سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 92)

ئەدەب – سێبەر و سایە

به‌ زۆركردن ده‌توانیت میلله‌ت بچه‌وسێنیته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانی میلله‌تی پێ به‌ڕێوه‌به‌ریت

له‌ روسییه‌وه‌: سواره‌ شاكه‌لی ئاماژه‌: (116‌)ساڵ به‌ر له‌ ئێستا لیو تۆڵستۆی ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ قه‌یسه‌ری روسیا نیكۆڵای دووه‌م و نووسیوه‌ و له‌ گه‌لێ بابه‌تی هه‌ستیاری وڵاته‌كه‌ی و دار و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی ئاگاداری كردۆته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای روسیا به‌رچاوڕوونیی داوه‌تێ. راشكاوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ شێوازی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك بۆ كاروباره‌كانی وڵات رای خۆی پێ راگه‌یاندووه‌ و ره‌خنه‌ی لێ گرتووه‌. ئه‌وه‌ی بایه‌خی ...

زیاتر »

خۆرخێ لویس بۆرخیس تا چاوی كزتر ده‌بوو دنیابینـی گه‌شتر ده‌بوو

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د له‌ ژینگه‌ی سه‌مای تانگۆ ‌و له‌ گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی شاری (بۆینس ئایرس)ه‌وه‌ به‌هره‌ ‌و توانای نووسه‌رێك گه‌شه‌ی كرد كه‌ دواتر بوو به‌ یه‌كێك له‌ سومبوله‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی سه‌رده‌م له‌ ئه‌ده‌بی جیهاندا به‌گشتی ‌و له‌ ئه‌ده‌بی لاتینی دا به‌ تایبه‌تی. ئه‌و نووسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ توانی سوود له‌و دوو فاقییه‌ رۆشنبیرییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌یان بوو وه‌ربگرێت ...

زیاتر »

عه‌لی..رۆحی سه‌رده‌مێکی کوردییانه‌

خه‌بات عه‌بدوڵڵا (1) ساڵانێکی دوورودرێژه‌، ئێمه‌ ته‌نها له‌میانه‌ی فۆتۆ و ئینشاوه‌ هه‌ڵه‌بجه‌مان پێده‌گات. راستییه‌که‌ی که‌ باسی ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێت راسته‌وخۆ وێنه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌مان دێنه‌وه‌ به‌رچاو که‌ له‌ هه‌مان کاتدا مێژووی رودانی کۆسته‌ گه‌وره‌که‌یه‌. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پیشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌ی وێنه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌، گوتارێکی ئینشاییش ئاماده‌یه‌ که‌ هه‌ڵه‌بجه‌مان ته‌نها له‌ یه‌ک کایه‌دا بۆ کورت ده‌کاته‌وه‌؛ ئه‌ویش کایه‌ی سیاسه‌ت و واوه‌تریش کایه‌یه‌کی حیزبییه‌ که‌ جگه‌ ...

زیاتر »

ده‌ چرپه‌

ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین (1) كاتێ دره‌خت ماندوو ئه‌بێ پاڵ به‌چییه‌وه‌ بدا …؟ (2) چیا ئه‌گه‌ر بێت و به‌رز نه‌بوایه‌، ناوی خۆی به‌ چی بگۆڕیایه‌ …؟ (3) گه‌ر تۆ نیشتمانم نه‌بوویتایه‌ من قه‌ره‌ج بووم …! (4) كانیاوی چاوه‌كانت به‌خه‌م ئه‌ته‌قێ. دڵی منیش .. به‌بزه‌ی تۆ …! (5) موباره‌كه‌، ئه‌و پیرۆزه‌یه‌ی په‌نجه‌ت، به‌ هه‌ناسه‌ت ..! (6) ئه‌زانم كاتژمێر چه‌نده‌ . چونكه‌ ئێستا ...

زیاتر »

كاكه‌ حه‌مه‌ی‌ هه‌رمێ گوڵاوی‌ ساڵێكه‌ ماڵئاوایی له‌ قه‌ڵه‌م كردووه‌

د.ئاراس محەمەد ساڵح ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی كاكه‌ حه‌مه‌ی‌ مه‌لا كه‌ریمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ هه‌موو كات خه‌می‌ شیعر و خه‌می‌ ئه‌ده‌ب و ڕێنووسی كوردی‌ بوو، ئه‌و بۆ ته‌نها ساتێك پشووی‌ نه‌دا، نه‌یده‌زانی‌ پشوو چیه‌ هێنده‌ سه‌ری قاڵ بوو مه‌رگی‌ له‌ بیركردبوو، به‌ڵام مه‌خابن مه‌رگ ئه‌وی‌ له‌یاد نه‌كردبوو، مرۆڤێك دنیایه‌ك پرۆژه‌ی‌ جوانی‌ هه‌بوو، كاتێك نه‌خۆشی‌ جه‌سته‌ی‌ بێهێزكرد كۆڵی‌ نه‌داو ...

زیاتر »

گۆرانیبێژمان زۆرە و هونەرمەندمان کەمە ! کێ هونەرمەندە؟

د. مەولود ئیبراهیم حەسەن ڕایەک .. بۆ لیکۆڵینەوە ساڵانیکی زۆرە لەنێو بەشە جیاجیاکانی میدیای کوردستاندا، وشە و نازناوی (هونەرمەند) لە زۆر شوین و کاتی جیازوازدا. زۆر بە ئاسانی و سەخاوەتەوە بە تەمەن و ئاستی جۆراوجۆری(دنیای هونەر!!) دەبەخشرێ و دەبەخشرێتەوە! بێ ئەوەی حساب بۆ ئەوە کرابێ، کە (هونەرمەند بوون) مەرج و تواناو بەرهەمی تایبەت بەخۆی هەیە. ناکرێ هەر گەنجێکی تازە کارو ...

زیاتر »

״باخی‌ باڵنده‌ مه‌سته‌كان״ ی‌ هێمن به‌رزنجی‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ هاوسه‌نگ

خوێندنه‌وه‌ی‌ : عه‌بدولستار شارباژێری‌ (1-2) میلان كۆندێرا له‌ كتێبی‌ هونه‌ری‌ ڕۆماندا ده‌ڵێت : عه‌قڵی‌ ڕۆمان عه‌قڵی‌ ئاڵۆزییه‌ .هه‌موو رۆمانێك به‌ خوێنه‌ری‌ خۆی‌ ده‌ڵێت : «شته‌كان زۆر له‌وه‌ ئالۆزترن كه‌ بیریان لێده‌كه‌یته‌وه‌»ئه‌مه‌ هه‌قیقه‌تی‌ سه‌رمه‌دی‌ ڕۆمانه‌ . به‌ڵام له‌ هه‌راو هوریای‌ وه‌ڵامه‌ ساده‌و خێراكان ، كه‌ پێش پرسیاره‌كان ده‌كه‌ون و ئافه‌رۆزیان ده‌كه‌ن وهه‌میشه‌ كه‌متر ده‌توانن گوێگر بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌ .كاتێك ڕۆمانی‌ (باخی‌ بڵنده‌ ...

زیاتر »

من موراكامیم

له‌ كاتێكدا شه‌مه‌نده‌فه‌ری خۆشه‌ویستیی هاروكی موراكامی لای خوێنه‌رانی رۆمان له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كانی دنیادا به‌خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بۆته‌ نووسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافدا بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ نووسیوێتی كه‌ چۆن یارییه‌كی بیسبۆڵ و كۆترێكی بریندار ره‌وتی ژیانی گۆڕیوه‌. هاروكی موراكامی رۆماننووس و چیرۆكنووسی به‌ناوبانگی ژاپۆنی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كتێبه‌كانی له‌ناو بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییدا هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه‌. موراكامی زیاتر له‌ ...

زیاتر »

نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ بۆ جه‌لال به‌رزنجی‌

سه‌باح ره‌نجده‌ر كاكه‌ جه‌لال به‌رزنجی‌، كه‌ گوێت له‌ هاوار بوو، ئاگرت كرده‌وه‌. ئاگر زه‌وی‌ له‌ پیسی‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ و هێڵێكی‌ داگیرساو به‌رز ده‌كاته‌وه‌. كۆشیعری‌: (به‌یه‌كه‌وه‌ ته‌نیاین)، كه‌ ساڵی‌ 2015 له‌ خانه‌ی‌ موكریانی‌ بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، چاپ كرا. هه‌ستی‌ راگرتم، هه‌ست هه‌موو توانا نیشتووه‌كانی‌ له‌ قووڵایییه‌كانه‌وه‌ن پاڵیان پێوه‌ ده‌نێت و سه‌ریان ده‌خات و ئاڕاسته‌یان ده‌كات بۆ بینین، كه‌ بیندراش فۆرمێكی‌ ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆمانی شیری ره‌ش-ی ئه‌لیف شه‌فه‌ق

شیرین. ك رۆمان یان یاداشت؟ به‌م دواییانه‌ كتێبێكی نووسه‌ری تورك ئه‌لیف شه‌فه‌ق-م خوێنده‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (حلیب اسود) واته‌ شیری ره‌ش، له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ نووسراوه‌ رۆمان، ساڵی 2016 له‌ دار الاداب-ی به‌یروت-لوبنان چاپكراوه‌، محه‌مه‌د ده‌روێش وه‌ریگێڕاوه‌ بۆ عه‌ره‌بی، پێشه‌كییه‌كی بۆ نووسیوه‌ ده‌ڵێت: (له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر جۆرێكی تر له‌نووسین پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی ده‌كات كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ رۆمان ئه‌ویش ئه‌ده‌بی ...

زیاتر »