سەرەکی » وتار » هیوا محەمەد (پەڕە 3)

هیوا محەمەد

دیموکراسیی کوردی دۆڕان پەسەند دەکات؟

گومان هەیە کە لە وڵاتێکی وەک ئەوەی ئێمەدا و لە هەڵبژاردنێکی لەم جۆرەدا، پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ ساختەکاریی تێبپەڕێت، چونکە ئەنجامی دەنگەکان دیارن کە ئەم حزبانە لە کوێوە دەنگیان هێناوە؟ هەروەک ئەوەی پێشتر رێژەکە ئامادە کرابێت کە سوننەکان ئەو رێژە دەنگە بهێنن و کوردیش بەشێکیان لە هەندێ ناوچە دەنگیان چۆتە سەرەوە، کە دەبوا هەر وەدەربنرێن نەک دەنگی تێدا بێنن. دەستوەردانەکە ئەوەی ...

زیاتر »

لە هاوپەیمانییەوە بۆ یەکگرتنەوە

هیوا محەمەد لەدوای هەوڵی زۆر و خواستی زۆرێک لە سەرکردە و کادرانی ناو یەکێتی و گۆڕان، هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن دامەزرا و ئەمەش جێگەی دڵخۆشی بوو بۆ هەموو کەسە دڵسۆزەکانی هەردوولا و رۆشنبیر و بیرمەندەکانیان، لە هەمان کاتیشدا هەندێک کەس لەناو بزووتنەوەی گۆڕان بەلایانەوە پەسەند نەبوو، واش پێدەچێت هەندێک لە دەنگدەرەکانی ناڕازیی گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا یان بایکۆتیان کردبێت ...

زیاتر »

بایکۆتکەران چییان بەدەست هێنا؟

هەروەک پێشتریش لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەمانوت: «بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کارێکی زیرەکانە و زانستییانە نییە بۆ مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی وڵات و دۆخی حکومڕانی و بەڕێوەبردن». بایکۆت کرا و هەڵبژاردنیش کۆتایی هات و ئەنجامەکانیش کاریان پێدەکرێت، ئەگەرچی رێژەی بەشداریی کەم بوو. ئەوانەی بایکۆتیان کرد بەو مەبەستە کردیان کە رێگە لە سەرکەوتنی پرۆسەکە بگرن، بەڵام ئەمەیان بۆ نەچووەسەر و هەر ئەوانەی کە ئەوان بەلایانەوە ...

زیاتر »

ئازادی لە زۆنی سەوز نموونەییە

هیوا محەمەد ژیان و رووداوەکانی رۆژانە هەموویان ئەزموونێک پیشان دەدەن، ئەزموونەکان وەک نموونە باسی ناوەرۆک دەکەن. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەسەر سۆشیال دیموکراتیی خۆی دەکاتەوە، باشترین نموونەش هەڵتۆقینی لایەنی سیاسیی و ناسیاسیی نوێیە لەم دەڤەرە و کپکردنییەتی لەدەڤەرێکی دیکەی ئەم هەرێمە. هەندێک بە سەرسوڕمانەوە دەڕواننە ئەوەی بۆچی لایەنێکی تازە هەڵتۆقیو دەتوانێت ئەو ژمارە دەنگە بهێنێت؟ ئەمە جێگەی سەرسوڕمان نییە، بەڵکو ...

زیاتر »

رۆشنبیران لە چەواشەکاریی دوور کەونەوە

هیوا محەمەد ئەگەر پێمان وابێت رۆشنبیران سەرگوڵی پێکهاتەی کۆمەڵگەن، ئەگەر هەموو کۆمەڵگە لەسەر دەستی ئەوان بەڕێوە بچێت و تیمارکەری دەردەکانیان بن، کاتێک پێشخستنی زانستەکانی ژیان و بنیاتنانی کۆمەڵگە لای چینی رۆشنبیر بێت، ئەوا دەبێت بە ئامانەتێکی تەواوە ئەو ئەرکە بەڕێوەبەرن و خیانەت نەکەن لە بە هەڵە زانیاری دان بەخەڵک و چەواشەکردنیان. هەموو رۆشنبیرێکیش ناتوانێت سیفەتی تەواوی رۆشنبیر لە خۆی بنێت ...

زیاتر »

خڕبوونەوەکەی هەولێر، چاکی نەکەین تێکی دەدەین

هیوا محەمەد ئەوکاتانەی کە کۆبوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیونی عیراق لە هەولێر و سلێمانی دەبەستران، بۆ ئێمە وەک کورد ئەوپەڕی شانازی بوو کە توانیومانە ئەم پارچەیە بە رزگارکراوی لە ژێر دەستی رژێمی بەعسدا بهێڵینەوە و پارێزگاریی لێبکەین. ئەو هێز و لایەنانەش زۆریان خێزان و خزمیان هێنابوو لە شارەکانی هەرێم نیشتەجێیان کردبوون، چونکە دەیانبزانی کە ئاسایشیان پارێزراوە، ئەمە رۆڵی هەبوو لە نزیککردنەوەی ئێمە ...

زیاتر »

کام دیموکراسی ״جەنابی سەرۆک״؟

هەموان دەزانین ئەو دیموکراسییەی کە ئێمە لە عیراق و هەرێم ئیدیعای دەکەین، نە لەناو خۆماندا وەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە تەواوی پیادە دەکرێت و کاری پێ دەکرێت، نە لە سیستمی بەڕێوەبردن و چەمکەکانی ئیداریی. کام دیموکراسی ئەگەر کەسێک، بەبێ ئەوەی چەقۆیەکی وەشاندبێت، دەستدرێژی بۆسەر کەسێک کردبێت، ماڵی کەسی بەتاڵان بردبێت، تاوانێکی جینائی کردبێت، دژی یاسا جووڵابێتەوە، یاخی بووبێت، هیچکام لەمانەی نەکردبێت ...

زیاتر »

بۆ هاوپەیمانیی کوردستان، هەوڵبدەین هەموو، دەنگبدەین هەموو

هیوا محەمەد لەجیهاندا، لەهەر کوێیەک حکومڕانییەکی رێکخراو هەبێت، یان لە هەر یانە و سەندیکایەکدا، لە ناوخۆی هەموو رێکخراو و حزبێک، بۆ نوێبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبردن، پرۆسەیەک بەناوی هەڵبژاردن هەیە و تێیدا چەندین کەس خۆیان کاندید دەکەن تا ئەو کورسیانە ببەنەوە کە دیاری کراوە. ئەگەر لە شوێنێکدا بە گریمان تەنها هەزار کەس دانیشتوانی بێت، لەو هەزارە کەمتر لە نیوەشی بچنە دەنگدان و ...

زیاتر »

قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی

یەکێتی راستەقینە ئەوە نییە هەرچی هەستێ و بە پێی بیرکردنەوەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆی ناوی بۆ دابنێت و لە قاڵبی بدات، یەکێتی راستەقینە ئەو یەکێتیەیە کە هەیکەلی حزبێک لە خۆدەگرێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی زۆری ئەندامان و لایەنگرانییەتی. حزبیش ئەو بناغەیەیە کە وەک قەدی دارێک وایە چەند لق و پۆپی لێببڕیتەوە ئەو هەر تیرەی قەدی گەورەتر و توندتر و باڵای بەرز ...

زیاتر »

ئێران مافی خۆیەتی وابکات؟

کارمان بەوە نییە کە هەرکەسە لە روانگەی خۆیەوە لایەنی بەرامبەری هەڵدەسەنگێنێت و حوکمی بەسەردا دەدات، دیارە بەرژەوەندییەکان بڕیاری ئەوە دەدەن نەک پێوەرێک بۆ شیکاریی رووداوێک کە تێیدا بەرژەوەندیی تایبەت یان خۆیی رەچاو نەکرێت. لەم ناوچەیەی وڵاتی ئێمەی تێدایە، چەندین کێشەی ئاڵۆز کە بوونەتە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕ و جەنگی گەورە و ململانێی کوشندە و خوێناوی، هەمووشیان دەستی وڵاتانی زلهێزی تێدایە لەسەروویانەوە ...

زیاتر »