سەرەکی » وتار » عه‌بدوڵڵا عه‌باس (پەڕە 3)

عه‌بدوڵڵا عه‌باس

یاداشته‌كانی مه‌لیكی مه‌غریب و ئه‌مڕۆی عیراق

له‌ناوه‌راستی‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوودا، یادداشته‌كانی‌ مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م، مه‌لیكی وڵاتی مه‌غریبم ده‌ستكه‌وتوو به‌وردی خوێندمه‌وه‌، ئه‌م مه‌لیكه‌ له‌حاكمه‌ عه‌ره‌به‌ داناو چاوكراوه‌كان بوو له‌روانینی بۆ دنیای سیاسی و ململانێ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا كه‌ روویان ئه‌دا، به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ وڵاته‌كه‌ی و ململانێی‌ عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و كێشه‌ كاریگه‌ره‌كانی دی‌ باكووری ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ هه‌بوو، به‌هه‌رحاڵ، له‌یادداشته‌كاندا په‌رده‌ له‌رووی زۆر كاره‌سات و رووداوی ...

زیاتر »

بەروەخت: هەڵوێستەیەك لە رۆژی خۆشەویستیدا

دوای چەند رۆژێكی دی چەژنی (رۆژی خۆشەویستی – ڤالانتاین) دێت و گوڵی سوور بەیەك ئەبەخشین، دەیان سەرچاوە و هەریەكەیان بەجۆرێ‌ حیكایەتی ئەم رۆژە ئەگێڕنەوە، هەندێ‌ سەرچاوە لە (فەرهەنگی ئازاددا) باس لەوە ئەكەن كە سێ‌ حیكایەتی لەیەك جیا دەربارەی پیاوی كەنیسە (قەشە ڤالانتاین) ئەگێڕرێتەوە، ئەمەیش مانای ئەوەیە لە بنەڕەتدا حیكایەتەكە لە داستانێكی ئەفساناوی ئەچێ‌ و نزیكترینیان كە لەگەڵ ناوی بۆنەكەدا ئەگونجێ‌ ...

زیاتر »

مامۆستا ماڵ (خانوو) یه‌عنی ئه‌رزو بنچینه‌ و سه‌ربان..!

ساڵی‌ 1977 وه‌زاره‌تی‌ ئیسكان و ئاوه‌دانی‌ به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری و راگه‌یاندن بڕیاری‌ بیناكردنی‌ دوو باڵه‌خانه‌ی‌ بۆ كارگێڕانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دووه‌م به‌ پێشه‌كیه‌كی گونجاو و قیستێكی‌ سووك دا، به‌نده‌ ئه‌وسا سكرتێری نووسینی‌ رۆژنامه‌ی‌ (هاوكاری) بووم، له‌ ئیداره‌ی‌ ده‌زگاكه‌مانه‌وه‌ نووسراوی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان بۆ ناردم هه‌تا پیشانی‌ كارگێڕانی‌ هاوكاری بده‌ین و ئه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ وه‌رگرتن (كڕینی‌) شوقه‌ی‌ له‌ یه‌كێ‌ له‌و باڵه‌خانانه‌ی‌ هه‌یه‌ ناوی‌ خۆی ...

زیاتر »

ئەو رووداوانەی رووداو بیردێننەوە

(1)پێكەنینی گریاناوی …!! ئەگێرنەوە لەسەرەتای پەنجاكانی سەدەی پێشوودا، چەند لەقلەقێك لوتكەی منارەكەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی یان كردبووە هێلانەی خۆیان، وەك تارمایی ئەو دیمەنەم لەبیرماوە و حیكایەتی تێكچونی لانەكەیان نازانم، بەڵام ئەم حیكایەتەی پەیوەندی بە رووداوەكەوە هەیە، لەكەسێك زیاتری ئەهلی قەدیمی شار باسیانكردوە و ئەڵێ‌: لاوێكی شاریی شێت بەهۆی نەخۆشیە نەفسیەكەیەوە بۆچارەسەر ئەیبەن بۆ خەستەخانەیەكی تایبەت بەو حاڵەتانە لەبەغدا، كەلەناو خەڵكا ...

زیاتر »

نه‌خشه‌ڕێگه‌ی‌ مه‌رگی‌ رێگاوبان!!

له‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ پێشودابوو، به‌رپرسیاری بازرگانی له‌ بالوێزخانه‌ی‌ (ره‌حمه‌تی ..!) یه‌كیتی سۆڤیه‌ت له‌به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی به‌ست بۆ روونكردنه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ بازرگانی‌ به‌ینی‌ سۆڤیه‌ت و عیراق، دوای پێشه‌كی و روونكردنه‌وه‌ به‌ژماره‌ و به‌ڵگه‌، ده‌رگای پرسیاری بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان كرده‌وه‌، یه‌كێ‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان كه‌ نیازی سه‌غڵه‌تكردنی به‌رپرسیاره‌ سۆڤیه‌تیه‌كه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌یدا دیاربوو، ده‌رباره‌ی‌ سه‌یاره‌ی‌ (مۆسكۆ فیچ) بوو كه‌ ئه‌وسا باوترین سیاره‌ی‌ تایبه‌ت بوو له‌ ...

زیاتر »

ئاش له‌ خه‌یاڵێ و…

(1) فیكر یان (رێبازی عیلمانی)له‌سه‌رچاوه‌ جێ باوه‌ڕه‌كانی دنیادا ئاوه‌ها تاریف كراوه‌: (جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سهڵاتی سیاسی له‌ ده‌سهڵاتی دین یان كه‌سایه‌تی‌ دینی و هه‌روه‌ها مانای ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت به‌زۆره‌ملێ‌ كه‌س ئیجبار نه‌كه‌ن بۆ باوه‌ڕبوون یان هه‌ڵسوكه‌وت به‌پێی‌ دین یان باوه‌ڕێكی دیاریكراو) . ئه‌وه‌نه‌ی ئه‌یزانم ئه‌و عیلمانیه‌ته‌، دوای روخاندنی دسهڵاتی كه‌نیسه‌ له‌ ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا كه‌ فه‌رمانڕه‌واكانیان، پێستی هه‌ركه‌سێكیان ئه‌گووری ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی‌ ...

زیاتر »

شه‌كره‌كه‌ی‌ ئەلسیسی و هوتافی هه‌ربژییه‌كه‌ی ئێمه‌

زۆر ناگه‌ڕێینه‌و بۆ دواوه‌ له‌ میژووی‌ ژیانی‌ به‌شه‌ریه‌تدا، له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیست و ره‌نگدانه‌وه‌كانی‌ دووه‌م شه‌ڕی جیهانه‌وه‌ سه‌رنجێ‌ ئه‌ده‌ین، له‌و وه‌خته‌وه‌ ، ئه‌م دنیا چڕبووه‌ به‌ فێڵی سیاسی، به‌هێز و به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان، یاری به‌چاره‌نووسی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌كه‌ن، قێزه‌ونترین دیارده‌ له‌یارییه‌كانیاندا ئه‌وه‌یه‌ له‌ژێر ناونیشانه‌ بریقه‌داره‌كانی‌ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی‌: سه‌ربه‌ستی‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌كه‌ن و به‌ناوبانگترینیان به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌ كه‌ ساڵی 1948 له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ ده‌رچوه‌و بۆ 500 ...

زیاتر »

قادر زەكی سلێمانی و ئه‌بوحه‌قی به‌غدا

له‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا، له‌ سلێمانی‌ كابرایه‌ك ئه‌ژیا ناوی‌ (قادر زه‌كی) بوو، ئێواره‌یه‌ك به‌ به‌رده‌رگای‌ سه‌ردا ئه‌په‌ڕیمه‌وه‌ بۆ شه‌قامی مه‌وله‌وی‌، له‌و گۆشه‌یه‌ی سه‌عاته‌كه‌ی‌ به‌ریدی‌ پیا هه‌ڵواسرابوو خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ده‌وری‌ كابرایه‌ك كۆبووبونه‌وه‌ و ناوبه‌ناو چه‌پڵه‌یان بۆ لێئه‌داو ناوبه‌نا و قاقا پێی‌ پێ ئه‌كه‌نین، كه‌ من گه‌یشتمه‌ ناو خه‌ڵكه‌كه‌ باسی دیارده‌ی‌ (ره‌شه‌بای‌ سلێمانی‌) ئه‌كرد وه‌ك له‌بیرم بێ‌ باسی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌كرد كه‌ خه‌ڵكی‌ ...

زیاتر »

گه‌نده‌ڵی‌ به‌ژماره‌و خه‌وێكی‌ رۆمانسی به‌یادی‌ رۆبن هود

هه‌موومان به‌وانه‌شمانه‌وه‌ كه‌ حه‌زمان له‌ سیاسه‌ت و كاره‌ساته‌ (عه‌نتیكه‌كانیه‌وه‌) نییه‌، بارو دۆخه‌كه‌، ناچاریكردووین به‌وردی‌ بایه‌خ بده‌ین به‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌ فراوانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ عیراق كه‌ به‌غدا و زووربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عیراقی‌ گرتۆته‌وه‌ و درێژه‌كێشانی و گه‌یشتنی‌ به‌راده‌ی‌ رژانی‌ خۆێن (له‌ریزی‌ لاوان) و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ چاوه‌ڕێنه‌كراو له‌و خه‌ڵكه‌ توڕه‌یه‌وه‌ و ناونیشانی‌ سه‌ره‌كی‌ تووڕه‌یی‌ زووربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ خه‌ڵكه‌كه‌ (گه‌نده‌ڵی‌ و دزینی‌ ماڵی‌ عام ..!!) ...

زیاتر »

له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ یه‌كسانی ژن و پیاو دا هه‌ڵسوكه‌وت یان لاساییكردنه‌وه‌؟

راگه‌یاندنه‌ جیهانیه‌كه‌ی ساڵی‌ 1993 ێی‌ به‌ره‌نگاریی‌ هه‌موو جۆره‌ توندوتیژیه‌ك دژی ژن ئاشكرا ئیشاره‌ت به‌وه‌ ئه‌دات كه‌ (ئه‌و توندو تیژییه‌، هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌، ئه‌ندامانی‌ خێزان، یان له‌وانه‌یه‌ هه‌تا ده‌وڵه‌ت به‌كاریدێنن و په‌نای بۆ ئه‌به‌ن) و دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ 25 ی تشرینی‌ دووه‌می هه‌موو ساڵێ‌ دیاریكرا وه‌ك رۆژی جیهانیی‌ بۆ بنه‌بڕكردنی‌ توندو تیژی‌ ده‌رحه‌ق بە ژن. ئێمه‌ش، (رێكخراوه‌ به‌رپرسیاره‌ مه‌ده‌نیه‌كان و دام و ...

زیاتر »