سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 29)

هەواڵ

دوا ئاماری كۆرۆنا لە ئەڵمانیا

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا 137 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت، ژمارەی ئەوانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیالەدەستداوە دەگاتە 4110 كەس. ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2020 دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەڵمانیا رایانگەیاند، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا گەیشتۆتە 3609 كەس، بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی توشبووان لە وڵاتدا گەیشتە 137439 كەس، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردووشدا بەهۆی پەتاكەوە 242 كەس ...

زیاتر »

گۆڕانکاریی لە 47 سەرۆک بەشی کۆمپانیای پڕکردنەوەی غازی کەرکوکدا دەکرێت

نووسینگەی کەرکوک، هێمن ئەحمەد بەپێی نووسراوێکی ژمارە (23)/6646 ی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و دەستەی باڵای هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکان کە رەوانەی کۆمپانیای پڕکردنەوەی غازی کەرکوک کراوە، 47 سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری هۆبەکان لە کۆمپانیاکە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و لەنێویشیاندا حەمدان عەلی قادر زەنگەنە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دوورخراوەتەوە. سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای پڕکردنەوەی غازی کەرکوک بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: گۆڕانکاریی بەم شێوەیە دەستێکی ...

زیاتر »

فڕۆکەخانەى سلێمانى:ماوەى راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی بڕیاریدا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق تا ٢٤ی٤ی٢٠٢٠ درێژبکاتەوە. بەپێى راگەیەنراوێک کە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە” بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر (کارگۆ) ناگرێتەوە”. هەر لە راگەیەنراوەکەدا بەشی پەیوەندییە گشتییەکان ...

زیاتر »

پەیامێک لە تیمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان

بەشدارکردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەمینی حکومەت لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی بوو، لەسەر بنەمای هاوبەشی لە بڕیار و بەڕێوەبردن و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هەڵگرتنی بەرپرسیاریێتی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. ئەوەی بووەتە جێی سەرنج و تێڕامان پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، کە تیایدا هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تاقم و دەستە نیە، ...

زیاتر »

چەند دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەسەرۆکایەتیی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەچوو. دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەنراوێکدا پەیام و هەڵوێستی روون و راشکاوی یەکێتی لەسەر چەندین پرسی گرنگ خرایەڕوو. سلێمانی- دەباشان ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠  52 جار بینراوە

زیاتر »

بەردەوام دەبین لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مێجەر جەنەڕاڵ، سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای سەربازی حکومەتی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. مێجەر جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر، Lt Gen Sir John Lorimer) گەورە راوێژکاری حکومەتی بەریتانیا، پەیوەندیی بە وەزیری پێشمەرگەوە دەکات و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێم و ناوچەکە، پرسی جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی ...

زیاتر »

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات

لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عیراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانیکردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە تائێستا لە دەرەوەى وڵاتن و نەگەڕاونەتەوە، پێویستە کاتەکانى خۆیان ...

زیاتر »

لە كه‌ركوك دوو توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د شەوی رابردوو تەندروستیی کەرکوک هەواڵی چاکبوونەوەی دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند. سامان یابه‌ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی كه‌ركوك بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوو توشبووه‌كه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شوریجه‌ن‌و به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ نه‌خۆشخانەیان جێهێشت‌و گه‌ڕانه‌وه‌ نێو كه‌سوكاریان. وتیشی: تائێستا 19 كه‌س له‌ كه‌ركوك ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 10 حاڵه‌تی توشبووشمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دوو حاڵه‌تی ...

زیاتر »

لە هەولێر 17 توشبووی دیکەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هەواڵی چاکبوونەوەی ١٧ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند. دوێنێ ١٦ی٤ی٢٠٢٠، دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: 17 كەسی دیكەی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە، بەمەش لەكۆی 168 توشبوو، 106 كەس لەهەولێر چاكبوونەتەوە. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تائێستا 337 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ...

زیاتر »

راگەیاندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەباشان مەکتەبی سیاسی بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی کۆبووەوە. سەرەنجامی کۆبوونەوەکە ئەم راگەیاندنەی بڵاوکردەوە: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەکاتێکدا هاووڵاتیان و هەرێمەکەمان و جیهان گیرۆدەی چۆنێتی بەگژاچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ترس و دڵەڕاوکێ لەئاکامە تەندروستی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی لەم بارودۆخە سەختەی ژیان و بژێوی هاووڵاتیان هەموومانی سەرقاڵ کردووە، لەو پێناوەدا یەکێتیی هەموو ئۆرگانەکان و توانای خۆی بۆ هەماهەنگی ...

زیاتر »