دەرەوەی شارەكە كە لە خۆیدا تەلارێكی گەورە بوو پێی دەوترا st paul-de- mausole وە چەندین قاوشی جیاكراوەی بۆ پیاو و ژن لەخۆدەگرت.

پێش سەردانی ڤان كوخ بۆ ئەو دەزگایە, خەڵوەتگەكە شۆرەتی باشی پەیدا كردبوو لەوەدا كە مامەڵەیان پڕ سۆزە, خواردنیان باشەو ئاو و هەواشیان سازگارە. بەردەوام ئەم دەزگایە ڕۆژانی شادتری لە ساڵی 1889 دا بەخۆوە دەبینی.

بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو كە ژمارەی نەخۆش بەرەبەرە كەم دەبۆوە چونكە پارەی پیتاك ئەوەندە تەبوو بەش بكات و ئەو ئاستە بەرزەی ئەم پەناگەیە تاسەر بپارێزێ.

لەپاڵ ئەمەشدا, سەردانی ڤان كوخ تەواو خۆبەخشانە بوو وە كۆمەڵێ خاڵی ئەرێنی سەبارەت بە نەخۆشیەكەی بەدەستهێنا. وەك لە نامەیەكدا بۆ مسیۆ و مەدام گینو كە خاوەنی پێشووی قاوەخانەی وێستگەی شەمەندەفەر بوون دەڵێ: “نەخۆشیەكەم بەباشی شكایەوە بە سەرما, بێ ئەمەكی دەبێ ئەگەر باس لەو هەموو چاكەیە نەكەم.”

بەلێ ڤان كوخ ئەمەی وتووە بەڵام سانت ڕێمی شوێنێكی كەئیب و پەستكەر بوو بۆ ژیانی و كاركردنی. لەوەدا كە بەرەو داڕمان دەچوو ئەو ڕۆڵەی نەدەبینی كە نەخۆشی مەترسیداری تێدا چارەسەر بكرێت.

ئەم وێنەیە, بە ئەمانەتەوە ئەوەمان پیشان دەدا كە تا چ ڕادەیەك تەلارەكە لەڕووی بیناسازیەوە پشتگوێخراوە وە تا چ ڕادەیەك لە ڕووی هونەریەوە ڤان كوخ تەركیزی كردۆتە سەر درەختی بەردەم وێنەكە و چۆن زاڵی كردووە بەسەر ڕوخساری وێنەكەدا. بە شێوەیەك ئەم pine treeیەی
دروستكردوە كە وەك پەردە شۆڕ بوەتەوە بەسەر خانوەكەدا
وە وەكو بڵێسەی ئاگر سەرنج ڕادەكێشێ. گەڵای دارەكانیش
شێوازێكی سەدەی بارۆك مان پیشان دەدات كە لەو سەردەمەدا
بۆ ڕازاندنەوەی چواردەوری شانۆ بەكارهاتوە. ئەمانە هەمووی
لەگەڵ گۆڕانكاری و داینامیكی قەدی دارەكە ڕاماندەكێشن بۆ
ناوەڕاستی زەمینەكە كە تیایدا پیاوێك بە وردی نیگاركێشكراوە
و لەوێ ڕاوەستاوە كە دەموچاوی بە ئاشكرا دەرنەكەوتوە وە ئەگەر
ئەم پیاوە بە چواردەورەكەی بەراورد بكرێت دەبینی تەواو بێ
جموجۆڵەو هێوریەك بە سەنتەری وێنەكە دەبەخشێ.

                                                        (179)
                                                 Lilac Bush 1889

دەونی ئەرخەوان
هیمیتاژ-سانت پیترسبۆرك, روسیا
ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای akg
زۆری پێ نەچوو كە ڤان كوخ لەسەر خواستی خۆی چووە پەناگەی سانت ڕێمیەوە تاوەكو مادەی دیكەی بۆ وێنكێشان هەڵبژارد. هەر ئەوەندە ڕوویكردە باخچەی پەناگەكە, ناوەندێكی بژێوی بۆ وێنەكێشان بەدیكرد. وەك چۆن پێشتر گوڵەسەوسەنی دۆزیەوەو وێنەی كێشا, ئەرخەوانیشی كەوتە بەرچاو. هەرچەندە دەونێكی بڵاوپرژ بوو بەڵاو بەلای ئەوەوە مادەیەكی پەسەند و جوان بوو.

هەرچەندە جاروبار لەو خەڵوەتگەیەدا تووشی كێشەی عەقڵی دەبوو, مێشكی تێكدەچوو بەڵام توانای خوڵقاندنی ئەم هونەرمەندە بەشێوەیەك چەسپاوبوو كە زۆربەی كات بەرهەمهێنەر بوو. لە بەرامبەریشدا وێنەكێشان سەرقاڵی ئیشكردنی دەكرد و كاتی گۆشەگیری بۆ بەجێنەدەهێشت. ئەوەندە بە چڕی كاری بكردایە ئەوەندەش تەندروستی باشتر دەبوو, ئەوەندەش زەوقی پەیدا دەكرد.

ئەم وردی و وریاییەی لە وێنەكێشانی ئەم هونەرمەندەدا بەدیدەكرێن ئاسایی نییە بۆ دوایین كاتەكانی. بیرۆكەكەی لەوەدایە كە ئینتیباعیە impressionisticوە بە ئەسپایی و بە ڕێكی ڕەنگی بەسەر قوماشەكەدا بڵاو كردۆتەوە. دیمەنی لادێو دەشتەكی بەلای ڤان كوخەوە نزیكبوونەوەیەك بوو لە كاری ئاسایی و دووركەوتنەوە بوو لە ئاڵۆزی سەردەم و خۆپیشاندان.

بە باوەڕی ڤان كوخ هونەر ئەوە بوو كە تاموچێژێ بە عامەی خەڵك ببەخشێ, هەر لە دەڵاڵ و بازرگانە دەوڵەمەنەكانی پاریسەوە تاوەكو هەژارەكانی دەڤەری پرۆڤانس. سروشت لەخۆیدا ئەم چێژەی بە هەمووان دەبەخشێ.

 

                                                   (180)
                                        Les Lauriers- Roses

The Garden of the St Remy 1889
گوڵەكانی باخچەی نەخۆشخانەی سانت ڕێمی
ڕێگەپێدراوی گەلیری كریستی
هاوشێوەی تابلۆ گوڵەكانی سەوسەن و ئەرخەوان كە هەردووكیان لە ساڵی 1889 دا كێشرابوون, ئەم وێنەیەش دەچێتە خانەی ئەو وێنانەی كە هەست دەبزوێنن و هەموویان لە باخچەی خەڵوەتگەكەن. وەكو وێنە هەرە بەناوبانگەكانی ڤان كوخ ئەم وێنەیەش دیزاینی سەراپا دەردەخات وە لێرەشدا كۆتایی بە لێكچوون دێت.

ئەم تابلۆیە ناسراو بە (گوڵە لاویرەكان) یەكێكە لەو 14 وێنانەی بە ڕەنگی ئاوی كێشراون, هەموو پێكەوە هاوشێوەیی دەبەخشن بە تایبەتی لەڕووی جۆرەوە. ئەم وێنەیە بە ڕەنگێ كێشراوە كە پاراوەیی و چڕوپڕی ڕووەكەكە پشان دەدات كە بە خێرایی و بە ڕیشووی فڵچەلێدان دروستكراوە بەبێ ئەوەی سكێچی پێشەكی بۆ كێشرابێت. ڕەنگە شینەكان لەم وێنەیەدا باش دێنە بەرچاو بەڵاو شەفافن وە ئەو تەڵخیەی كە هەیە بۆ بیرۆكەی تەجریدیە و بابەتێكی سەردەمی بووە. ئەم كاریگەریەش تەنها بە ڕەنگی ئاوی دروست دەبێ.

هەڵوێستی ڤان كوخ بەرامبەر ئەو دۆخە ناوەندە بەبێ دوودڵی نەبووە. بۆخۆی لەو میانەیەوە دەدوێ و دەڵێ: “وێنەی زەیتی, هەرچۆنێك بێت لە ڕەنگی ئاوی بەهێزترە, هەستی شاعیری زیاتری هەیە. وایشم پێ باشە لە ئوتێڵیكدا كاربكەم و ڕەنگی ئاوی دروستبكەم. كەچی لە شوێنی دیكەدا باس لەو تەحدیبە دەكات كە لە ڕەنگی ئاویەوە پەیدا دەبێت و دەڵێ:”ئاسان نییە ژیان و بزواندن تێیدا بخوڵقێنی”. ئەم بۆ چوونەی ڤان كوخ لەو ئەزموونەدا دەردەكەوێ كە هەندێ هونەرمەند خۆیان ئاوێتەی ڕەنگی ئاوی دەكەن بەبێ ئەوەی مەشقیان لەسەر كردبێ, لە كۆتاییدا لە ئاوەكەدا نوقم دەبێ.

هەرچەندە ڤان كوخ ئەم وێنەیەی بە پەلە ئەنجامداوە بەڵام كارایی هونەری لەدەست نەداوە. لە پاساوی پەلەكردندا ڤان كوخ باس لە وەڵامی هونەرمەند- جێمس ئەبوت مێكینل دەكات دەربارەی پەلەكردن و وتویەتی: بەڵێ من ئەم تابلۆیەم لە دوو كاتژمێردا ئەنجام داوە، بەڵام ساڵەها كارمكردووە بۆ ئەوەی ئامادەی كاری وا بم.

 96 جار بینراوە