سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 448)

هەواڵ

پارێزگار سوێندی خوارد

دوێنێ، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ، لەئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر، دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد. دوای سوێندخواردنەكە، سەرۆك وەزیران هیوای سەركەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی خواست‌و رایگەیاند: حكومەتی هەرێم هەماهەنگ‌و هاوكارتان دەبێت لەڕاپەڕاندن‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سلێمانی‌و وتیشی: پێكەوە، حكومەت‌و دیوانی پارێزگای سلێمانی، وەك تیمێك دەتوانین ئەركەكانمان بەباشترین شێوە ...

زیاتر »

نوێنەری ئەمریكا لەگەڵ راگەیاندنی یەكێتی كۆبۆوە

دوێنێ، پۆل وەنزلاڤیك جێگری سەرۆكی بەشی كاروباری گشتیی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرسی دەزگاكانی راگەیاندنی (ی.ن.ك) كۆبۆوەو گفتوگۆیانكرد لەبارەی دۆخی میدیا لەكوردستاندا‌و تەئكیدیش لەدروستكردن‌و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە. پۆل وەنزلاڤیك؛ رایگەیاند: دەستووری عیراق‌و ئەمریكا تەئكید لەسەر ئازادیی راگەیاندن دەكەنەوە، بۆیە دەتوانن ئەو خاڵە بكەنە هەوێنی كاری داهاتوومان‌و گەشەپێدانی راگەیاندنی پیشەیی. وتیشی: خۆشحاڵم بەم كۆبوونەوەیەو سەرسامیشم بەلێهاتوویی‌و پێشكەوتنی راگەیاندنەكانی ...

زیاتر »

ئەمڕۆ حكومەت و سبەینێش پەرلەمان كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سبەینێش پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە. سەمیر هەورامی سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاندووە «كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پێنج بڕگەیە، بڕگەی یەكەمیان لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتەڕوو تایبەتە بە راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان سەبارەت بە دۆخی كەركوك و خورماتوو و ئاوارەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان». لە بارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانیشەوە، پەرلەمانتار تەلار لەتیف ...

زیاتر »

عەدنان موفتی:UN رۆڵ ببینێت لە چارەسەری کێشەکاندا

تەئكیدكردنەوە لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەردەوامە. دوێنێ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەمیانی پێشوازییكردن لە كونسوڵی گشتیی فەرەنسا، لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمەوە رایگەیاند: ئامادەین بۆ گفتوگۆ، لە گفتوگۆشدا ئامادەین بۆ چارەسەر، وتیشی: لامان گرنگە بە زوویی وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. كونسوڵی فەرەنساش رایگەیاند: فەرەنسا بە گرنگی دەبینێت كە ...

زیاتر »

كێشەكان كۆتاییان پێدێت

دوێنێ، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەبەغدا پێشوازییكرد لە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەعیراق‌و لەدیدارێكدا بارودۆخی ئەمڕۆ بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدایان تاوتوێكرد. سەرۆك مەعسوم؛ هەوڵە بەردەوامەكانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ دیالۆگێكی بنیاتنەر لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەو نێوان عیراقییەكانیشدا بەمەبەستی گەڵاڵەكردنی چارەسەری واقیعی‌و ستراتیژیی، كە ببێتە فاكتەری رەواندنەوەی گرژییەكان‌و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان‌و ئاوەدانكردنەوەو بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی. لای خۆیشییەوە باڵیۆز سیلیمان؛ جەختیكردەوە كە ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: چاودێریی دانوستانەکانمان بکەن

بەمەبەستی روونكردنەوەی ئامانجی بانگهێشتكردنی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ فەرەنسا‌و تاوتوێكردنی دۆخی كوردستان‌و عیراق، دوێنێ كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان، سەردانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)ی كرد. لەسەرەتا دیدارەكەدا، دۆمینێك ماس؛ رایگەیاند: فەرەنسا بەگرنگی دەبینێت هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی دەستوور، كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی بەغدا چارەسەربكات‌و بۆ ئەوەش وەفدی كوردی بەزوویی سەردانی بەغدا بكات. لەبەرامبەریشدا مەلا بەختیار؛ ئاماژەی بەوەكرد ...

زیاتر »

عەدنان موفتی: رۆڵ ببینن لە چارەسەری كێشەكاندا

عەدنان موفتی ‌و یان كۆبیش، لەدیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی كوردستان‌و عیراق‌و پەیوەندییەكانی هەرێم‌و بەغدایان، كرد. لەدیدارەكەدا، عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، ئاماژەیكرد بەڕووداوەكانی كەركوك‌و دووزخورماتوو و ناوچەكانی تری كوردستان‌و پێشێلكارییەكانی هێزە عیراقییەكان‌و حەشدی شەعبی، بەتایبەت ئەو تاوانە دڵتەزێنانەی لەدووزخورماتوو روویانداوە، كە پێویستە ئیدانەبكرێن، هەروەها هەڵوەستەشی كرد لەسەر ئەو هەوڵانەی لەئارادان بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ لەنێوان هەرێم‌و عیراقدا، لەوڕووەشەوە داوایكرد نەتەوە یەكگرتووەكان ...

زیاتر »

״كوردستانییه‌كان״ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆك وه‌زیران

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی‌ رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، دوێنێ جارێكی دیكه‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018، دواخرا، «به‌هۆی ناڕه‌زایی پێكهاته‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت». كورد و سوننه‌ و به‌شێك له‌ شیعه‌كان ناڕازین په‌رله‌مانتار عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ كوردستانی‌ نوێ-ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ...

زیاتر »

وردبینیكردنی تۆماری فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەستیپێكردووە

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان، ئیمانوئیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەكات و وتەبێژی نوسینگەی عەبادیش دەڵێت، وردبینیكردنی تۆماری فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەستیپێكردوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی لە لایەن ئیمانۆئیل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساوە بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە كراوە. سەرۆكی فەرەنسا جەختیكردووەتەوە لە جێگیری هەڵوێستی وڵاتەكەی ...

زیاتر »

مه‌لا به‌ختیار: كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست

دوێنێ له‌سلێمانی له‌مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری رانیه‌ كرد. له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، پاش ئاماژه‌كردن به‌بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی، پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ین، چونكه‌ تائێستا ئامانجی به‌دینه‌هاتووی گه‌لی كورد ماوه‌ كه‌ به‌دیانبهێنین. وتیشی: په‌یڕه‌وكردنی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال؛ ئه‌ركێكی مێژووییه‌، هێشتا به‌شێكی به‌دیهاتووه‌. راشیگه‌یاند: رێبازی مام جه‌لال، ...

زیاتر »