سەرەکی » ئابووری (پەڕە 4)

ئابووری

״ئەوانەی مانگانە دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیان وەرناگیرێتەوە״

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە نووسراوێكدا كە ئیمزای وەزیری دارایی لە سەرە رایگەیاندووە، بەپێی مادەی 14 لە یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 و دوابەدوای رێنمایی دارایی ژمارە 5ی ساڵی 2021 بڕیاردرا بە وەرنەگرتنەوەی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە لەپێش رێكەوتی 1-7-2020 و لەدوای ئەو رێكەوتەشەوە، هەر مووچەخۆرێك دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچەیەكیانی لێوەردەگیرێتەوە. ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ...

زیاتر »

پارە بۆ پڕۆژەكانی تۆڕی ئاوەڕۆی سلێمانی تەرخان دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم بڕیاریدا، زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 212ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج بكات. لەو چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندیی پیشاندا، لەسەر داهاتی رێژەی لەسەدا 15ی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی و بە گوێرەی یاسا و رێنماییەكان بڕی 499 ملیۆن و 254 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ...

زیاتر »

عیراق گرێبەستێكی 27 ملیار دۆلاری ئیمزا كرد

حكومەتی عیراق گرێبەستێكی گەورەی بەبڕی 27 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ئیمزا كرد، كە جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی گەورە لەخۆدەگرێت، لە بوارەكانی ژێرخانی گواستنەوە ‌و بەرهەمهێنانی غاز ‌و وزەی كارەبادا. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوت، پڕۆژەی یەكەم، پێكدێت لە پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی ئەرتاوی ‌و بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی لە 85 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 210 هەزار بەرمیل ‌و دانانی تەكنەلۆژیای نوێ‌ و ...

زیاتر »

ئابووریی كەشوهەوا و مەترسییەكانی

فەیسەڵ عەلی* بەشێوەیەكی گشتی كەشوهەوا كاریگەریی دیاری لەسەر گۆڕاوە ئابوورییەكان هەیە، یۆنانییەكانی كۆن باسیان لە پەیوەندیی بەهێزی نێوان كەشوهەوا و چالاكی ئابووری و گەشەپێدان كردووە، ئیبن خەلدونیش لە كتێبە بەناوبانگەكەی (المقدمە) باسی لە گرنگیی كەشوهەوا بۆ ژیانی ئابووری كردووە. پلەی گەرما، تێكڕای باران بارین و پلەی شێ و با و رەشەبا، ئاست، جۆر و قەبارەی زۆری چالاكییە ئابوورییەكان دیاری دەكات. ...

زیاتر »

״سلێمانی دەبێتە سەنتەرێكی گرنگی بازرگانی״

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سە‌ردانی كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازیی سلێمانی كرد، كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ نێو پڕۆژە‌ی سلێمانی نوێ كە‌ بە‌ «سلێمانی 2020» ناسراوە و بە تەواوبوونی پێنج هەزار دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت‌. لەمیانی بەسەركردنەوەكەدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە لایەنە جێبەجێكارەكانی پڕۆژەكە كرد كە بەشی زۆری پڕۆژەكەیان بەشێوەیەكی سەركەوتووانە جێبەجێكردووە و داواشیكرد، زیاتر كار بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەكە لەكات و وادەی ...

زیاتر »

پەیوەندیی نێوان ئابووری و ژینگە

فەیسەڵ عەلی* ئێستا ژینگە، لەسەر ئاستی جیهان بایەخێكی ئێجگار گەورەی هەیە، بە دەیان و سەدان كۆنفرانس و ۆركشۆپ و توێژینەوە و وتار بۆ خستنەڕووی هۆكار و كاریگەری و چارەسەر و گەیشتن بە دەرئەنجام دەكرێت، تا لە سۆنگەی ئەوانەوە راسپاردەی دروست بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی دەبێتەوە بخرێنەڕوو، بۆ ئەوەی ژینگە لە كێشەكانی قوتار بكرێت، كە لە رووی كۆمەڵایەتی و سیاسی ...

زیاتر »

چارەسەری كێشەی كارەبای ئیدارەی راپەڕین و دەوروبەری دەكات

راپۆرتی: جێگر خدر – رانیە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی (بازیان – رانیە)ی دانا و رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە كەمكردنەوەی ئەو رێژە كارەبا زۆرەی رۆژانە بەهۆی كۆنبوونی تۆڕەكانی گواستنەوەوە بەفیڕۆ دەچێت. هاوكات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و پڕ بایەخەكانی حكومەتی هەرێم ...

زیاتر »

پەرلەمانی كوردستان داوای راپۆرتی خەرجی و داهات لە حكومەت دەكات

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی نووسراوێكەوە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات، لە كۆتایی ساڵ، دوو «بیان مالی» بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021 و ژمێرەی كۆتایی و راپۆرتی چاودێریی دارایی ئاراستەی پەرلەمان بكات. زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، لەدوا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریدا، داوا لە حكومەتی هەرێم ...

زیاتر »

لە عیراق دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوکارییە

یونیسێف لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی منداڵانی عیراق دەڵێت: «ملیۆنێک و 800 هەزار منداڵ پێویستیان بە یارمەتی هەیە». رێکخراوی یونیسێف لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە عیراق پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانەیە کە ملیۆنێک و 800 هەزار کەسیان منداڵن و بە رێژەی 38 ٪ لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن. یونیسێف هۆکاری ئەو قەیرانەی بۆ شەڕ دژی ...

زیاتر »

داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری رێكخستنەوەی باج لە هەرێم دەكرێت

راپۆرتی: تەها عەبدوڵڵا – هەولێر بڕیاری پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی شێوازی وەرگرتنی باج لە هەرێمی كوردستان كاردانەوەی لێكەوتۆتەوە و بەشێك لە بازرگانان و خاوەن داهاتەكان پێیانوایە، ئەو گۆڕانكارییەی لە وەرگرتنی باجدا كراوە، لەگەڵ بارودۆخی دارایی و ئابووریی ئەم قۆناغەدا ناگونجێت. دەشڵێن: «ئەو گۆڕانكارییەی كە كراوە، تەنیا كۆكردنەوەی پارە و زیادكردنی داهاتە بۆ حكومەت، تا كورتهێنانی بودجە پڕ بكرێتەوە». لای خۆیانەوە، ئابووریناسان ...

زیاتر »