سەرەکی » وەرزش (پەڕە 130)

وەرزش

نێیمار په‌شیمانی له‌ جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌ربڕی

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ راشكاوانه‌ باسی له‌و شتانه‌ كرد كه‌ له‌ پاریس سان جێرمان نییه‌تی و له‌ بارسێلۆنا هه‌یبووه‌ له‌سه‌رو هه‌مووشیان پاڵپشتی و خۆشه‌ویستی لیۆنێل میسی بووه‌و په‌شیمانی خۆشی له‌ جێهێشتنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ده‌ربڕی. نێیمار كه‌ ئێستا له‌ به‌رازیل چاره‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ده‌كات له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند هه‌ست ده‌كات پێویستی به‌ یاریكردن و ئاماده‌بوونه‌ ...

زیاتر »

ڤینسینت لۆی پاڵه‌وانی جیهانی تریاسلۆنه‌

ڤینسینت لۆی فه‌ره‌نسی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهانی تریاسلۆنی برده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ به‌ڕێوه‌چوو. پێش ئه‌م قۆناغه‌ لۆی له‌ ركابه‌ری به‌هێزدابوو له‌گه‌ڵ جۆن براونلی به‌ریتانی خاوه‌ن میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاد و هنری شۆمانی ئه‌فریقای باشووری كه‌ هه‌ر سێكیان هیوای ئه‌وه‌یان هه‌بوو ببنه‌ پاڵه‌وانی جیهان. دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێزیش لۆی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان و نازناوی ...

زیاتر »

ژیلوان حه‌مه‌د یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق ده‌كات

ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی پیشه‌گه‌ری كرد له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند بڕیاری داوه‌ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێشوودا یاری بۆ ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید كردوه‌. ژیلوان كه‌ خه‌ڵكی شاری رانیه‌یه‌و له‌ماوه‌ی‌ رابردوو چه‌ندین جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین یاریزانه‌ پیشگه‌ره‌كانی كردو یاری بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك كردوه‌و 8 جاریش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید بانگهێشت كراوه‌، به‌ڵام ...

زیاتر »

مانچسته‌ر سیتی چه‌ند ژماره‌یه‌كی نووسییه‌وه‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی یه‌كه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا برده‌وه‌و بووه‌ پاڵه‌وانی جامی خول ئینگلته‌را كه‌ به‌ كاراباو كه‌پ ناسراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی به‌ لێدانی په‌نالتی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ دووچاری شكستكرد. مان سیتی ئه‌م وه‌رزه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر 4 نازناو ده‌كات و توانیشی له‌ بردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م نازناویاندا سه‌ركه‌وتوو بێت كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ نه‌یتوانی له‌ ماوه‌ی‌ 120 ده‌قیقه‌ هیچ گۆڵێك له‌ چێڵسی بكات، به‌ڵام ...

زیاتر »

ناوی خۆی له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتی سوپه‌ر بایكز تۆماركرد

ئه‌لڤارۆ باوتیستا ناوی خۆی له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتی سوپه‌ر بایكز تۆماركردو بووه‌ یه‌كه‌م ماتۆڕسوار له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م به‌شداری كردنی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. گۆڕه‌پانی فیلیپ ئایلاند له‌ ئوسترالیا میوانداری قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی سوپه‌ر بایكزی كرد. باوتیستای ماتۆڕسواری تیپی دۆكاتی كه‌ ئه‌مساڵ بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ مۆركردوه‌و بۆ یه‌كه‌م جاریش به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهانی كرد له‌سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌وه‌ چووه‌ پله‌ یه‌كه‌م ...

زیاتر »

ئه‌لێكس سانشێز بۆ ده‌قیقه‌یه‌ك یاری كردن پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت

به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ له‌سه‌ر یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جیاوازی زۆر له‌ نێوان مووچه‌ی یاریزانان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و موچه‌ی هه‌فتانه‌ی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ به‌راوردبكرێت به‌ ژماره‌ی ئه‌و ده‌قیقانه‌ی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ له‌ یارییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن. دوای گۆڕانی راهێنه‌ریش چه‌ند گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ندێك یاریزان بوونه‌ته‌ سه‌ره‌كی و هه‌ندێك یاریزانیش پێگه‌كه‌یان له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی له‌ده‌ستداوه‌. ...

زیاتر »

گاڵته‌ی به‌ ده‌نگۆی رۆیشتنی دێت

ئیڤان راكیتیچی یاریزانی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا رایگه‌یاند گاڵته‌ی به‌و ده‌نگۆیانه‌ دێت باس له‌ رۆیشتنی ده‌كه‌ن له‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا 3 ساڵی ماوه‌ له‌ بۆنده‌كه‌ی‌ و بیر له‌ رۆیشتن ناكاته‌وه‌. زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند باس له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ ماڵئاوایی كردنی راكیتیچ ده‌كه‌ن له‌ بارسێلۆنا كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك ركابه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن. له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا راكیتیچ وتی: زۆر پێده‌كه‌نم به‌و ده‌نگۆیانه‌، 3 ساڵی ...

زیاتر »

خولەکانی تۆپی پێی کوردستان

تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی ئافرۆدێت له‌ سلێمانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌به‌غدا به‌شداریی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عیراقی كرد. ئه‌م تیپه‌ی سلێمانی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا چوار یاریی كردو هه‌رچوار یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاند، یه‌كه‌م یاریی له‌ تیپی قه‌ڵای شاری هه‌ولێر برده‌وه‌، دووه‌م یارییشیان 24-9 له‌ كچانی یانه‌ی سمودی به‌غدایان برده‌وه‌، له‌سێیه‌م یارییشدا 25-5 له‌ یانه‌ی شه‌بابی ...

زیاتر »

هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به‌ ئۆڵ ستارز

به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 18/2/2019 یاریی ئۆڵ ستارزی ساڵی 2019 -ی خولی باسكه‌ی تیپه‌ موحته‌ریفه‌كانی ئه‌مریكا كراو تیپی لیبرۆن جه‌یمس 178-164 له‌ تیپی یانیس ئه‌نتیتۆ كۆنمبۆی برده‌وه‌. یارییه‌كه‌ پڕ ململانێ و ركابه‌ریی بوو، ركابه‌ریی و ململانێیه‌كه‌ش گه‌یشتوبووه‌ لووتكه‌و ئه‌وپه‌ڕی جوانی له‌ ئه‌داو گرته‌ی هونه‌ری سه‌رنجراكێش و تۆمار كردنی خاڵ به‌ جوانترین شێوه‌ی هونه‌ری. به‌رنامه‌ی ئۆڵ ستارز ساڵانه‌ و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ...

زیاتر »

11 له‌ 61 ، 50 یه‌م هاتریك

ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو بۆ میسی له‌رۆژه‌ گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كان بوو له‌ژیانی وه‌رزشیی خۆیدا. ئه‌م یاریزانه‌ لێهاتووه‌ی جیهان ئێستا تیپه‌كه‌ی له‌هه‌موو كاتێك زیاتر چاوی له‌ئاستی هونه‌ری و گۆڵه‌كان و سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌من بۆ ئه‌وه‌ی تیپی یانه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارام. ئاله‌م ساته‌دا یانه‌ی بارسیلۆنا له‌دووڕیانێكی سه‌ختدایه‌، چوار یاریی زۆر سه‌ختی هه‌یه‌ هه‌رچواریشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدایه‌، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌و‌ی شه‌ممه‌ی رابردووش تیپه‌كه‌ ...

زیاتر »