سەرەکی » وتار (پەڕە 29)

وتار

له‌ یادی 33ساڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئازاد هه‌ورامی-دا

رۆژگار چه‌ند ئاڵۆزبێت و ساڵان به‌ژماره‌ی زۆر چه‌ند تێپه‌ڕن، یادو یاده‌وه‌رییه‌كانی كاك ئازاد هه‌ورامی هه‌ر له‌به‌ر چاون و بیرچوونه‌وه‌یان ئەستەمە، یادو یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌هیدێك كه‌ دنیایه‌ك خه‌سڵه‌ت و ره‌فتاری جوانی وه‌های له‌ خۆگرتووه‌، ئه‌وه‌ی نه‌شیبینوه‌ ده‌زانێ چ مرۆڤێكی ناخ جوان و ئازیزو له‌ دڵا شیرین بووه‌. كاك ئازاد هه‌ورامی، پیاوێكه‌ له‌ دیرۆكی تێكۆشاندا جێگه‌یه‌كی به‌رزتری له‌ لوتكه‌ هه‌یه‌، ئه‌و یه‌ك له‌ ...

زیاتر »

چارەنووسی دیموكراسی لە ئەفغانستان

كشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی چەكدارانی بزووتنەوەی تالیبان رووداوێكی ئاسایی نییە و هەروا بە ئاسانی بەسەر ناوچەکە و جیهاندا تێناپەڕێت، بەڵكو كاریگەریی جۆراوجۆری لەسەر سیاسەت و ئابووری و روانگە ستراتیژییەكانی ناوچەكە و جیهانیش بۆ ماوەی نزیک و دووری داهاتوو دەبێت. ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو تا ناوەڕاستی مانگی ئاب لە ئەفغانستان روویدا، تەنها بە پێناسەیەكی كورت ...

زیاتر »

تیرۆر و مادەی هۆشبەر

بەپێی شارەزایانی كاروباری تیرۆر، پێوەندییەكی پتەو لەنێوان تیرۆر و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەردا هەیە. بەئاوڕدانەوە لە مێژووی بیست و پێنج ساڵی رابردوو، شارەزایان بۆیان دەركەوتووە كە گەلێ بەندوداو، تیرۆر و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر بەیەكەوەدەبەستێتەوە. لەنێوان ئەو چل و سێ رێكخراوەی لەجیهاندا وەك تیرۆریست ناسێندراون، نۆزدەیان، دوور و نزیك، پێوەندییان بە تۆڕی جیهانیی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە هەیە، هەر ئەمەش ...

زیاتر »

ژاڵه‌ی به‌رده‌ربه‌ند، یه‌كه‌مین شه‌ڕی ناودێ‌

م. عەلی 58 هه‌میشه‌ گوندەکان خانه‌خوێی شۆڕش و ماڵه‌ جووتیاره‌كان دیوه‌خانی پێشمه‌رگه‌ بوون، بۆیه‌ لادێ‌ و شۆڕش جمكانه‌ی یه‌كتری بوون و لێك جیانه‌كراونه‌ته‌وه‌ ژاڵه‌ دره‌ختچه‌یه‌كی هه‌میشه‌ سه‌وزه‌، به‌ره‌كه‌ی تاڵ و ژه‌هراوییه‌، گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگی: سوور، سپی، په‌مه‌یی، مۆر، پرته‌قاڵیی، زه‌رد ده‌گرێ‌، ده‌ڵێن 400 جۆری هه‌یه‌، له ‌كوردستاندا به‌ خۆڕسك له‌ خاكی نه‌رمەڵاندا ده‌ڕوێت‌، به‌زۆریی حه‌زی له‌ خۆره‌تاوه‌ كه‌متر له‌ سێبه‌ر، به‌رگه‌ی ...

زیاتر »

دەلاقەی لەگرێژنەچوونی باری كۆمەڵایەتی

عەبدوڵڵا عەباس لە ناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی پێشودا لەم وڵاتەی ئێمە و زۆربەی زۆری وڵاتانی ناوچەكە دیاردەیەكی سەرنجراكێش لەناو لاوان و هەرزەكاراندا روویدا، تا ماوەی زیاتر لەساڵێ‌ كۆمەڵ و هەتا لایەنە زانستی و پەروەردەییەكانی سەرقاڵكرد، دیاردەكە قژدرێژكردن بوو لای لاوان و هەرزەكاران و بێشك سەرهەڵدانی ئەمە وەك باوە لەناو كۆمەڵانی رۆژهەڵاتدا بەتایبەتی خەڵكی بەتەمەن و دنیادیدەی سەغڵەتكرد و لەناو زۆر خێزاندا ...

زیاتر »

ماكرۆن لە عیراق و هەرێمی كوردستان

شاناز هیرانی فەرەنسا وەک دەوڵەتێکی زلهێز لە سەردەمی ناپلیۆنی یەکەمەوە تا ژەنەراڵ شارل دیگۆل، دەستێکی باڵای هەبووە لە كۆی پرسه جیهانییەکاندا و بە هەژموونێکی كاریگەریشەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا تا دەگاتە ئەفریقا رۆڵی بینیووە. دوا بەدوای گۆڕانكاری لە دەستووری فەرەنسا و راگەیاندنی کۆماری پێنجەم، فەرەنسا لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهانەوە سیاسەتی کۆلۆنیالیزمی پێشووتری بۆ دیپلۆماسیی ئاشتەوایی نێوخۆیی، هەرێمایەتی و جیهانیی كردە ...

زیاتر »

سەردانی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان

شەپۆل عەبدوڵڵا حسێن دوای فرانسوا هۆلاند، ئیمانوێڵ ماکرۆن دووەم سەرۆکی فەرەنسایە کە بە رەسمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. بە دڵنیایەوە سەردانی ماکرۆن کۆمەڵێک پەیامی شاراوە و ئاشکرا لەخۆ دەگرێت، بۆئەوەی باشتر لە هاوکێشەکە تێبگەین پێویستە بەخێرایی چاوێک بە مێژووی دەوڵەتداریی فەرەنسادا بخشێنینەوە. بەدرێژای ئەم چەند سەدەیەی دوایی فەرەنسا جگە لە ئەوروپا هەوڵیداوە هەژموونی خۆی بەسەر کیشوەرەکانی ترەوە زیادبکات، ئەگەر بەخێرای ...

زیاتر »

30ی ئاب، رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنان

رەنگین عەبدوڵڵا چێ گیڤارا شۆڕشگێڕ و سمبولی پڕۆتێستۆكردن و وەستانەوە بە رووی مۆنۆپۆلی كاپیتالیزم و كۆڵۆنیالیزم، لە هەموان زیاتر لە ئازاری لە دەستچوون ‌و شوێن بزربوونی چارەنووسی هاوڕێكانی تێدەگات، بەڵام هێشتا ئازاری دڵی ماڵبات ‌و چڤاكی قوربانییەكە ئەستەمتر ‌و گەورەتر دەبینێ، ئەو كاتێك دەڵێت «هەموو فرمێسكەكانی زەوی ناتوانن بەرگەی بەلەمۆچكەیەكی بچوك بگرن، كە دایك ‌و باوكێك بە سەوڵی دڵێكی شكاوەوە ...

زیاتر »

دیووی دووەمی رێژەی دەرچوون

مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان* ئێستا چەمکی سەرکەوتن لە خوێندن و بەدەستهاتنی رێژەی دەرچوون یەکێکن لە دژوارترین ئەو چەمکانەی کە هزر و بیری گەلێک لە پەروەردەکاران و خوێندکاران و کەسوکاری خوێندکاران و کۆمەڵگەشی تەنیوە و سەرجەم توانا و لێهاتووییەکانی خوێندکار دەبەستنەوە بە توانای بەدەستهێنانی نمرە و ئەو رێژەیەی لە کۆنمرەکانی بەدەستی دەهێنێت. تەنانەت رێژەی دەرچوون و نمرەی بەرز بووەتە جێگەی ئیفتیخار و ...

زیاتر »

عیراق و ئەفغانستان

زۆر دەوترێت لەسەر ئەوەی رەوشی عیراق لە ئەفغانستان دەچێت یان هیچییان بەیەك ناچێت و جیاوازییەكی زۆر لەنێوانیاندا هەیە، ئەوی زیاتر مایەی سەرەنجە و پێداگری لەسەر دەكرێت لەلایەن هەندێك لە بەرپرسە عیراقییەكانەوە كە دەڵێن، حكومەتی عیراق و هێزە سەربازییەكانی عیراق، جیاوازییەكی زۆرییان لەگەڵ حكومەت و هێزە سەربازییەكانی ئەفغانستان هەیە. ئەوەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەگوزەرێت و پەیوەندی بە رەوشی ئەفغانستان و ئەو ...

زیاتر »