سەرەکی » وتار » جەمال ئارێز

جەمال ئارێز

با سیناریۆكەی عەفرین دووبارە نەبێتەوە

سەرەڕای مشتومڕ‌و لێدوان ‌و دژە لێدوانی نێوان بەرپرسانی ئەنقەرەو واشنتۆن سەبارەت بە هێرشكردنە سەر خۆرهەڵاتی فورات یان راستتر ئەو بەشەی رۆژئاوای كوردستان لەدوای جەنگی 59 رۆژەی عەفرین ‌و ئەو كاولكارییەی بەهۆی ئەو جەنگەوە روویدا، دواجار كۆشكی سپی ‌و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵكرد و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ كشانەوە لەو ناوچانە. سیاسەتی خاڵە وسوو لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی ...

زیاتر »

وەفدی هەرێم ‌و بەغدا بۆچی سەردانی یەكتریی دەكەن؟

(وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا)، (وەفدێكی حكومەتی فیدراڵ سەردانی هەرێم دەكات)، ئەم دوو مانشێتە لانیكەم لە ساڵی 2012-ەوە ئەگەر مانشێتێكی رۆژانەی رۆژنامەو سەردێڕی هەواڵ ‌و ژێرنووسی تەلەفزیۆن ‌و سایتەكان نەبێت، ئەوا ماوەی دوای ریفراندۆم ‌و لێكەوتەكانی لێ بترازێت، هەفتانە بووەتە مانشێت ‌و بگرە پێخۆری دەیان بەرنامەی شرۆڤەیی بووە لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان جا یان بە پۆزەتیڤ یان بە نێگەتیڤ هەڵسەنگاندنی بۆكراوە، ...

زیاتر »

كـــۆمسیــــــۆن ئامــادەیە، ئەی حزبەكان؟

لە دوا لێدوانی رۆژنامەوانیدا لەدوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراق ئامادەیی كۆمسیۆنەكەیانی دەربڕی سەبارەت بە ئامادەكردنی تەدارەكی هەڵبژاردنی پارێزگاكان. ئەم لێدوان ‌و ئامادەییەی كۆمسیۆن دەكەینە كلیلی كردنەوەی چەند دەرگایەك لەسەر ئەو بابەتە تا لەڕێیەوە بچینە ناو ئەسڵی بابەتەكەوە، چونكە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنێكی لەو جۆرە تەنها ئامادەگیی كۆمسیۆن بەس نییە، بەڵكو چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بەو پرۆسەیە لەئارادان ...

زیاتر »

كێشه‌ی كوردی باشوور له‌ سایه‌ی ئینقیلابه‌كانی ته‌مموزدا

كێشه‌ی كورد ئه‌گه‌ر مێژووه‌ كۆنه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می چاڵدێران و ململانێی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویدا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام مێژووی كێشمه‌كێشمی كوردستانی جنوبی له‌گه‌ڵ عیراقی ده‌ستچنی ئیستیعماری ئینگلیزدا ده‌ستپێده‌كات، كاتێك كه‌ له‌ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌دا ویلایه‌تی موسڵ یان راستتر باشووری كوردستان لكێنراوه‌ به‌ عیراقی عه‌ره‌بی یان به‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غداو به‌سراوه‌ به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئینگلیز نه‌ك هیچ كام له‌ پێكهاته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ...

زیاتر »

رووی راسته‌قینه‌

میدیا به‌گشتی ‌و سۆشیال میدیا به‌تایبه‌تی كارێكیان كردووه‌، هه‌موو كه‌س بووه‌ته‌ پسپۆڕ له‌ هه‌موو بوارێكدا، گرفته‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ به‌جۆرێك ئالووده‌بوون به‌ سۆشیال میدیاوه‌، كه‌ ده‌م له‌ هه‌موو بابه‌تێك وه‌رده‌ده‌ن ‌و قسه‌ له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌تێكه‌وه‌ (سیاسی، مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، وه‌رزشی ‌و…هتد) ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ چاوی مشته‌ریش رووپێوێكی ورد بكرێت ‌و كه‌سێك وه‌ك توێژه‌ر كۆمێنت ‌و چه‌ند پۆستێكی ...

زیاتر »

گۆڕانی ریشەیی لە دوا هەڵبژاردنی تورکیادا

جەمال ئارێز زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی و چاودێرانی دۆخی تورکیا پێیانوابوو کە پێداگریی ئەردۆغان و پارتەکەی لەسەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە شاری ئیستانبوڵ و هێنانە ژێرباری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ وەرگرتنی تانوتەکە، دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی تورکیایە کە حکومەتی ئاک پارتی خستە تەنگژەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەو هۆیەشەوە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی دا، یاخود ناچاری دەکات کە پەنا بۆ ساختەکاریی و ئامادەکاریی ...

زیاتر »

كردنەوەی دەرگای ناڕەزایی بۆ سەلماندنی…

كردنەوەی دەرگای ناڕەزایی بۆ سەلماندنی بوونی دیموكراسییە؟ لە دوا لێدوانی د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراقدا بۆ بەشی كوردی رادیۆی دەنگی ئەمریكاوە دەستپێدەكەم كە ئاشكرای كرد بەشە مووچەی بڕیارلێدراو بۆ هەر چوار مانگی كانوونی دووەم تا نیسانی 2019 بەشێوەی كاش رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە كە بڕەكەی بۆ هەر مانگێك 454 ملیار دینارە ‌و لە دوا زانیارییەكانیشدا كە لەمیدیا كوردستانی ‌و ...

زیاتر »

وەرزی دووەمی بەهاری عەرەبی و…

وەرزی دووەمی بەهاری عەرەبی و تەحەدییەكانی بەردەمی دوای هەشت ساڵ ، وەرزی دووەمی بەهاری عەرەبی دەستیپێكرد، ئەم وەرزەیان ئەگەرچی هەمان سیمای وەرزی یەكەمی پێوەدیارە، بەڵام ئەوەی تائێستا روون بووتەوە، هەرچەندە كاراكتەرو بكەرەكانی جیاوازن، بەڵام بەشێك لە خواست ‌و داواكارییەكانی، هەمان داخوازین ‌و بەرخوردی دەسەڵاتە سیاسییەكانی وڵاتەكانیش بە تایبەتی دامەزراوەی سوپا و هێزە ئەمنییەكان جیاوازە لەوەی ساڵی 2011. بزاوتەكەی جەزائیر مەیلی ...

زیاتر »

كەی كۆتایی بە قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنن؟

حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕبوو، خەریكە ئاسۆیەك بۆ سازان لەنێوان سێ هێزە سەرەكییەكەی هەرێمدا دەردەكەوێت لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەم. بەدەر لە سۆشیال میدیا ‌و پەیجی بێ دایك ‌و باوك، جۆرێك لە هێوربوونەوەش لە زمانی راگەیاندنی رەسمیی پارتی، یەكێتی ‌و گۆڕانیشدا هاتووەتە ئاراوە، ئەگەرچی هێشتا وەك پێویست نییەو هیچ لایەكیان تای هەڵبژاردن بەتەواوەتی بەری نەداون، بەڵام لە دوو مانگی رابردوو هێورترە. ...

زیاتر »

وەرزی تێكدانی ئارامیی دەروونیی هاووڵاتیان

هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەدوای نزیكەی پێنح ساڵ لە نەهامەتیی ‌و راڕایی، لەسەرەتای ئەمساڵەوەو دروست لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی 2019ی عیراقەوە، ئاهێكیان بەبەردا هاتووەتەوە، بەتایبەتتریش دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی رابردوودا حكومەت بە رەسمی بڕیاری پاشەكەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە. واز لەوە بهێنە كە لابردنی پاشەكەوت كرایە بنێشتە خۆشەو بووە بابەتی موزایەدەی سیاسیی لایەنە سیاسییەكان بەبێ جیاوازیی ‌و هەریەكەو كردییە دەستكەوت ‌و ...

زیاتر »