سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 140)

راپۆرت

ئه‌مریكا: عیراق هه‌رگیز ته‌نیا نه‌بووه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ سیاسی‌ و سه‌ربازییه‌كانی عیراق کە شانازیی به‌تێكشكاندنی داعش‌ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌دا ده‌كه‌ن‌ و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ ناوی ده‌به‌ن‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئازایه‌تیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌ عیراقیه‌كاندا بوون‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌یان پاراستووه‌ ...

زیاتر »

یەك لیستی (كوردستانییەكان) بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق

پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق یەكێكە لە پرسە گەرمەكان و ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە، بۆ ئەو پرسەش یەك لیستی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان، فراوانتر لە یەك لیستی یەكێتی و پارتی بەتەنها، بەپێویست و گرنگ دەزانرێت. یەك لیستی هەموو هێزە كوردستانییەكان پێویستە پرسی یەك لیستی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، كۆتایی هەفتەی رابردوو، لەمیانی كۆبوونەوەی نێوان هێرۆ ...

زیاتر »

تورکیا پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپا ئاسایی دەکاتەوە

دانوستانی وەرگیرانی تورکیا لەناو یەکێتی ئەوروپا لەساڵی ٢٠٠٥ دەستی پێکردووە، لەوکاته‌وە لەلایەن یەکێتیەکە چاودێریەکی خەستی خراوەتە سەر لەبارەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئەو بنەمایانەی کەیەکێتیەکەی لەسەر بنیاتنراوە، بۆیە هەمیشە گلەیی و گانزدەیان لەو وڵاتە هەبووە کە ئەوروپیانە لەگەڵ ئەو کەیسانە مامەڵەناکات، بەڵام لەمساڵانەی دواییدا بەتایبەتیش لەدوای وەستاندنی دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەو دەستپێکردنی هەڵمەتی سەربازی بۆسەر شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ...

زیاتر »

ئاسایش چەندین تیرۆریست دەستگیر دەكات

راپۆرتی: كوردۆ عەلی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر بنەمای زیاتر لە 100 رۆژ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، زانیاریی ورد بەدەست دەهێنن لەسەر بوونی چەندین گروپی تیرۆریستی داعش، كە پیلان دادەنێن بۆ تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشی هەرێم‌و سلێمانی. لەسەر هەمان بنەما، تیمەكانی ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناوچەكانی دەرەوەی سلێمانی‌و بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەست دەكەن بەجێبەجێكردنی پلانەكانیان‌و شەوو رۆژ دەخەنە سەر ...

زیاتر »

مشتومڕی هەرێم و بەغدا لەسەر موچە

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرایكردوه‌، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ نامه‌یه‌كدا پێشێلكارییه‌ ده‌ستورییه‌كانی ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌. رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، سه‌رۆك كۆمار له‌ نامه‌كه‌یدا پێشێلكارییه‌كانی ده‌ستنیشانكردوه‌ و ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردوه‌. هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، ماده‌ی 121 له‌ ده‌ستووردا به‌ ده‌ق باسی مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌ هاوبه‌شه‌كان و جێبه‌جێكاری ...

زیاتر »

پەکەکە زانیاری لە بارەی دەستگیرکراوەکانی میت بڵاودەکاتەوە

دیاری هەرکی دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامه‌كانی میتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، ئاژانسی فورات نیوز ڤیدیۆی وته‌كانی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و باس له‌ ئامانجی هاتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ پله‌به‌رزه‌ی میت به‌ ناوه‌كانی (ئارهان په‌كچه‌تین) و (ئایدن گونه‌ل) كه‌ له‌ رۆژی 4-8-2017 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی «هه‌په‌گه‌» دا ده‌ستگیر كران، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌وان له‌ ...

زیاتر »

چیرۆکی عیراقی دوای سەدام حسێن

دیاری هەرکی کامەران لە بەردەم یەكێک لە دەروازەکانی گرین زۆنی بەغدادا وەستابو چاوەڕوان بوو هاوڕێکەی بێت بە شوێنیدا و پێکەوە دەروازەی ئەو ناوچەیە ببڕن کە بە پارێزراوترین ناوچەی بەغدا و تەنانەت عیراقیش دادەنرێت. کامەران ئەندامێکی کوردی هێزێکی ئەمنی عیراقییە کە یەکێک لە بارەگاکانی ئەو هێزە لە ناو شاری بەغدا و بە دیاریکراوی لە ناوچەی سەوز یان گرین زۆندایە. چیرۆکی ناوچەی ...

زیاتر »

یەكێتی:لیستی هاوبەشی(كوردستانییەكان)بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق

هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی بەغدا و هەرێم پەرەدەسێنن سكرتێری گشتیی UN: دەستپێكردنی دانوستانی راستەقینە  تادێت هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان پەرەدەسێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهێنانی لیستی هاوبەشی هەموو هێزە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق بە «پێویست» دەزانێت. بڕیاریشە ئەمڕۆ وەفدی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆببنەوە. پاراستنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كۆتایی هەفتەی رابردوو، لە سلێمانی، هێرۆ ...

زیاتر »

هەڵوێستی ئەڵمانیا لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران

ئەڵمانیا بە چاوێکی تیژەوە چاودێری ڕووداوەکانی ئێران و خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایی لەدژی برسیەتی‌و نەبونی‌و بێکاری دەکات،ماڵپەڕی شپیگل ئۆنلاینە لە زاری «ئۆلریکە دیمەر» ی وتەبێژی حکومەت داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە، کە ڕێز لە داخوازیەکانی خەڵکی خۆپیشاندەربگرن و لەکێشەکانیان تێبگەن، چونکە ئەو ناڕەزاییانە شەرعین و خەڵک ئازایانە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، بۆیە دەبێت دەوڵەتیش ڕێزیان لێ بگرێ وڕووبەرویان نەبێتەوە،. ئەوەشی وتووە،کە ...

زیاتر »

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئێرانەوە کۆبۆوه‌

بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئێران،له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوویه‌وه‌. له‌و کۆبونه‌وه‌یدا ئه‌مریکا ئیدانه‌ی حکومه‌تی ئێرانی کرد و هه‌ریه‌ک له‌روسیاو چینیش دژی ده‌ستێوه‌ردانی بیانی بوون ، فه‌ره‌نساش کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌پێویست نه‌زانی. روسیا دژبوو فاسیلی نیبینزنا نوێنه‌ری روسیا له‌ ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ناچێته‌ سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌. وتیشی: ئه‌مریکا جارێکی تر ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، بکاته‌ مینبه‌رێک بۆ ...

زیاتر »