سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 148)

هەمەڕەنگ

لەسەر بەرزاییەکانی ئێڤرست ئەڵقەی هاوسەرییان گۆڕییەوە

جیاواز لەهەموو ئەو کەسانەی کە ژیانی هاوسەریی پێكدەهێنن، کچ و کوڕێکی خەڵکی ئوسترالیا بۆ رۆژی بەیەکگەیشتنیان رێگەیەکی دورودرێژیان بڕی و چوونە سەر بەرزاییەکانی شاخی ئێڤرست و لەوێ ئەڵقەی هاوسەرییان گۆڕییەوە. ئەم کوڕو کچە گەنجە بۆ سەرکەوتنی ئەم کارەیان بەرزو نزمی و سەرماو سە‌هۆڵبەندانی زۆریان بڕی و هەر لەوێش وێنەی بەیەکگەیشنیان گرت و هیواو ئاواتەکەیان هاتەدی.  64 جار بینراوە

زیاتر »

رەهەندەكانی هونەرمەند كەریم كابان

رۆژی 14/1/2018 لە تەلاری هونەری سلێمانی و بەسپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و تیپی مۆسیقای سلێمانیی. یادێك بە پێشكەشەكردنی توێژینەوەیەك و پێشكەشكردنی چەند بەرهەمێكی كەریم كابان لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانییەوە بەڕێوەچوو. لەساڵیادەكەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسانی حکومی و هونەرمەندان و رووناكبیران و شەیدایانی دەنگە رەسەنەكەی كۆچكردوو كەریم كابان بەڕیوەچوو، موزیسیان عادل محەمەد كەریم توێژینەوەیەكی پێشكەشكرد بەناوی (رەهەندەكانی ...

زیاتر »

رێز لە عەتا موفتی نرا

لەڕۆژانی رابردوودا کۆمیونیتێی کوردی لە لەندەن مەراسیمێکیان بۆ ڕێزلێنان لە عەتا موفتی سازکرد. لەمەراسیمەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخێزانە کوردەکانی شاری لەندەن و ژمارەیەك میوانی جیاواز لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون چەندین بەرهەمی هونەریی پێشکەشکرا. ئەم رێزلێنانە لە عەتا موفتی لەبەرامبەر تەمەنێک خزمەتکردنە بەکۆمەڵگای کوردی و دامەزراندن و بەڕێوەبردنی چەندین رێکخراوو بڵاوکراوەی کوردی لە لەندەن.  36 جار بینراوە

زیاتر »

نەمامێك بەناوی كۆرپەلەكەتەوە بڕوێنە

لەمەڵبەندێكی تەندروستی كەلار؛ داوا لەدایكان و باوكان دەكرێت لەكاتی هاتنەدنیای منداڵەكۆرپەكەیان، نەمامێك لەناو باخچەی نەخۆشخانەكە بڕوێنن. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی مەڵبەندی تەندروستیی گوڵاڵە كە بنكەیەكی نوێیە و دووساڵ دەبێت لە گەڕەكی»گازینۆ» ی شاری كەلار تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایكبوو كراوەتەوە، داوا لەو خێزانانە دەكات كەلەبنكەكەیان منداڵیان دەبێت، با لەباخچەی نەخۆشخانەكە نەمامێك بڕوێنن. بەپێی ناوەڕۆكی داواكاری ئەو مەڵبەندە تەندروستیە كە وێنەیەكی بۆ(كوردستانی نوێ‌) نێردراوە، ...

زیاتر »

دی کاپریۆ لە فیلمێکی نوێدا

بڕیارە لیۆناردۆ دی کاپریۆ ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵببینێت. ئەو فیلمە نوێیەی دی کاپریۆ رۆڵی تێدا دەبینێت دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆ-یەو چیرۆکەکەیشی باسی چارلس مانسۆن دەکات کە یەکێک بووە لەترسناکترین تاوانبارەکانی ئەمریکا لەسەدەی بیستدا. لەمبارەیەوە کوینتین تارانتینۆ رایگەیاندووە کە چیرۆکی فیلمەکەی بریتی نییە لەباسکردنی ژیانی چارلس مانسۆن، بەڵکو گێڕانەوەی رووداوەکانی ساڵی 1969-یە کاتێک ژمارەیەک کەسی بکوژ کاریان بۆ ...

زیاتر »

کۆلارەکان لە ئاسمان تابلۆیەک دەخوڵقێنن

ئاسمانی شاری ئیسلام ئاباد بووە شوێنی هەڵدانی هەزارەها کۆلارە کە رەنگاوڕەنگی کۆلارەکان لە ئاسماندا تابلۆیەک دەخوڵقێنن، ئەمەش وەک  ئارەزوویەک وایە لای بەشداربووانی ئەم مەراسیمە کە ساڵانە لەو شارەی وڵاتی هندستان بەڕیوەدەچێت  28 جار بینراوە

زیاتر »

داگیرساندنی مۆمی27 ساڵە

لە ساڵیادی 26 ساڵه‌ی كوردستانی نوێ‌و داگیرساندنی مۆمی 27 ساڵه‌، رۆژی 13/1 یاده‌كه‌ كرایەوه‌و میوانه‌كانیش به‌ سه‌ردان‌و چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزباییه‌كانیان، به‌شداریی یاده‌كه‌یان كرد.  20 جار بینراوە

زیاتر »

دوای بیست ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ تەلەفزیۆن

دوای بیست ساڵ دوورکەوتنەوە لەکاری تەلەفزیۆنی، جۆرج کلۆنی ئەکتەرو دەرهێنەری دیاری سینەمای ئەمریکی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ کارکردن لەتەلەفزیۆندا. کارکردنی ئەم سینەماکارە بە بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوی (کاتش 22) دەستپێدەکات و هەر خۆیشی رۆڵی تێدا دەبینێت، هەروەها زنجیرە تەلەفزیۆنییەکە بەرهەمی کۆمپانیاکانی پارامۆنت-ەو چیرۆکەکەیشی لەڕۆمانێکی جۆزیف هیلەر-ەوە وەرگیراوە، ئەمەجگەلەوەی جۆرج کلۆنی لەبەرامبەر هەر زنجیرەیەکدا بڕی یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.  20 جار بینراوە

زیاتر »

دژی گێچەڵی سێکسی لەفێستیڤاڵی کان رەشیان پۆشیبوو

جیاواز لەهەموو خولەکانی پێشووی فێستیڤاڵی سینەمایی کان، بۆ ئەمساڵ و لەخولی حەفتاو پێنجەمینی ئەم فێستیڤاڵەدا زۆربەی ئەستێرەکانی سینەمای جیهان جل‌وبەرگی رەشیان پۆشیبوو. ئەمەش وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو جوڵە هونەرییەی بەناوی (ئێستا کاتێتی) دژی گێچەڵی سێکسی کە بەرامبەر هونەرمەندان کراوە. لەنێو ئەو ئەستێرە سینەماییانەشدا هەریەکە لە (بینۆلۆبی کروز، ماریا کاری، کیلەر فۆی، مارگۆت روبی، کیت هاریسۆن، ماندی مور، میلی بوبی) و ...

زیاتر »

كورته‌ فیلمی ده‌رزی‌و مقه‌ست

كورته‌ فیلمی ده‌رزی‌و مقه‌ست له‌ ده‌رهێنانی مه‌حمود محه‌مه‌د، باس له‌ باوكێك ده‌كات كه‌به‌ شێوازێكی جییاواز ئامۆژگاری كوره‌كه‌ی ده‌كات‌و باسی ئه‌و مرۆڤانه‌ی بۆ ده‌كات پێویسته‌ لیێان دوور بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و دوو به‌ره‌كی له‌نێواو دوو كه‌س یاخوود هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بێت. مه‌حمود محه‌مه‌د چه‌ند سالێكه‌ كاری سینه‌مایی ده‌كاتی خاوه‌نی خه‌ڵاتی رێزلێنانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی «فیلمی كوردستانه‌، له‌ ئێستادا گروپێكی خۆبه‌خشی ...

زیاتر »