سەرەکی » وتار » ئاوات كۆكه‌یی (پەڕە 2)

ئاوات كۆكه‌یی

چلەی سەركردەو پێشمەرگە قادری حاجی عەلی بەڕێوەچوو

لە چەند رۆژی رابردوودا، چلەی سەركردەو تێكۆشەری دێرین، قادری حاجی عەلی، لە سەر گۆڕی كۆچكردوو لە گۆڕستانی (شەهیدانی شۆڕشی نوێ) لە گەڕەكی ئابڵاخی سلێمانی، بەڕێوەچوو. لەسەر خواستی بنەماڵەی كۆچكردوو، بە رەچاوكردنی نەخۆشی كۆرۆناو نالەباریی كەشوهەواوە، مەراسیمی چلەكە بەشێوەیەكی تایبەت و تەنیا بە ئامادەبوونی كەسوكارو بنەماڵەكەی، بەڕێوەچوو. بەڵام بڕیارە لە داهاتوودا مەراسیمێكی فراوانی بۆ سازبكرێت كە چەندین بڕگەو بابەتی تایبەت بە ...

زیاتر »

پێشمەرگەی دانەبڕاو عەقید هەمزە شارستێنی بە بەردی خۆپیشاندەران شەهیدکرا

سەعات 4ی رۆژی 2020/12/9، لە ئەنجامی کەوتنەوەی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکەی قەزای دوکان، عەقید هەمزە محەمەد حەمەدئەمین فەقێ، شەهیدکرا. کاتێک خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکی دوکان _ سلێمانی لە ئاستی گوندی قەمچوغە دادەخەن و ناهێڵن هاتوچۆ بکرێت، کۆمەڵێک لە ئەفسەران و پێشمەرگەی لیوای 128ی دوکان کە دەوامیان لەو سنوورەیە، دەچنە لای خۆپیشاندەران و داوایان لێدەکەن رێگەکە بکەنەوە. یەکێک لەوانە پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی ...

زیاتر »

خەباتی سەخت و مێژووی خاوێنی جەبار فەمان

جەبار فەرمان ناوێكی دیارە وەك خۆر، درەوشاوەیە وەك مانگ، تێكۆشەرێكی سەر راست و قارەمانێكی كەموێنەی مێژووی خەباتی نەتەوایەتی و نیشتمانیی كوردستانە. رۆژگارێك كوانی خەبات چۆڵ و خامۆرش و پڕمەترسی بوو، كەسانێك هەبوون بوێریی ناوهێنانی بەرەنگاریی زاڵمییەتی دوژمنیان نەبوو، بوێریی دەستگیرۆییەكی تێكۆشەرێكیان نەبوو، هەندێكیش هەبوون هاتن و زوو رۆیشتن، چونكە بەرگەی سەختییەكانی ئەوی رۆژێیان نەگرت، هەشیان بوو چووە پاڵ دوژمن و ...

زیاتر »

ورەی داگیرساوی ژووری سێدارە

كەم رۆژهەیە لە مێژوودا رۆڵەیەكی ئەم گەلە گیانی خۆی نەكردبێتە قوربانی ئازادی و رزگاری نیشتمانەكەی، زۆرجاریش پۆلێك لە لاوانانی نیشتمان بەخەندە و هوتافەوە چوونەتە بەر پەتی سێدارە و پەیامی سەربەزیی گەل و كۆڵنەدانیان داوەتەوە دوژمن. رۆژی 4/7/1979، واتا 41 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ چوار لاوی خوێندەوار و ژیر دڵسۆ و خۆنەویست بۆ خاك و نیشتمان ئازایانە چوونە بەر پەتی قەنارەی ...

زیاتر »

لە یادی 40 ساڵەی شەهیدبوونی…

لە یادی 40 ساڵەی شەهیدبوونی محەمەد چەمچەماڵی و شێخ دلێر و مامۆستا عەلی-دا چل ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 26/6/1980دا پۆلێك پێشمەرگەی قارەمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوتنە شەڕێكی سەخت و دەستەویەخەوە لەگەڵ هێزەكانی رژێمی بەعسی داگیركەردا لە شاخی ژاڵەی دەربەندی سنووری شارۆچكەی سەنگاو، لە ئەنجامداو دوای تۆماركردنی داستانێكی خۆڕاگریی كەم وێنە و زیانگەیاندن بەهێزەكەی دوژمن، سێ پێشمەرگەی قارەمان بەناوەكانی (محەمەد ...

زیاتر »

رۆژی پێشمه‌رگه‌ رابردوی جوان و خه‌مێك بۆ ئێستا

پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزی چه‌كداره‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ر سلكێكی دیكه‌ی چه‌كدای جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی شۆڕشگێڕانه‌ی ئازاده‌و، ئازاد و خۆبه‌خشانه‌ش ئه‌و بواره‌ی هه‌ڵبژاردووه‌. له‌ ئێستاشدا كه‌ كورد خاوه‌نی حكومه‌ت و كیانی خۆیه‌تی، پێشمه‌رگه‌ به‌خواست و ویستی خۆی چه‌كی به‌ره‌نگاریی هه‌ڵگرتووه‌، ئاشكرایه‌ له‌ رابردووی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخیشدا پێشمه‌رگه‌ هه‌روابووه‌و ئه‌و نه‌ریته‌ جوانه‌ له‌وكاته‌وه‌ بۆ ئێستا ماوه‌ته‌وه‌. وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئاشكرایه‌ ...

زیاتر »

لە یادی 19 ساڵەی كۆچی دوایی یاساناس و دیپلۆماتكار شازاد صائب دا

كاك شازاد صائب، ناوێكی دیارە لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتیدا، ئەو نەمرە، هەر لەسەرەتاو لەهەموو قۆناغە سەختەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كورستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و شۆڕشی نوێدا، ئامادەیی تەواوەتی و كاریگەری هەبووە، بگرە زۆرجاریش لەیەك كاتدا چەند ئەركێكی لەسەرشان بووە و لە هەمووشیاندا خزمەتی بەرچاوی پێشكەش كردووە. دڵسۆزییەكەی، سرووشتە سادە و ساكارەكەی، خوێندەواریی و رووناكبیرییەكەی، ئازایی و لێزانییەكەی وایكردبوو ...

زیاتر »

لە یادی چوارساڵەی كۆچی دوایی وەسفیە..

لە یادی چوارساڵەی كۆچی دوایی وەسفیە بەنی وەیس دا فلمێكی دیكۆمێنتاری بۆ دایكی شەهیدان ئەمڕۆ چوارساڵی تەواو بەسەر كۆچی دوایی دایكی شەهیدان، سەركردە و خەباتگێڕ و ژنە تەوارێكی چاپووك، مامۆستا وەسفیە بەنی وەیسدا تێدەپەڕێت. مامۆستای نەمر جگە لە دیوە سیاسی و خەباتگێڕییەكەی جا چ خەباتی سیاسی یان خەباتی ژنان و بوارەكانی دیكەی مەدەنی، هەر خۆی بەسروشت كەسایەتییەكی جوان و میهرەبان ...

زیاتر »

ماڵئاوا هاوڕێ بەوەفاکەی مام

جه‌مالی حه‌كیم ئاغا یاخود مامه‌ جه‌مال، مرۆڤێكی هێنده‌ كاریگه‌ر بوو‌ له‌ راكێشانی هه‌ست و سه‌رنجی به‌رامبه‌ری، هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر سه‌رده‌م و بوارێكدا بینیبێتی، ناتوانێت له‌بیری بكات و بۆ هه‌میشه‌ له‌ بیره‌وه‌رییدا ده‌مێنێته‌وه‌. خۆشه‌وستیی خه‌ڵك بۆ مامه‌ جه‌مال خۆڕسك و بێ ریایی و بێ مه‌رامه‌، چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ خاوه‌ن سیماو هێمایه‌كی سه‌نگینی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌خۆش و مه‌جلیس خۆش و هه‌روه‌ها له‌ ره‌فتارو ...

زیاتر »

یادی نه‌مر خه‌لیل دۆسكیی سه‌ركرده‌

كۆتایی مانگی شوبات یادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌، سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌له‌ده‌ڤه‌ره‌ ره‌نگینه‌كه‌ی كوردستان له‌شاری دهۆك-ی سه‌ر بڵند هاتۆته‌ دنیاوه‌و له‌ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ ئاشنایی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌و تیایدا بۆته‌ هه‌ڤاڵێكی دڵسۆزی حزبه‌كه‌ی و دڵسۆزیش به‌دۆزی ره‌وای كورد. له‌چله‌كه‌یدا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌وه‌و له‌چله‌ی ماته‌مینییه‌كه‌یدا وتویه‌تی: كاكه‌ خه‌لیل دۆسكی ناوبانگێكی خۆش و سه‌روه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا ...

زیاتر »