سەعات 3ی بەرەبەیانی رۆژی 18/2/2021، خاتوو ئامین مەولودیان هاوسەری هومەرمەندی گەورەی كۆچكردوی كورد محەمەدی ماملێ لەتەمەنی 88ساڵیدا لەشاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بەنەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئامینە خان ساڵی 1933 لە دایک بووە، ژنێکی سەلار و هاوسەرێکی بەوەفای هونەرمەندی دەنگخۆش ماملێ بووە، رۆژگاری تاڵ و شیرینی لەگەڵ هاوسەرەکەی چەشتووە، کوردێکی رەسەن و وەجاخزادە بوو، لە رۆژگارە سەختەکانیشدا هەمیشە بەدەنگی بەرز وتوێتی من کوردم بە کوردی ئەمرم، سەری بەرزی بۆ هیچ دەسەڵاتدارێک نەوی نەکردووە، هەمیشە پشت و پەنای ماملێ بووە، لە ژیانی ئامینە خانم و ماملێدا ئەو پەندە عەرەبییە زۆر جوان بەرجەستە دەبێت کە دەڵێت: لە پشت هەر پیاوێکی مەزنەوە ژنێک هەیە.
60 جار بینراوە