سەرەکی » ئەدەب و هونەر » وێنەی پیاو لە شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد و فەروغی فروخزاددا کەوتە بەردەستی خوێنەرانیپەڕە 3

وێنەی پیاو لە شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد و فەروغی فروخزاددا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 282 لاپەڕەدا کتێبی (وێنەی پیاو لە شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد و فەروغی فروخزاددا) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

کتێبەکە «سەنگەر نازم» نووسیووێتی و «پ. د. هیمداد حوسێن» پێداچوونەوەی بۆ کردووە.

لە بەشێکی ئەم کتێەدا هاتووە: کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردیی رەخنەییە و دەقەکان لەڕووی ئاستی ئیستاتیکی و رەخنەییەوە هەڵدەسەنگێنێت و پابەند نابێت بە بەراوردکردنی دەقێکی دیاریکراو لەگەڵ دەقی بەرامبەردا، کە خۆی لە زیانێکی گەورەی ئەدەبیدا دەبینێتەوە بۆ سەر ئەدەبەکەمان، بەڵکو چوارچێوەیەکی گشتی و جیاوازی جیهانبینی هەردوو شاعیر سەبارەت بە وێنەی پیاو دەردەخات و لێکۆڵینەوەکە دابەش دەبێت بەسەر دەروازەیەک و سێ بەشی سەرەکییدا.

 151 جار بینراوە