سەرەکی » وتار » قادر عومەر عەزیز

قادر عومەر عەزیز

ته‌پڵی ئاژاوه‌!

به‌داخه‌وه‌، به‌داخێكی قوڵیشه‌وه‌، له‌ باتی باڵ كێشانی ته‌بایی‌و یه‌ك ریزی به‌سه‌ر كوردستاندا، ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك لایه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی ماوه‌ی مانگێكه‌ پیلان له‌یه‌كێتی ده‌گیڕن تاكو نه‌هێڵن مافی خۆی له‌گه‌مه‌ی دیموكراسیدا به‌ده‌ست بێنێ‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی هه‌ڵبژاردندا هه‌رچی خراپه‌ به‌ (ی‌.ن.ك) یان كرد تاكو كار بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندام‌و لایه‌نگر‌و جه‌ماوه‌ری ی‌.ن.ك له‌كاتێك دا كه‌ هه‌ندێكیان ...

زیاتر »

شه‌ڕه‌كه‌ له‌ به‌غدایه‌،لێره‌ نیيه!

له ‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ 329 كورسييه‌‌ و كورد گه‌ر زۆر باش بێت ‌و ده‌نگی نه‌فه‌وتێ، له‌وانه‌یه‌ یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی بهێنێ‌و گه‌ر به‌ یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك به‌رنامه‌ پاش هه‌ڵبژاردن نه‌چنه‌ به‌غدا‌ و به ‌یه‌ك ئاراسته‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردندا، یان كوتله‌ی زۆرینه‌ی نێو په‌رله‌مان نه‌كه‌ونه‌ گفتوگۆ و ته‌وافق ره‌چاو نه‌كرێ، ئه‌وا كورد هیچی پێناكرێ ‌و لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌كانی عیراق ...

زیاتر »

ئه‌و ناهه‌قییه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ؟!

به‌لارێ دا بردن‌و خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵكه‌وه‌‌و ناشیرین كردنی نیشتمان‌و سوكایه‌تی پێكردنی، زۆر به‌داخه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌سیما دیاره‌كانی بانگه‌شه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق-له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش دیارتر‌و زه‌قتر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ركابه‌رێتیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌شی زۆری به‌ئاراسته‌ی ئه‌وێ بێ، هه‌موو قسه‌‌و باسه‌كان روو له‌ هه‌رێمه‌‌و هه‌رچی خراپه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی ده‌كه‌ن‌و چی ...

زیاتر »

دیموكراسی،به‌ كوشتن‌و سه‌ر پان كردنه‌وه‌

هه‌موو جارێك حیزب‌و بزووتنه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌ندێ خه‌ڵكی تر سوود له‌ ناڕه‌زایی‌و داوای ره‌وای فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گرن، خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕیزی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران، ویسته‌ حیزبیه‌ شاره‌وه‌كانی خۆیان له‌رێی ئه‌و به‌شداریكردنه‌یان ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵكدا‌و هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ن ببنه‌ ده‌مڕاستی ئه‌وان‌و شوێنی گردبوونه‌وه‌‌و ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كه‌نه‌ سه‌كۆی بانگه‌شه‌ بۆ حیزب‌و بزووتنه‌وه‌كانیان‌و ئه‌وه‌ی خراپه‌ ده‌یڵێن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێ پێیان بڵێ قسه‌ی وا چۆن ده‌كرێت. له‌خێمه‌كه‌ی لای مه‌حكه‌مه‌ی ...

زیاتر »

بۆ خۆیان حەڵاڵە

ئەم حكومەتەی ئێمە، ئەوەندە كێشە‌و گرفت‌و كەم‌و كوڕی هەیە، هەموو كەسێك پێی دەوێرێ ‌و ماف بەخۆی ئەدات هەرچیەكی بوێ پێی بڵێ ‌و داواشی لێ بكات. چەند رۆژێكە ئاهێك بە بەری پەیوەندییەكانی بەغدا‌و هەرێمدا هاتوە‌و هەنگاوێك بەو ئاراستەیەی پێویستە نراوە‌و ئەشێ سەرەتایەك بێت بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان، چونكە كێشەی نێوان بەغدا‌و هەرێم چەندین گرێ كوێرەی لێ جێماوە. ئەم هەنگاوەی نراوە، پێ ...

زیاتر »

عه‌بادی بۆ وا ده‌كات

ریفراندۆم بیانویه‌كی باشی داوه‌ به‌ به‌غدا تاكو ئه‌وه‌ی له‌پاش 2004 ه‌وه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن، بیانه‌وێ بیهێننه‌دی، لانی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك گوێمان له‌ به‌رێز حه‌یده‌ر العبادی ده‌بێت له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا‌و به‌شێكی قسه‌كانیشی بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات. ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ده‌بێ بخرێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، داهات ده‌بێت هه‌مووی بچێته‌وه‌ به‌غداد، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا بن، رۆیشتن‌وفرۆشتی نه‌وت ده‌بێ به‌غدا بڕیاریان ...

زیاتر »

دۆستمان هه‌یه‌؟!

بیرمه‌ له‌ خوێندنگای ناوه‌ندیی بووم، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین زۆر گه‌رم‌و گور بوو، له‌سه‌ر ئاستی دونیاش هه‌روا بوو، ئه‌وسا چه‌ندین شاعیر‌و نووسه‌ری كورد هاوخه‌می‌و پشتگیری خۆیان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌رده‌بڕی‌و هه‌ندێكیان هێنده‌ به‌ گه‌رمی پشتگیرییان ده‌كرد، تا ئاستی ئه‌وه‌ی بچنه‌ فه‌له‌ستین‌و ببنه‌ فیدایی. هه‌ر ماوه‌یه‌كیش پێش ئه‌و كاته‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شۆرشگێرانی كورد‌و نووسه‌ر‌و ئه‌دیبان، به‌ ده‌نگی به‌رز پشتگیریان له‌ شۆرشی زوفار ...

زیاتر »

تكایە بەرۆكی سلێمانی بەردەن

ئەوەی بۆ شتێ راستە‌و جێگیرە، بۆ سیاسەت‌و سیاسەت كردن راست نیە‌و ناجێگرە‌و هیچ یاسایەك نایگرێتەوە. سلێمانی كە دروست بوە، لەگەڵیدا سیاسەت بە ماناكەی ئەو كاتە دروست بوە‌و بەدێژایی مێژووی خۆی، چەندین حیزبی سیاسی‌و گروپ‌و تاقم‌و بزوتنەوەی سیاسی هەر لە سلێمانی دروست بوە، ئەمە بەو مانایە نیە لە شار‌و شوێنەكانی تری كوردستان نەبوون، نەخێر، بەڵام لە سلێمانی زۆرتر بوە‌و بەرچاوترە، بەداخیشەوە ...

زیاتر »

وه‌فدی هەرێمی كوردستان

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌فدێكی دوو حزبی هه‌رێمی كوردستان‌و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی حكومی‌و حزبی‌و لایه‌نی تر کرد. ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان‌و گفتوگۆكان‌و پشت په‌رده‌ هه‌رچییه‌ك بووبێ، به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ر سێ لا، سه‌ردان‌و كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان مافی هه‌رێمی كوردستان پێشێل نه‌كه‌ن‌و قه‌واره‌ی ...

زیاتر »

لە مەلیک مەلیک تر!

لە پاش ریفراندۆم‌و بڕیارەکانی سزادانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و جێبەجێ کردنی ئەو سزایانە لەلایەن حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیشەوە، دەنگی مامەڵەکردنی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا بەرزتر لە جاران دەبیسترێ، گەرچی جاران‌و بەر لە ریفراندۆمیش‌و تەنانەت چوار پێنج ساڵ لەمەوپێش ئەم قەوانە لەلایەن هەندێک گروپ‌و لایەن‌و رێکخراوەوە لێدەدراو بڕو بیانوشی بۆ دەهێنرایەوە. ئەم دەنگە گەیشتۆتە ئەو رادەیەی بە ...

زیاتر »