سەرەکی » وەرزش » ئه‌لڤارێز پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ كرد

ئه‌لڤارێز پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ كرد

كانێلۆ ئه‌لڤارێزی مه‌كسیكی و پاڵه‌وانی جیهانی بۆكسێن بۆ كێشی سه‌رو ناوه‌ند پارێزگاری له‌ پشتێنه‌كانی ده‌سته‌ی بۆكسێنی جیهان و ئه‌نجومه‌نی بۆكسێنی جیهان كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ لێدانی كوشنده‌ی هونه‌ری سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌فنی یه‌لدریمی توركی تۆماركرد.

رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ له‌ یاریگای هارد رۆك له‌ میامی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ئه‌لڤارێزی خاوه‌نی هه‌ردو پشتێنی كێشی سه‌رو ناوه‌ند یه‌كه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ له‌دوای 2 ساڵ ئه‌نجام دا.

له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌لڤاریز باشتر بوو كه‌ له‌ جه‌وله‌ی سێیه‌م دوای چه‌ند لێدانێكی له‌سه‌ریه‌ك ركابه‌ره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر زه‌وی حه‌له‌به‌كه‌ خست، به‌ڵام دواتر ركاره‌ توركه‌كه‌ی‌ هه‌ستایه‌وه‌و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامبوو.

دواجاریش یلدریم راهێنه‌ر و هانده‌رانی توشی شۆك كرد كاتێك له‌دوای جه‌وله‌ی سێیه‌م رایگه‌یاند ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، به‌مه‌ش ئه‌لڤارێز سه‌ركه‌وتنی ژماره‌ 55ی تۆماركرد له‌نێویاندا 37 سه‌ركه‌وتن به‌ لێدانی كوشنده‌.

ئه‌لڤاریز له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سته‌ و ئه‌نجومه‌نی بۆكسێنی جیهان ناچاركرابوو ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارێزگاری له‌ هه‌ردوو پشتێنه‌كه‌ی‌ بكات و ئێستاش ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكاری بۆكسێن هه‌ڵگری هه‌ر 4 پشتێنی كێشی سه‌رو ناوه‌ند بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داهاتوو له‌ بیلی جۆی به‌ریتانی بباته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی پشتێنی رێكخراوی بۆكسێنی جیهانه‌ و دواتریش له‌ كالیپ بلانتی ئه‌مریكی و هه‌ڵگری پشتێنی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆكسێن بباته‌وه‌.

 198 جار بینراوە