سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 200)

هەواڵ

״نزیكه‌ی سێ ملیۆن ‌و 300 هه‌زار ئاواره‌ له‌ یه‌مه‌ن هه‌یه‌״

ئاماده‌كردنی: دیاری سابیر به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان «تائێستا نزیكه‌ی سێ ملیۆن‌و 300 هه‌زار ئاواره‌ له‌ یه‌مه‌ن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س پێویستییان به‌هاوكاریی هه‌یه‌». پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تیی خۆراكیش (WFP) رایگه‌یاند: حوسییه‌كان ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م گه‌یشتنی كاروانی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانیان كه‌ به‌شی نزیكه‌ی 100 هه‌زار خێزان خۆراكیان پێیه‌، بگاته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی یه‌مه‌ن كه‌ خۆیان تێیدا باڵاده‌ستن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ست ...

زیاتر »

هاوشێوەی کارەساتی ئالان کوردی لە نێوان مەکسیک و ئەمریکا

ئەو وێنەیەی دوێنێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسەکانی دەنگوباسی لە سەرتاسەری جیهان تووشی شۆک کرد، کارەساتی ئالان کوردی تەمەن 3 ساڵانی وەبیرهێناینەوە، کاتێک ساڵی 2015 تەرمەکەی لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزرایەوەو وێنەکەی بوو بە سیمبولی ئازار و مەینەتی کۆچ و کۆچبەران. بەڵام ئەمجارە لە کات و شوێنێکی دیکە ئەو رووداوە دووبارە بۆوە و بریتییە لە وێنەی کۆچەرێکی سلڤادۆری و کچە دوو ساڵانەکەی، ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: پتەوتركردنی پەیوەندییەكان و بەرقەراركردنی ئاشتی ‌و سەقامگیریی ‌و ئاسایش لە ناوچەكەدا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەسەردانە رەسمییەكەیدا بۆ بەریتانیا، لەگەڵ سەرۆك وەزیران‌و وەزیری دەرەوەو سەرۆكی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا، كۆبۆوەو جەختیان لەگرنگیی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و سەقامگیریی ناوچەكە، كردەوە. رۆژی 25/6، سەرۆك بەرهەم ساڵح، لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بەگرنگیی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و فراوانكردنی هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی لەگشت بوارەكاندا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكانی بەغدا‌و لەندەن ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: ئومێدی گەورە، یەكێتی-یە

مەلا بەختیار، تەئكیددەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە»پێویستە ئێستا لەهەموو كات زیاتر سووربین لەسەر خزمەتی یەكێتی، هەڵسانەوەی یەكێتی‌و یەكێتیی ناو یەكێتی». ئەم وتانەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، دوێنێ، لەمیانی پێشوازی لەژمارەیەك لەخزمانی هەمەوەند، هات‌و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە كە كورد نەهامەتی‌و ئەنفال‌و راگواستنی دێهاتەكان‌و كیمیاباران‌و كارەساتی زۆری بەسەر هێنراوە، بەڵام ئومێدی گەورە هەبووەو خەڵكیش چۆكی دانەداوە، ئومێدە گەورەكەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە‌و توانیوێتی ...

زیاتر »

كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە 17 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ ساڵی 2017-2018. مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە ساڵانە 16 تا 17 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی رۆڵەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی خەرج ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیادا كۆدەبێتەوە

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار گەشتەكەی بەرەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەستپێكرد كە چەند رۆژێك دەخایەنێت. وا بڕیارە سەرۆك بەرهەم ساڵح دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ هەریەك لە شاژنی بەریتانیا، سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا بكات. هەردوێنێ سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا كۆبۆوە. زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكەینەوە.  74 جار بینراوە

زیاتر »

تەرمی رەوەند جەبار فەرمان لە سلێمانی بەخاك سپێردرا

دوێنێ تەرمی ڕەوەند جەبار فەرمان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە لە ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان. پاشان لە رێوڕەسمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی و لێپرسراو و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و لایەنە سیاسییەکان و خانەوادە ...

زیاتر »

‌״چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه‌״

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌ و جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه‌. له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ كه‌ رۆژی 24/6/2019، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌میر هه‌ورامی لێپرسراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر »

ئەردۆگان: لە S-400 پاشگەز نابینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیـــــــــاند: S-400، پەیوەندیی راستەوخۆی بە مافی سەروەریی ئێمەوە هەیە و لەوە پاشگەز نابینەوە. سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمان، وتارێكی پێشكەشكرد و سەبارەت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 ، رایگەیاند: پشتیوان بە خوا مانگی داهاتوو دەست دەكەین بە وەرگرتنی سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی S-400 كە كڕیوومانە.  30 جار ...

زیاتر »

ئەڵمانیا كەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی پشتڕاستكردەوە

دوێنێ هێزە ئاسمانییەكانی ئەڵمانیا كەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی وڵاتەکەی پشتڕاستكردەوە. بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا: یەكێك لەو دوو فڕۆكەیە لە دارستانێكی هەمان هەرێم كەوتۆتە خوارەوەو ماوەی نێوانیان نزیكەی 10 كیلۆمەتر بووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی رانەگەیەنراوە. ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بەپشتبەستن بە زانیاریی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، بڵاویكردەوە: هێزە فریاگوزارییەكانی بەرلین یەكێك لە فڕۆكەوانەكانیان بە زیندووێتی دۆزیوەتەوە‌و ئێستا سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەوی ...

زیاتر »