سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 8)

دۆسێ

چڕبوونەوەی هێرشەكان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا

هێشتا دیار نییە کە ئاخۆ چەقبەستنی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان لەسەر تاران، پەیوەستە بە هێرشەكان بۆسەر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیراق بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك کە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لەلایەن «دەستەی هاوئاهەنگی مقاوەمەی عیراقی» كە چەند گروپێكی وەك «عەسایب و كەتیبەكانی حزبوڵڵا و نوجەبا و كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا» لەخۆ دەگرێت، لەئەستۆدەگیرێن؟ بەڵام قەیس خەزعەلی سەركردەی ...

زیاتر »

حكومەت هۆكاری كارەساتەکەی ناسریە ئاشكرا دەكات

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هۆكاریی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێنی فێركاریی شاری ناسریە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی بووە، كازمیش حزبەكان تۆمەتبار دەكات و پێیوایە»ئەوان هۆكاریی كارەساتەكەن و ڕێگەنادەن لێپێچینەوە لەگەڵ گەندەڵكاران بكرێت». ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە 13ی تەمموزی 2021، دەنگیدا لەسەر ئەوەی قوربانیانی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێن، یاسای مافی خانەنشینی كارمەندانی تەندروستی بیانگرێتەوە، هۆكاریی ئاگركەوتنەوەكەشی دیاریی كرد. بەپێی بەیاننامەیەك ...

زیاتر »

كۆمپانیا گەورەكانی نەوت عیراق جێدەهێڵن

ئاڵۆزیی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق كە خۆی لە بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی میللی بۆ باشكردنی رەوشەكەدا دەبینێتەوە، لەگەڵ تەنگژە ئەمنییەكان و پابەندبوونی عیراق بە بڕیارەكانی رێكخراوی «ئۆپیك» بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم و كەمبوونەوەی رێژەی هەناردەكردن، وایانكردووە زۆربەی كۆمپانیا نەوتییەكانی جیهان لە عیراق، بیر لە پاشەكشەكردن و فرۆشتنی پشكەكانیان بكەنەوە. نەبوونی وەبەرهێنانی بیانی نوێ‌ لە كەرتی نەوتی عیراق و خواستی ...

زیاتر »

تەوژمێكی ״تۆقێنەر״ی كۆرۆنا عیراق دەگرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، وڵات بەدەست بازهەڵدانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەناڵێنێت كە بە «تۆقێنەر» وەسفی دەكات، هۆشداریش دەدات لە ئەگەری هاتنەبەری تەوژمی توندتر و دڕندەتری پەتاكە لە عیراق. روبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، زیادبوونی گەورەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا «بازهەڵدانێكی تۆقێنەرە» و ئەم ژمارانەی لەم ماوەیەدا ...

زیاتر »

پەیام ‌و باوەڕی ئایینەكانی كورد

ئەكرەمی میهرداد پێشەكی ئایینەكانی یارسان، عەلەوی ‌و ئێزیدی كە ژیانەوەی دینی كوردی پێش ئیسلامن، یان زیندووكردنەوەی ئەو دین ‌و ئایینە كۆنانەن كە بە زەردەشتی، مانی ‌و مەزدەك ‌و ئایینەكانی پێش یەكتاپەرستی ناسراون. زانایان ‌و شارەزایانی دینی كوردی هەموویان یان زۆربەیان هاوڕان كە دەبێت ئەو ئایینانە بە (ئایینی یەزدانی) یان (ئایینی فریشتەكان) بناسین. 1 پێش ئەوەی كە باسی ماهیەت ‌و پەیوەندی ...

زیاتر »

خشتەیەك بۆ پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

عیراق رووەو دانانی خشتەیەك رێدەكات بۆ پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە نێو خاكەكەی لە ماوەكانی داهاتوودا لەڕێی رێكەوتنێكی نێوان هەردوولا و دانوستانی نوێ‌ كە بنەمایەك بۆ ئەو پاشەكشەكردنە دادەنێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری دەنگی ئەو هێزە شیعانەی جەخت لەسەر پاشەكشەكردنی ئەمریكا دەكەنەوە لە عیراق. هەرچەندە بانگەشەكردن بۆ پاشەكشەكردنی ئەمریكا نوێ‌ نییە، بەڵام ئەمەی ئێستا هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ...

زیاتر »

كێشەی نیشتەجێبوون بەرۆكی عیراقییەكان بەرنادات

لیژنەی خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێیوایە، وڵات پێویستی بە نزیكەی 5 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئێستای نیشتەجێبوون، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن باس لە پرۆژەی شارە نوێیەكان دەكات كە وەزارەتەكە كارییان تێدا دەكات سێ‌ ملیۆن و 550 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون فەراهەم دەكات، بەڵام گومان هەیە بتوانرێت بەهۆی گەندەڵییەوە ئەو پرۆژە راگەیەندراوە جێبەجێ‌ بكرێت. كێشەی نیشتەجێبوون بە ...

زیاتر »

كارەبا رەوشی عیراق بەرەو ئاڵۆزبوون دەبات

لە سەرەتای تەمموزی 2021، سەدان عیراقی بەهۆی پڕانی كەرەبا و كەمی ئاو، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان رێكخست، ئەمەش لەكاتێكدایە لە هەندێك ناوچەی وڵاتدا پلەكانی گەرما 50 پلەی سەدییان تێپەڕاند. نوێژخوێنان لە ناوچەی سەدر لە بەغدا لەژێر چەترەكاندا كە گیانیان سەراپای نوقمی ئارەق بوو، لەپاش نوێژی هەینی وەك ناڕازایی بەهۆی بڕانی كارەباوە، خۆپیشاندانێكیان رێكخست و رەخنەیان لە حكومەت گرت لەبەرانبەر فەراهەمنەكردنی كارەبای پێویست ...

زیاتر »

میكانیزمی گۆڕینی ناوی حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن باس لە میكانیزمی گۆڕینی ناوی ئەو حزب و هاوپەیمانیانە دەكات كە لە هەڵبژارندا بەشداریی دەكەن. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق لە 4ی تەمموزی 2021 بڵاوكرایەوە»بە مەبەستی رەسەنكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و زامنكردنی بەڕێوەچوونی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن چەند میكانیزمێكی بۆ بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی (كورت مەودا) داناوە ...

زیاتر »

كۆمەڵێك پێشنیار بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات

بەشی توێژینەوە پێشەکی: سیاسەتی تەندروستی هاوشێوەی زۆرێك لە بابەتەكانی تر پرسێكی جیاواز و جێناكۆكە لەنێوان تەوژمە فكرییەكانی وەك لیبراڵ و سۆسیال دیموكراتەكان. كاتێكیش ئەو تەوژمە فكریە خۆیان لە چوارچێوەی بزووتنەوە، یان حزبێكی سیاسی فۆرمەڵە دەكەن هەوڵی جێبەجێكردنی پرەنسیپە فكرییەكانی خۆیان دەدەن. ئاشكرایە گاپێكی گەورە لەنێوان ئەم دوو تەوژمە فكرییە هەیە لە بوارەكانی ئابووری و تەندروستی، كە لە دیارترین جیاوازییەكانیان چۆنێتی ...

زیاتر »