سەرەکی » Tag Archives: سلاید (پەڕە 5)

Tag Archives: سلاید

״ چاكسازیی لە یاسای خانەنشینیدا دەكرێت״

ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەربارەی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی تەواوەتی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عیراق، رایگەیاند: بەم نزیكانە میوانداریی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی گشتی دەكەن. وتیشی: زۆر سكاڵامان لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە زیادنەبوونی پارەی وەرگیراوی خانەنشینی، بەتایبەت لەلایەن ئەو خێزانانەوە كە تیایدا كەسی خانەنشینبوو خۆی لە ژیاندا نەماوە، یان هاوسەرەكەی وەریدەگرێت. ئاشكراشیكرد: وەك خۆی هیچ ...

زیاتر »

عەفرین؛ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەندی شاری عەفرین، نزیكەی 20 كەس كوژران و برینداربوون. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عەفرین لەسەر رێگەی ناحیەی راجۆ تەقیوەتەوە، بەو هۆیەشەوە 6 كەس كوژراون و 11ی دیكەش برینداربوون.

زیاتر »

״ 50 مادەی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندكراون״

كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە و لەكۆبوونەوەی دوێنێشدا ناوی ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی گۆڕدرا بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوێنێ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتی: تائێستا 50 مادەی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندكراوە، وتیشی: ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندی یەكێتی كە هەڵبژێردراوە، وتەبێژێكی تایبەت بەخۆی ...

زیاتر »

عەللاوی ئەركی قورس دەبێت

هەواڵ و بەدواداچوون دۆخی عیراق هێشتا هی ئەوە نییە كە پێمان وابێت بە راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ، هەموو كێشە و قەیرانە كەڵەكەبووەكان بە یەكەوە دەڕوێنەوە، بەڵكو ئێستا وەك دەردەكەوێت راسپاردنی عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، كێشەی نوێی بەدوای خۆیدا هێناوە، كە پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاد لە هەر كاتێكی تر شوێنەواری ئەو كێشانە دەربكەون. بەتایبەت كە عەللاوی هەنگاو ...

زیاتر »

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەنجومەنی باڵای سیاسی، بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجومەن، هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن كرایەوە، بە تایبەتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی سەركردایەتی، بەردەوامە، بە ئومێدی ئەوەی تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی، لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتییەوە، هەتا ئۆرگانەكانی تر، بە وردی بڕیارەكان لە هەموو ئاستەكان پەسند بكرێ و قۆناغی هەستیاری ئێستا، بۆ ...

زیاتر »

كۆمەڵگەی تاقیگە زانستییەكان لە زانكۆی گەرمیان كرایەوە

راگەیاندنی وەزارەت وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: سەركەوتنەكانی زانكۆی گەرمیان گرنگییەكی زۆری هەیە‌و هەوڵەكانیشیان بۆ پێشخستن‌و بەرەوپێشچوونی زیاتری؛ درێژەپێدەدەن، كە كردنەوەی كۆمەڵگەی تاقیگەكانی زانكۆی گەرمیان یەكێك لە تاقیگە زانستییە گەورەكان لەناوچەكە، لەچوارچێوەی هەوڵەكاندایە، ئەوەش پابەندبوونیانە بەبەڵێنەكانیان بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی سنوورەكە، دەشڵێت: ئەم هەوڵانەمان بۆ ئەوەیە زانكۆی گەرمیان بخەینەسەر نەخشەی ئەكادیمی ناوچەكە. دوێنێ، د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی ...

زیاتر »

״ سەركردایەتیی یەكێتی هاوسەرۆكی پەسەند دەكات״

كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە و لە كۆبوونەوەی دوێنێدا، سیستمی هاوسەرۆكی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی لە داهاتوودا پەسەند كرا. مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتیدا بە زۆرینەی دەنگ سیستمی هاوسەرۆكی بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی یەكێتی پەسەند كرا، وتیشی: ژمارەی هاوسەرۆكەكان دیارینەكراوە، هەروەك ناوی كەسیش ...

زیاتر »

مام جەلال كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماند

ئەم ساڵ میللەتەكەمان یادی رۆژێكی مێژوویی دەكاتەوە، یادی موڕافەعە مەزنەكەی مام دەكاتەوە كە لە رێی سەرچاوە و بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماند و بۆ گشت لایەكیش روون بوویەوە كە هیچ كاتێك كورد دەستبەرداری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە نابێت. شازدە ساڵ لەمەوبەر و لە 9/2/2004 دا، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان رەوانشاد (مام جەلال) لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی ئەو كاتەی ئەنجومەنی ...

زیاتر »

״ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو سەردانی هەرێم دەكات״

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند: وا بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا محەمەد عەللاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمدا كۆببێتەوە. فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راشیگەیاند: ئامانجی سەردانەكە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانیی كوردە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، وتیشی: كورد پاكێجی خۆی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عیراق ئامادە ...

زیاتر »

״چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای مانگی داهاتوو حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: چاوەڕواندەكرێت سەرەتای مانگی داهاتوو حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت. شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێمانوایە محەمەد تۆفیق عەللاوی دەتوانێ كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت، بەوپێیەی رەزامەندیی زۆربەی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەكانی لەسەرە، وتیشی: پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنرێت و چاوەڕوانیشدەكرێت پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بكەوێتە ...

زیاتر »