سەرەکی » وتار (پەڕە 803)

وتار

بەبیانووی روخاندنی سایلۆكەی سلێمانییەوە

67 پێرێ‌ (2/2/2018) سایلۆكەی سلێمانی لەگەڵ خاكدا یەكسانكرا. كاردانەوەی لەمیدیای باشووری كوردستان‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەشێوەیەكی خێراو بەرفراوان دروستكرد، بەڵام بەشی هەرە زۆریان جگە لەهەرا و ورژاندن‌و خستنەرووی رووكەش هیچی تر نەبوون. بەهۆی كۆن بوونەوە، سایلۆكە چەند ساڵێكە كەڵكی كاركردنی نەماوە، جگە لەوەش ئەوسا، كە دروستكراوە ڕەچاوی ئەوە نەكراوە، كە لەداهاتوودا دەكەوێتە ناوەڕاستی شارو لەرووی نەخشەی بنەڕەتیی شار (ماستەرپلان) ناگونجێ‌، دراوەتە ...

زیاتر »

چاكەی یەكێتی و وەڵامی ئەوان

یەكەم هێزی سیاسی لەسەر رووی زەمین كە پشتیوانی ئەزمونی رۆژئاوای كرد، یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بوو، لەسەرەتای ئەزمونەكە، دەیان ملیۆن دۆلار راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوكاریی ئەو ئەزمونەكراوە، سەرەتای پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكییەكان و ئەوروپییەكان لەگەڵ پەیەدە، هەر لەڕێی یەكێتی بوو! لەسەرەتای ئەزمونەكە لە 2011 تا 2014 دەیان ئەفسەری پلەداری ئەمریكیی و ئەوروپیی هەر لەڕێی یەكێتی گەیەنرانە رۆژئاوای كوردستان. ئێستاش ئەو پەیوەندییەی هەیە ...

زیاتر »

پارتی‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، یان نوێبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتیدا؟

به‌شی‌ سێهه‌م ( 10 ) یه‌كێتی‌‌و بنه‌ماڵه‌ نوسه‌ر، ده‌یه‌وێ‌ یه‌كێتی‌ بچوێنێ‌ به‌ په‌یكه‌ره‌ی‌ پارتی‌‌و پاساو بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه‌ بهۆنێته‌وه‌ گوایه‌؛ یه‌كێتی‌‌و مام جه‌لال، زۆریان وت له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌‌و پارتی‌، كه‌چی‌ خۆشیان، بون به‌ حزبی‌ بنه‌ماڵه‌. باوه‌ڕی‌ خۆی‌ ئاوه‌ها داده‌ڕێژێ‌: «ئێستا كه‌ واده‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ دیاری‌ كراوه‌، ئه‌گه‌ری‌ ترازانی‌ دیكه‌ له‌ئارادایه‌و كۆی‌ گشتی‌ هاوكێشه‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ هه‌نگاوده‌نێ‌ كه‌ یه‌كێتی‌ وه‌كو ...

زیاتر »

میوانانی ئیلیزێ، (تیرۆریست)ن !!

سێ ساڵ لەمەوبەرو لەم مانگەدا بوو، لە (8/2/2015ز)، كە سەرۆكی پێشووی فەرەنسا، فرانسوا هۆلاند، لەكۆشكی ئیلیزێ، پێشوازی لەوەفدێكی باڵای (PYD) بە سەرۆكایەتیی ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی ئەو پارتەو نەسرین عەبدوڵڵای جەنگاوەری گەورەی YPJ كرد. ئەودەم، توركەكان، لەبەیاننامەی ناڕەزایی‌و بانگكردنی باڵیۆزی فەرەنساو ژمارەیەك نووسینی رۆژنامەوانی بەولاوە، هیچی تریان پێ نەدەكرا. لەو كاتەدا، ئەستێرەی كوردانی رۆژئاوا، لەئەوروپاو جیهانیشدا، لەدرەوشانەوەدا بوو، بەتایبەتی دوای تێكشكاندنی ...

زیاتر »

ئەڵمانیا و چەك فرۆشتن بە توركیا

هه‌ڵۆ به‌رزه‌نجه‌یی كوێرەوەریی پرسی كورد هەر لەوەدا نییە بە تەنیا شەڕی بوونی بەرامبەر بە چوار دەوڵەتی داگیركەر دەكات، بەڵكو ئازارو سوێكەی لەو شوێنەدا زیاتر قووڵ دەبێتەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دوای ئەو هەموو تراژیدیایەی بەسەر كورددا هاتووە، هێشتا لە چاوی بەرژەوەندیی رووتەوە لەم كێشەیە دەڕوانێ و ئامادە نییە بە دروشم و پرنسیپەكانی مافی چارەنووس و مافی مرۆڤ و ویستە دیموكراسی و ...

زیاتر »

زۆرانبازیی ئەمریكاو ئێران لە عیراقدا دەگاتە کوێ؟

*وا نزیكەی 15 ساڵی رەبەقە كە رژێمی بەعسی سەدامی رووخاوە لەعیراقدا بەهێزی هاوپەیمانان بەڕابەرایەتیی ئەمریكاو ئیدی لەوكاتەوە گەلان و خاكی عیراق رزگاریان بووە لە دڕندەترین رژێمێكی تاكڕەو و ستەمكاری سەدەی بیستەم، هەرچەندە ئەمە دەستپێك و سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ بوو بۆ گەلانی عیراق و مایەی دڵخۆشیان بوو، بەڵام لەدوای ئەو مێژووەوە‌و بەدرێژایی ئەم 15 ساڵەی رابردوو نە گەلانی عیراق و نە ...

زیاتر »

ئەمریكا بۆ بێدەنگە؟

رامیار جەمال* پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا بۆ عەفرین كە وا دوو هەفتەی بەسەردا تێپەریووە، هەمووان پشتمان بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا قایم بوو و چاوەڕوانی كاردانەوەی هێزی ئەمریكامان دەكرد دژبە توركیا، بەڵام ئەمریكا نەك هەر وەڵامی نەدایەوە، بەڵكو دژایەتیی خۆیشی تا ئەم ساتەش بە لێدوانێكی رەسمیش رانەگەیاند. راستییەكی حاشاهەڵنەگرە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و بۆ كورد بە تایبەتی كە رابەرانی ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەك بۆ شكست

بەپێوەری «تیۆری مێژوویی بۆ دیاردەكان». دۆخی شكست، یان داكشانی كایە جیاوازەكان لەهەر كۆمەڵگەیەكداو لەقۆناغە جیاوازەكانی مێژوودا؛ تێناپەڕێت ئەگەر ئەو شكستە بەباشی نەخوێنرێتەوەو ئەزموون نەكرێت. ئەم پرسەیش مایەی ململانێی چەندان دەیەبوو لەنێوان رۆشنبیران و فەیلەسوفانی سەدەكانی ناوەڕاست لەگەڵ پیاوانی فەندەمێنتاڵیست و ئاینیدا لەئەوروپا. پاڵپشت بۆ ئەم تێزو بڕوایە، ئەگەر لەباری شكست لە چوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا بڕوانین، دەبینین كە ئامادەیی بەردەوامی شكستەكان ...

زیاتر »

ئەی شارەكەم

ئەی شارەكەی فەلافل و نوكەو بایكۆت قەت پیر نابی خۆزگەم بەخۆت ئێمە هەموو دێین و دەڕۆین لە كارێزی ئاهی ساردی حەسرەتمانا دەستنوێژ ئەشۆین بەدەم تەحلیلی وەزعەوە پاقلە ئەخۆین تۆش ئەفەنی بە ئەقڵمان پێ‌ ئەكەنی ***** زەواڵ دێت و زاڵم ئەڕوا مەسئول دێت و دنیا ئەخوا نە دین ئەمێنێ‌ نە بڕوا تۆش هەروەكو جاری جاران گاڵتەت دێ‌ بە بەزمی یاران ***** ...

زیاتر »

میدیاكاری بنده‌ست!

شه‌هاده‌تی ئه‌ڤرین مه‌عسوم له‌به‌ره‌نگاری عه‌فریندا. وه‌ك میدیاكار‌و وه‌ك شه‌ڕڤانی ئازادیش، جارێكی تر سه‌لماندییه‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌ری میدیاكاری كوردستانیی له‌رووی پیشه‌یی و له‌روی وجودی ئینسانیشه‌وه‌ په‌یوه‌ستی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. میدیاكاری كورد تا كورستان نه‌بێته‌ خاوه‌نی خۆی ناتوانێت ئه‌ویش خاوه‌نی خۆی بێت. بۆ میدیاكاری كوردستان، له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان، مه‌سه‌له‌ی پیشه‌گه‌ریی‌و مه‌سه‌له‌ی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی‌و مه‌سه‌له‌ی گوزه‌رانیش پێكه‌وه‌ گرێدراون. ده‌بێ له‌ نه‌خشه‌كێشانی كار‌و كه‌سابه‌ت‌و پیشه‌یی‌و ...

زیاتر »