سەرەکی » وەرزش (پەڕە 142)

وەرزش

جامی دیڤیس ده‌بێته‌ مۆندیالی تێنسی سه‌رزه‌وی

جامی دیڤیس كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌جۆرێك ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌كو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی رایگه‌یاندوه‌ هاوشێوه‌ی مۆندیالی تۆپی پێی لێده‌كرێت، به‌ڵام له‌ پاڵه‌وانتێیه‌كه‌دا له‌بری 32 هه‌ڵبژارده‌ ته‌نها 18 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ده‌كه‌ن. یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی گۆڕانكاری له‌ پاڵه‌وانێتی جامی دیڤیسدا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ساڵی 2019 له‌ مانگی 11دا ده‌بێتو ته‌نها له‌ ...

زیاتر »

ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی‌ نێیمار ئاشكرا كرا

كاستی پزیشكی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی‌ نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان‌ ئاشكرا كردو رایانگه‌یاند ئه‌و یاریزانه‌ ره‌نگه‌ بتوانێت له‌ یاری به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید له‌ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ یاری بكات. نێیمار له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ مه‌رسیلیا له‌ خولی فه‌ره‌نسا دووچاری پێكانێكی قورس بوو كه‌ به‌ گریانه‌وه‌ یاریگای جێهێشت، به‌ڵام كاستی پزیشكی یانه‌كه‌ رایگه‌یاند پێكانه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مه‌ترسیدار ...

زیاتر »

بۆندی مارك ماركیز نوێ كرایه‌وه‌

مارك ماركیز-ی ئیسپانی و خاوه‌نی 4 نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی، بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تیپی هۆندا تا وه‌رزی 2020 نوێكرده‌وه‌. كۆمپانیای هۆندا رایگه‌یاند:‌ دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن توانیویانه‌ مارك ماركیز-ی پاڵه‌وانی دوا دوو وه‌رزی رابردووی پاڵه‌وانێتی جیهان رازی بكه‌ن بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌. هۆندا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: دڵخۆشین به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ماركیز-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ تا كۆتایی وه‌رزی 2020. ...

زیاتر »

هالیپ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی

سیمۆنا هالیپی رۆمانی جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی كچان، ئه‌مه‌ش به‌پێی دواین ریزبه‌ندی كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌. هالیپ هه‌رچه‌نده‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی دوبه‌ی نه‌كرد كه‌ نازناوه‌كه‌ی‌ سڤیتۆلینا بردیه‌وه‌، به‌ڵام به‌سوود وه‌رگرتن له‌ شكستی كارۆلین ڤۆزنیاكی له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی دۆحه‌ ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ رۆمانیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی. ڤۆزنیاكی له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی دۆحه‌ كه‌ ...

زیاتر »

له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ تیپه‌ میللییه‌كانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌

مه‌لا به‌ختیار، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ تیپه‌ میللییه‌كانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌و رایگه‌یاند دڵنیاتان ده‌كه‌م به‌جێتانناهێڵم و له‌مه‌ودواش به‌گه‌رمتر هاوكارتان ده‌بم‌و له‌پێناو گۆڕینی‌ دۆخی‌ وه‌رزش له‌كوردستاندا، پێویسته‌ پشووی‌ خۆتان درێژ بكه‌ن. مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ تیپه‌ میللییه‌كانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌ كه‌ 57 سه‌رۆك لیژنه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان ئاماده‌یبوون. له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا راپۆرتی‌ پڕۆژه‌ی‌ نوێی‌ كاری‌ لیژنه‌كه‌یانی‌ ...

زیاتر »

نێیمار دووچاری پێكان هات

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان دووچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ نه‌توانێت به‌شداری یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بكات. ئه‌و یاریزانه‌ 10 ده‌قیقه‌ به‌ر له‌ كۆتایی یاری به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ مه‌رسیلیا دووچاری پێكان هات كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ یاریزانێك لێی بدات كه‌وت و به‌هۆی ئازاری زۆریشه‌وه‌ ...

زیاتر »

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا یاسای ژاوه‌ژاو هه‌ڵده‌په‌سێرێت

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بڕیاری دا یاسای ژاوه‌ ژاور دروستكردن له‌ شه‌واندا له‌كاتی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا هه‌ڵپه‌سێرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ بۆ هانده‌ران خۆش بكات به‌ ئاره‌زوی خۆیان ئاهه‌نگ بگێڕێن. به‌ پێی یاسا له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ر كه‌سێك شه‌وانه‌ ژاوه‌ ژاو دروست بكات ئه‌وا دراوسێكانی ده‌توانن سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكه‌ن و سزا ده‌درێت، به‌ڵام له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال یاساكه‌ كاری ...

زیاتر »

ئیسته‌ر لیدیكا مێژوویه‌كی نوێی نووسییه‌وه‌

ئیسته‌ر لیدیكای چیكی مێژوویه‌كی نوێی له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ نووسیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بوو به‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكار له‌مێژوودا میدالی زێڕ له‌ پێشبڕكێی سكی و سنۆو بۆردینگ به‌ده‌ست بهێنێت. ئیسته‌ر له‌سه‌ره‌تای ئۆڵۆمپیادی پیۆنگ چانگ توانی میدالی زێڕی پێشبڕكێی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ جۆری ئه‌لپین سوپه‌ری جی بباته‌وه‌، دوا نزیكه‌ی‌ 2 هه‌فته‌ش توانی له‌ سنۆو بۆردینگیش میدالی زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌م كچه‌ وه‌رزشكاره‌ ...

زیاتر »

ئه‌وه‌ جیرۆناشی چووه‌سه‌ر

ئیسماعیل مه‌حمود له‌یاریی نێوان بارساو چێڵسیدا كه‌ یاریی چوونی نێوانیان بوو له‌قۆناغی 16 یانه‌ی چامپیۆنس لیگی 2017-2018 و 1-1 كۆتاییهات، میسی گۆڵی یه‌كسانبوونی بارسای كرده‌وه‌. لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر گرنگی گۆڵه‌كه‌و چۆنیه‌تی گۆڵه‌كه‌ی و جوانی گۆڵه‌كه‌ و كاریگه‌ریی گۆڵه‌و نرخی گۆڵه‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌كه‌و خۆیان بۆخۆیان باسێكی درێژ هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵكو قسه‌ له‌سه‌ر ئامارو سه‌رژمێرییه‌كانن كه‌ بوونه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی ده‌م و ...

زیاتر »

ئه‌مجاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر به‌شداریی مۆندیال ده‌كه‌ن

چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌شداری مۆندیاله‌كانی رابردوو له‌ مۆندیالی داهاتووی روسیا-2018 به‌شدار ده‌بن به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی راهێنه‌ران و تیمی هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان داده‌نیشن. فیفا له‌سایتی ره‌سمی خۆیدا دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی دیارییكردووه‌ كه‌ له‌مۆندیالی داهاتوودا وه‌ك راهێنه‌ر له‌م مۆندیاله‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لیستی ناوی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه‌: تیری هێنری تیری هێنری فه‌ره‌نسی كه‌ ساڵی 1988 جامی مۆندیالی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا برده‌وه‌و یه‌كێك بوو ...

زیاتر »