سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 22)

هەواڵ

لە ویلایەتێكی ئەمریكا باری نائاسایی راگەیەنرا

خۆپیشاندانەكانی ویلایەتی ویسكۆنسن لە ئەمریكا، بەهۆی تەقەكردن لە كەسێكی رەشپێستەوە، پێینایە رۆژی چوارەمەوە. دوێنێش ئاڵۆزیی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی ویلایەتەکەدا روویدا، كە بە هۆیەوە دوو كەس لە خۆپیشاندەران كوژران. پۆلیسی شاری كینۆشای ویلایەتی ویسكۆنسن رایگەیاندووە: لە كاتی خۆپیشاندانەكەدا تەقە كراوە و دوو كەس كوژراون و چەندین خۆپیشاندەریش برینداربوون، هاوكات حاكمی ویلایەتەكەش باری نائاسایی راگەیاندووە.  183 جار بینراوە

زیاتر »

عیراق:ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ شه‌ڕ و ناكۆكیی نوێ‌ نییه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ناوچه‌كه‌مان پێویستی به‌ شه‌ڕ و ناكۆكیی نوێ‌ نییه‌. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ میانی وتارێكدا له‌ لووتكه‌ی سێقۆڵیی عیراق و ئوردن و میسر، راشیگه‌یاند: عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ روانینی ستراتیژیی بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ره‌خساندنی هه‌لی ئارامكردنه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا «عیراق پابه‌نده‌ به‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ...

زیاتر »

ئیسرائیل رازییە چەك بە ئیمارات بفرۆشێت

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، رەزامەندیی نیشان دەدات بە فرۆشتنی چەكی پێشكەوتوو بە ئیمارات. رۆژنامەی قودس پۆست لە چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی ئیسرائیلەوە ئاشكرایكردووە، كە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بە شێوەیەكی رەسمی رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی هەموو جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو بە ئیمارات. لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی ئۆرشەلیمی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە، كە بۆ فرۆشتنی چەك، پێویستە حكومەتی ئیسرائیل رەزامەندیی كۆنگرێس و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەدەستبهێنێت، ...

زیاتر »

فەرەنسا: بەرپرسانی لوبنان تەقینەوەكە نەكەنە بیانووی پشتگوێخستنی چاكسازیی

جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوای لە لێپرسراوانی لوبنان كردووە، كە پرسی تەقینەوە گەورەكەی بەندەری بەیروت نەكەنە بیانوویەك بۆ پشتگوێخستنی ئەو راستییەی كە وڵاتەكەیان لە لێواری داڕماندایە و پێویستی بە چاكسازیی جددییە. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشكراشیكرد: لە داهاتوویەكی نزیكدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتەكەی سەردانی لوبنان دەكاتەوە، بۆ گەیاندنەوەی ئەو پەیامەی كە نابێت لێپرسراوانی بەیروت پاشەكشە لە بەرپرسیارێتییەكانیان بكەن بۆ ...

زیاتر »

پرسه‌نامه‌

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئافتاو خدر) هاوژینی به‌ڕێز مه‌سعود حه‌مه‌سه‌عید-مان پێگه‌یشت. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین، یه‌زدانی مه‌زن سه‌بوورییان بدات و دواناخۆشییان بێت. راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  150 جار بینراوە

زیاتر »

پرسه‌نامه‌

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز شێخ عه‌بدوڵڵا شێخ ئیسماعیل شێخ هاجی، كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌رمان پێگه‌یشت. هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یانین، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین دواناخۆشییان بێت. مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  132 جار بینراوە

زیاتر »

یه‌كێتی، ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ، وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد، رۆژی پێشتریش سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كردو “پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان” ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌. یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێشان وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی، كه‌ له‌ د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و د.ڕێبوار ئیسماعیل، سالار سه‌رحه‌د و فریاڵ عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، پێكهاتبوون، له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ لای زه‌حمه‌تكێشان‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌عد خالید جێگری سكرتێرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بەرزان مەلا خالید کرد. دەقی پرسەنامەکە: بەرێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بەرزان مەلا خالید به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (بەرزان مەلا خالید) تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی کۆری رۆشنبیری گەلەکەمان و ھاوڕێ و دوستێ نزیک ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

برای بەڕێزمان كاك هەڵكەوت ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی (عەبدوڵڵا عەزیز) باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هیوادارین ئەمە دواناخۆشیی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێت و رۆحی كۆچكردووش بۆ هەمیشە شادبێت. سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  194 جار بینراوە

زیاتر »

سەرەخۆشی

‎برای بەڕێزم كاك هەڵكەوت عەبدوڵڵا ‎بەداخێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مەلا عەبدوڵڵا باوكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم. بۆ كۆچی دوایی مەلا عەبدوڵڵا هەموومان نیگەرانین، داواكارم لەخوای گەورە سەبووریی هەموومان بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات. كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  166 جار بینراوە

زیاتر »