سەرەکی » راپۆرت » تێریزا مەی: ئەو ژنەی لەبارەی خۆیەوە نادوێت

پڕۆفایل

تێریزا مەی: ئەو ژنەی لەبارەی خۆیەوە نادوێت

ئامادەکردنی: ئاڤان جەلال

تێریزا ماری مەی(Theresa mary may) ، لە 1956 لە ئیست بۆرن لە بریتانیا لە بنەماڵەیەكی ئایینی لەدایك بووە، باوكی قەشە بووە و خۆی بووە بە سیاسی.

مەی، لە زانكۆی ئۆكسفۆرد بەشی جوگرافیای تەواو كردووە، هاوكات ئەو لایەنگرێكی سەرسەختی فێمێنیزمەكانە و دەڵێن جارێک تیشێرتێکی لەبەر کردبوو، کە لەسەری نووسرابوو؛(فێمێنیزم دەبێت بەم جۆرە بێت). ئەو یەكێكە لە دامەزرێنەرانی گرووپی (ژنانی سەركەوتوو). لە ساڵی (1977-1988) لە بانكی ناوەندی ئینگلیز كاری كردووە. لە ساڵی (1985-1997) لە كۆمەڵەی خزمەتگوزارییەكانی پارەدانی نیشتەجێبوون دەست بەكاربووە.

دوای ئەوەی شكستی هێنا لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی گشتی لە ساڵەكانی 1992-1994، لەهەڵبژاردنی ساڵی 1997 لە هەرێمی مایدنهێد توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و چووە ناو ئەنجوومەنی گشتییەوە. لە ساڵی 1999 بوو بە وەزیر پەروەردە و كار
وەك یەكەمین ژن لەساڵی 2002 دەبێتە سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بریتانیا، لە لێدوانەكەیدا لە كۆنفرانسی پارتی پارێزگاران پێشنیاری گۆڕانكاری بنەرەتی لە پارتەكەدا كرد. مەی لە ساڵی 2003 وەك وەزیری گواستنەوەو گەیاندن دەستبەكاربوو. لە ساڵی 2005دا، دەێڤید كامیرۆن تێریزا مەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی گشتی دیاریكرد. لە ساڵی 2009 بوو بە وەزیری كار و خانەنشینی.

ساڵی 2010 تێریزا مەی جارێكی تر و بە بەدەست هێنانی 60% ی دەنگەكان وەك نوێنەری پەرلەمان لە هەرێمی مایدنهێد سەركەوتنی بەدەست هێنا. هەر لە هەمان ساڵدا لەلایەن دەێڤید كامیرۆنەوە كرا بە وەزیری ناوخۆی بریتانیاو ژنان و یەكسانی و بۆ ماوەی شەش ساڵ لەم پۆستەدا مایەوە كە لە 50 ساڵی رابردوودا هیچ كەسێك نەیتوانیوە ئەو ماوە زۆرە لە پۆستی وەزیری ناوخۆدا بمێنێتەوە.

هەرلە هەمان ساڵدا بوو كە پێشنیاری كرد بۆ چاكسازی لە پێكهاتەی یاسای ئاسایش و روبەڕووبونەوەی تیرۆریزم لە ئەنجوومەنی گشتیدا. ساڵی 2012 وەزارەتی ژنان و یەكسانی بە ماریا میلەر سپارد.

ساڵی 2016 بۆ تێریزا مەی، ساڵی گۆڕانکاریی و گەیشتن بە بەرزترین پۆستی بوو لە ژیانی سیاسی خۆیدا، دوای ئەنجامی(بەڵێ)ـی، بریتانییەکان بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، دێڤید کامیرۆن دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و مەی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکرد.

زۆرترین ناوبانگی مەی دوای پێشكەشكردنی ئەو پڕۆژەیەهات كە پێشكەش بە پەرلەمانی وڵاتەكەی كردبوو لەسەر جیابوونەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بو بۆ پڕۆژەكەی بەڕێژەی (317) دەنگ كە بە (برێگزیت) ناودەبرێت.

وەک هاوڕێیانی باسی دەکەن، تێریزا مەی كەسێكی سەرسەخت و توندەو هیچ كات نەرمی نانوێنێت و كەسێكە كە باوەڕی زۆری بەخۆیەتی و ئەگەر كارێكی پێ بسپێرن بەسەرکەوتوویی رایی دەکات.

ئەو لەبارەی خۆیەوە دەلێت: (من سیاسەتمەدارێك نیم بەدوای خۆدەرخستندابم، بەردەوام لە ستۆدیۆیەكی هەواڵییەوە ناچمە ستۆدیۆیەكی دیکە، لە كاتی نانی نیوەڕۆدا لەگەڵ هاوكارەكانمدا باسی ئەوانی تر ناكەم، بەڵام شارەزاییم لە كارەكەی خۆمدا هەیە و بەباشترین شێوە جێبەجێی دەکەم.)، یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی مەی ئەوەیە كە توانایەكی باشی هەیە لە گفتوگۆكردندا.

تێریزا مەی مەی لە ساڵی 2019 دا وەك سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەستی لەكار كێشایەوە و بە گریانەوە وتی: (ئێستا ئەوە بۆمن روون بۆتەوە كە بەرژەوەندییەكانی بریتانیا لەگەڵ سەرۆك وەزیرێكی تازەدا باشتر دەستەبەر دەبێت)، هاوكات دەست لەكاركێشانەوەشی وەك سەرۆكی پارتی پارێزگاران خستە روو.

 166 جار بینراوە