سەرەکی » وتار (پەڕە 807)

وتار

ئەمەو ئەوان

لەزەمانی مەدا ژیان نەوعەكی دی بو ،پێشتر باسی جیاوازیەكانی ئەو سەردەمەو ئێستام لۆ كردینە ، بەران هەندەكجار ناچار دەبم دیسان بگەڕێمەوە سەر باسكردنی ئەو جیاوازییانە، چونكی بەراستی ئەو زەمانی ئەمن باسی دەكەم زۆربەی خەركی بە سەردەمی زێرینی دەناسێنن ، خۆیشی لەراستیدا وابو ، دەیان دەلیلتان لۆ دەهینمەوە كە سەردەمی مە سەردەمەكی زێرین بو لە هەمو رویەكەوە ، با لەخۆمانەوە دەست ...

زیاتر »

بەغدا‌و دووفاقی لە مامەڵەدا

لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابوردوو سەرلەنوێ بەلاریدابردنی‌و پەلاماردانی دام دەزگا حكومی‌و حیزبی‌و خزمەتگوزارییەكان لەلایەن چەند گروپێكەوە‌و دروست بونی‌و روبەروبونەوە لەنێوان ئاژاوەچیەكانی نێو خۆپیشاندانەكان‌و هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و بڵاوبوونەوەی هەواڵەكان لە كەناڵەكانی راگەیاندن، لەبەغداوە چەندین راگەیاندن‌و بەیاننامە بڵاوكرانەوە‌و هەموویان داوایان لە حكومەتی هەرێم دەكرد كە ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزرێت، بێ ئەوەی خۆپیشاندەران‌و تێكدەران‌و ئاژاوەگیران‌و پیلانگیران لێك جیا بكاتەوە. خوا هەڵناگرێ هەموو بەیاننامە‌و راگەیاندنەكانیش ...

زیاتر »

چڵەپووشەكە

شەوە و دایك و باوكێك لە بەرامبەر یەكەوە نیگاكانیان دەگۆڕنەوە، بێگومان نیگای خۆشەویستی نییە!نیگاكانیان بریتیە لە ئاماژەكانی جەستە و نایانەوێت منداڵەكانیان پێبزانن كە سبەی چیبكەن،كە لەسبەینانێكی زووەوە خاوەن ماڵ بەردەركی حەوشەیان لێدەگرێت و داوای كرێی خانوەكەیان لێدەكات و ئەمانیش بێ موچە و بێ پارە چی وەڵام بدەنەوە. نیگایەكی كەیان بۆ ئەوەیە،ئەی سبەی بۆ بەرچایی چی ئامادەبكەن بۆ منداڵەكانیان و چۆن ...

زیاتر »

زەمین لەرزە

زۆر سەیرە لام كە «گومەلەرزە» ‌و «بوومەلەرزە» بوو ، بە (زەمین لەرزە). ئەمە هەر وەرگێڕانی (هزة أرضیة)ی عەرەبی یە. كورد دەڵێن: گوومەلەرزە یا بوومەلەرزە یەكێك لە زمانەوانەكانمان بۆی بردمەوە سەر (بوومەلەرزە)‌و بە درێژی باسی ئەو (بوومە)ی بۆ كردم. بەڵام من نە لێرەدا مەبەسم لێكدانەوەی زمانەوانی یە‌و نە ئەوە كاری منە. بەڵام كە دەمەوێ بڵێم ئەم زەمین لەرزەیە ووتەی كورد نی ...

زیاتر »

لەیەككاتدا، بەرهەڵستكار و دەسەڵاتدار!

بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ دواجار لە (20)ی ئەم مانگەدا، لەحكومەت كشایەوە. ئەو بڕیارە، بە هەر ئامانجێك بێت، پەیوەستە بە سەربەخۆیی بڕیاری هێزێكی دیاریكراوەوە، واتە لەكۆتاییدا، هیچ لایەك، عەرەب وتەنی، پاشاتر نییە لەپاشا!، ئەوان خۆیان (باشتر)ی لێئەزانن!، بەڵام بێگومان ئەمە بەمانای ئەوەش نییە كە رووداوەكە، ناكەوێتە بەر نەشتەری (یار)و (نەیار)ەوە!. لێرەدا، بەمەبەست، هەردوو وشەی یارو نەیارمان خستۆتە نێو كەوانەوە. ئەم وشانە لەهەر ...

زیاتر »

سكرتێری گشتی و كۆمیتەی سەركردایەتی لە پەیڕەوی ناوخۆدا

10 لە بەشی چوارەم تایبەت بە پێكهاتەی كۆمیتەی سەركردایەتی(( ئەنجومەنی سەركردایەتی)) لە پەیڕەوی ناوخۆدا لە چوارچێوەی مادەكانی (( 23 تا 28)) باس لە پێكهاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەرج و چۆنێتی هەڵبژاردن و ئەرك و دەسەڵاتەكان و نەمانی سكرتێری گشتی دەكات. لێرەدا بە پێویستی دەزانم كە باس دەربارەی سكرتێری گشتی یان كەسی یەكەمی هەر حیزبێك بكەم، كە بوون و بەردەوامی چەندە ...

زیاتر »

2018 بێتە جێگەی

باش: بەڕێوەبەری گشتی بیت. خراپ: لە وەزارەتی كار. خراپترین: كوڕە خریجەكەت بێكار بسوڕێتەوە. ***** باش: بەخەڵك بڵێی جگەرە مەخۆن خراپە. خراپ: خۆت تاجر بی. خراپترین: تاجیری جوملەی نێرگەلە. ***** باش: فوول سەرخۆش بیت. خراپ: بە ژنەكەت بڵێی قەزات لە رۆحم نەسرین. خراپترین: ژنەكەت ناوی نوخشە بێت. ***** باش: پێشمەرگە بیت. خراپ: ئەم مانگە روبعە مەعاشێكت وەرگرتبێ‌. خراپترین: پێیشت بڵێن بڕۆ ...

زیاتر »

ئامارەكانی هەڵبژاردن چی دەڵێن؟

دوێنێ لەسەر هەڵبژاردنی عیراق دواین، ئەمڕۆش درێژەی پێدەدەین. چەند ئامارێك لەبارەی بەركوڵی هەڵبژاردنەكانەوە نەخۆشییەكانی دیموكراسیی لە عیراق دەردەخەن، كە لە سەر عیراق دواین، بەشەكەی كوردستان كە سەد گرفتی هەیە، قسەكردنی ناوێت. لەكۆی 24 ملیۆن دەنگدەری عیراقی، تەنها 44% یان تۆماری خۆیانیان نوێ كردۆتەوە. (200) حزب ‌و قەوارەش مۆڵەتی بەشداریی كردنی هەڵبژاردنی داهاتوویان وەرگرتووە كە بڕیارە لە 12ی ئایاری ساڵی داهاتوودا ...

زیاتر »

مۆدى 2018

گۆڕينى سێستمى حوكمڕانى داواكاريه‌كى قه‌ديمه‌، له‌ نێو هه‌ياهووى هه‌ڵچوون و خۆپيشاندانى توندو تيژه‌وه‌‌، ديسانه‌وه‌ ته‌رح كراوه‌ته‌وه‌ . خواستى گۆڕينى نيزامى حوكمڕانى، له‌ سه‌رۆكايه‌تى و نيوه‌سه‌رۆكايه‌تى بۆ په‌رله‌مانى، لايه‌نگرى زۆرى هه‌يه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته‌ جوڵانه‌وه‌يه‌كى سه‌رتاسه‌رى كاريگه‌ر، كه‌ ده‌رفه‌ت بۆ مانۆڕدان و خۆلێ نه‌بان كردن نه‌هێڵێته‌وه‌. دوو ده‌وره‌ى په‌رله‌مانى كه‌ يه‌كه‌ميان هاو زه‌مانى ده‌ركه‌وتنى ( به‌هارى عه‌ره‌ب ) و هى دووه‌ميان ...

زیاتر »

ساڵی 2017 و كورد

ساڵی 2017 بۆ كورد پڕیبوو لە رووداو پێشهاتی نەخوازراو و پێشبینی كراو . ئەوانەی پێشبینی نەكرابوون،مەرگی دوو سەركردەی دیار و بەئەزموون بوون، ئەوانیش مام جەلال (1933_2017) له‌گه‌ڵ كاك نەوشیروان (1944_2017). هەروەها ئەو زەمین لەرزەی كە كوردستانی رۆژهەلاتی گرتەوە و زیانی زۆری بە خەڵكی بەش مەینەت گەیاند. ئەمانە رووداوێكن زیاتر سروشتین و لە دەسەلاتی مرۆڤ بە دەرە. ئەوانەی پێشبینی كرابوون كە ...

زیاتر »