سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 240)

هەواڵ

پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی ‌و رەوتی حیكمە

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی دوێنێ، عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییكرد لە عەبدوڵڵا زەیدی سەركردە لەڕەوتی حیكمەی نیشتمانی‌و وەفدێكی هاوڕێی‌و لەدیدارێكدا، بارودۆخی سیاسیی عیراق‌و كوردستان‌و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی‌و رەوتی حیكمەی نیشتمانی، تاوتوێكران. عومەر فەتاح، ئاماژەی بەپەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی‌و سەید عەممار حەكیم، كرد‌و رایگەیاند: پەیوەندییەكی مێژوویی پڕ لەدۆستایەتی‌و هەماهەنگی‌و خەباتی هاوبەش دژی ستەم لەنێوان سەرۆك مام جەلال ‌و یەكێتی لەگەڵ ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمكی هاووڵاتیبوون ‌و دەستەبەركردنی عەدالەت

دوێنێ لەدەباشان، بافڵ تاڵەبانی، پێشوازییكرد لە خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا لەعیراق‌و وەفدی یاوەری‌و گفتوگۆیانكرد لەبارەی پەرەپێدان‌و بەردەوامیی پەیوەندی‌و هاوكارییەكانی ئیسپانیا بۆ هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاری‌و پێشهاتە سیاسییەكان. لەدیدارەكەدا، كە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی‌و دابان شەدەڵە نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئیسپانیا، ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی، سەرنجی خۆی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكە خستەڕوو ‌و خوێندنەوەی بۆ واقیعی هەلومەرجەكە كردو ...

زیاتر »

یەكهەڵوێستی، شەراكەتی راستەقینە، ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك

وتەبێژی یەكێتی: *پێویستە پارێزگارێك بۆ كەركوك هەڵبژێردرێت، بە دڵنیاییەوە پارێزگار كورد و یەكێتی دەبێت دوێنێ 9/2/2019، لە سلێمانی بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی، كۆبۆوە. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دوای كۆبوونەوەكە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد و تێیدا گفتوگۆكرا لە بارەی پرسە گرنگەكان و باروگوزەرانی هاووڵاتیان، ...

زیاتر »

״پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند دەكەن״

كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسە گرنگەكانی كەركوك و بەغدا بەردەوام دەبن و بڕیاریشە «پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی، پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند بكەن». ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا رۆژی 18/2/2019، پەرلەمانی كوردستان، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببنەوە. لەوبارەیەوە سەعدی ...

زیاتر »

لیدیا خان، هاوسه‌ری شه‌هید ئارام، رێزی لێده‌نرێت

له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئارام-ی سه‌ركرده‌دا، بنكه‌ی رۆشنبیریی سه‌را له‌ سلێمانی، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه‌ خاتوو لیدیا شاسوار-ی هاوسه‌ری ئارامی سه‌ركرده‌ كه‌ له‌ سۆڤێتی جارانه‌وه‌ وه‌ك هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده‌ له‌گه‌ڵیدا گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان، به‌ڵام له‌دوای 41 ساڵ له‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌، كوردستانی به‌جێ نه‌هێشتووه‌و له‌ ناو كه‌سوكار‌و گه‌له‌كه‌ی شاسواری سه‌ركرده‌دا وه‌فاداریی خۆی بۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیریی سه‌راش به‌ شانازییه‌وه‌ شه‌ره‌فی ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: كەركوك بۆ كورد و یەكێتی گرنگیی خۆی هەیە و بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكرێت

دوێنێ لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی، چاوی بە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعیراق‌و باربارا وۆڵف كونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان، كەوت‌و رایگەیاند: یەكێتی كار بۆ یەكخستنی هەوڵەكان‌و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانی‌و هاووڵاتیبوون‌و خزمەتگوزاریی دوور لەقۆرخكاریی، دەكات. لەدیدارەكەدا، كە تەحسین نامیق لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (ی.ن.ك) ئامادەیبوو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكەو ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك‌و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم. ...

زیاتر »

وەفدی باڵای یەكێتی بەشداری لە پرسەی میر تەحسین بەگ كرد

دوێنێ، لەهۆڵی حسێن بابە شێخ لەقەزای شێخان، دووەم رۆژی پرسەی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان بەڕێوەچوو. وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و هەرێم كەمال ئاغاو نەسروڵڵا سورچی ئەندامانی سەركردایەتی‌و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان‌و د.ڕێكەوت حەمەڕەشید ...

زیاتر »

پێشخستنی پەروەردە و فێركردن

دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەمیانی پێشوازیی لە د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە، «پشتیوانیی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بۆ پێشخستنی پەروەردەو فێركردن دووپاتكردەوە». لەدیدارێكدا، بەگرنگییەوە بیروڕا لەبارەی ئاستی پەروەردەو فێركردن بەتایبەت لەسنووری پارێزگای سلێمانیدا ئاڵوگۆڕكراو هەوڵەكان بۆ برەودان بەو پرسە گرنگە خرانەڕوو.  36 جار بینراوە

زیاتر »

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا: پەرەپێدانی پەیوەندییەكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە جۆزیبـی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا‌و وەفدی هاوڕێی‌و جەختی لەگرنگیی پەرەپێدان‌و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان‌و بەهێزكردنی ئاستی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، خواستی عیراقیشی بۆ پەیوەندییەكی كاریگەرو پێشكەوتووتر لەگەڵ ئیتالیاو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، نیشاندا. سەرۆك كۆمار، ئاماژەشی بەخواستی عیراق كرد بۆ كرانەوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی‌و ناوچەكەو جیهاندا لەپێناوی رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ بوژانەوەی عیراق بەتایبەت ...

زیاتر »

باڵیۆزی ئـەمریکا لە وتاری ماڵئاواییدا: عیراق پێویستی بەوەیە سەدان هاوڕێی هەبێت

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق، لەوتاری ماڵئاواییدا تەئكیددەكاتەوە كە عیراق پشتیوانیی ئەمریكاو چەندان وڵاتی دیكەی هەیە. هەروەك كۆمەڵێك تێبینی‌و سەرنجی خۆی لەسەر بارودۆخی عیراق خستۆتەڕوو. ئەمە دەقی وتاری ماڵئاواییەكەیەتی: خزمەتکردنم وەک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیراق لە ماوەی دووساڵ و نیوی ڕابردوودا لە پێناو بەھێزکردنی پەیوەندیە ئابوری و ئاسایشی و فەرھەنگیەکانی نێوان ھەردوو گەل جێگەی شانازیم بووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ...

زیاتر »