سەرەکی » مانشێت (پەڕە 198)

مانشێت

حەشدەکەی شعبی و جەیشی عەبادی

کەیفی خۆیانە حەشدەکەی بەغدا یاخوا بژاکێن هەرگیز پێنەگەن راستە کوردییە، پەندو وا وەیلام بەڵام چ عەرەب چ تورک و عەجەم باش لێم تێبگەن: پەتی زوڵمی بەعس زبرو ئەستوورتر لە پەتی حەشد لە ملم ئاڵا بوو. ئێستا کوا بەعس، لە کوێ گیرساوە؟ بوونە گۆڕ بەگۆڕ باوەڕم پێ بکەن! *** ئێوەش حەشد بن، یاخود حەشر بن. جەیشی شەعبی بن یان حەشدی شەعبی ...

زیاتر »

خەبەردار!

نەجم فایەق: به‌ دوای به‌رپرسیار مه‌گه‌ڕێن ، سه‌رانی سیاسی و سه‌ربازیی كورد به‌رپرسیارن : راستییه‌ خوێناوییه‌كانی هێرشه‌ شیعییه‌ تایفییه‌ شۆڤێنییه‌كه‌ی حه‌شد بۆ سه‌ر دووز ، به‌ ئامار : یه‌كه‌م – ٩ شه‌هید و ١٥ بریندار و ٤١ به‌ دیلگیراو و ٤ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی كه‌ یه‌كێكیان لای پۆلیس تۆمار كراوه‌ .. دووه‌م – تاڵان و سووتاندنی ٣١٥٠ خانوو ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ...

زیاتر »

مام جەلال: حه‌سه‌ن زیره‌كم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆی كوردی به‌غدا

نووسینی: مام جه‌لال به‌هار و هاوینی ساڵی خوێندنی (١٩٥٤-١٩٥٥)، له‌گه‌ڵ هاوڕێی دێرینم كاك مسته‌فا قه‌ره‌داغی كه‌ تازه‌ له‌ ئه‌مریكا هاتبوه‌وه‌، پێكه‌وه‌ له‌ ژوورێك ده‌ژیاین له‌ ئوتێل (الشمال الكبیر)ی خوالێخۆشبوو كاكه‌ حه‌مه. له‌و ئوتێله‌شدا حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌ك كرێكار كاری ده‌كرد. منیش ئه‌وسا وەک لاوێكی چه‌پی خۆ به‌ماركسیست زان عه‌وداڵی هوشیاركردنه‌وه ‌و ڕێكخستنی ڕه‌نجده‌ران و كرێكاران بووم. بۆیه‌ دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ په‌یداكرد. كه‌ ...

زیاتر »

كورت و كرمانج

ماوەیەكە كەناڵەكانی راگەیاندنی مفتەخۆر و سێبەرەكانی نامەی تەزویر و چەواشەكاری بڵاو دەكەنەوە. دواینیان تەزویركردنی نامەیەكە بە ناوی هەڤاڵ هێرۆخانەوە. لەو نامەیەدا هەمان كڵێشە و ئیمزا بەكارهاتوە كە لە نامەیەكی پێشووتری هەڤاڵ هێرۆدا بۆ سەرۆك وەزیران عەبادی نێردراوە. ئەو كڵێشەیە نامەیەك بوو كە كاتی خۆی راگەیاندنی یەكێتی هەر لە وەڵامی درۆ و دەلەسەیەكی تری ئەو راگەیاندنانەدا بڵاویكردەوە. كەچی بەم پێچ و ...

زیاتر »

ورەمان عەیبی نییەو ئەکتیڤیشمان بەرزتر دەبێتەوە

نزیکەی دوو هەفتەیە هێرشێکی ناڕەوا و رێکخراو لە لایەن دەستەو گرووپێکی دیار کە لە لایەن ئێمەوە ناسراون دەکرێتە سەر پەیجی رۆژنامەی کوردستان نوێ لە فەیسبووک. ئێمە نامانەوێت وەڵامی ئەو قسە ناشیرین و ئەدەبیاتە بدەینەوە کە ئەو گرووپە دەیکاتە سەر پەیجەکەمان، بەڵکو لێرە هەندێک لە وێنەی ئەو ئەکاوتنانە وەک خۆی دادەنێینەوە و پێیان دەڵێین؛ «ورەمان عەیبی نییەو ئەکتیڤیشمان بەو کۆمێنتانە بەرزتر ...

زیاتر »

كورت‌و كرمانج

میدیاكەیان پارەی نەوتی لێ سەرف دەكرێ كەچی ئەوەندە بێ وەفان راپۆرتێك ناكەن لەسەر كابرای نەوت. تا نەوتی هەبوو پێیان دەوت وەبانانەوە بۆ چۆرێ نەوتی كەناڵەكەیان ئەپارانەوە. ئێستا نەوت داویەتی لە كزی‌و لە كەمی. بەغدای ئیتحادی لێیان بە كەمینە، پێیان ناكرێ پینە.ناتوانن دیفاعێك لەو پیاوە بكەن كە ئاشتی ماڵیان بوو كە نەوتی(حەڵاڵیان) بوو دونیا لەسەر ئاشتی هاتۆتە جواب. خۆیان لێ بێدەنگ ...

زیاتر »

هەڵسانەوەی شایانمان دەوێت

ساڵی ٢٠١٧ ساڵی هەرە ناخۆشی ژیانی کوردستانیان بوو، لە یادەوەریشدا وا دەچەسپێ کە ساڵی سێرەگرتن لە کوردستان و کەمتەرخەمی و خەمساردی سیاسەتی کوردستانیش بووە لە ئاستی خوێندنەوەی وردی پێشهاتەکاندا. بەو زستانەشەوە ساڵێکی ساردو وەرزێکی سەختی گوزەران و ژیان دەبێت، هەتا نەتەوەی سەربەرزی کورد شۆکی ئەم دۆخە دژوارەی هەڵدەمژێت. کاتێکی دەوێت، بەڵام کوردستان موڵکی حەڵاڵی کژوردە بە بازارو دوکانیەوە، کوردیش رەسەنترینی ...

زیاتر »

خەبەردار!

*خه‌به‌ردار هاته‌وه‌، هاته‌وه‌ تا خه‌به‌رتان بداتێ كه‌ جه‌ماعه‌ت به‌ شه‌و‌و رۆژ خه‌ریكی پینه‌كردن‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ن له‌وه‌ی كه‌ كردیان. به‌ ئێران‌و تۆران ده‌ڵێن وه‌رنه‌وه‌ به‌ شه‌رتی جاران. ناچینه‌ لای مام سام‌و كاك ناجییه‌كه‌ی جاران. *له‌دوای ریفراندۆمیشه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ی كوردستان وه‌كو خۆیه‌تی. براده‌ران له‌ولا نه‌ بایان دیوه‌ نه‌ باران، براده‌رانی له‌ملاش گه‌ره‌كیانه‌ فه‌وزاكه‌ی جاران به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات، یان حكومه‌تی ئێستا‌و هی كاتیی بهێڵنه‌وه‌‌و ...

زیاتر »

مەنەلۆج

له‌ خۆرا نییه‌ په‌ندی پێشینان وته‌ی به‌نرخی جوامێری مه‌یدان حیكمه‌ت‌و ژیری «پیره‌مێرد» ه‌كان. چاكی گوتووه‌، بۆ دوێنێ‌و هه‌م ئه‌مرۆ ‌و هه‌م جاری جاران زه‌فه‌ر‌و بردنه‌وه‌ سه‌د باوكی هه‌یه‌ سه‌د كور‌و نه‌وه‌ ده‌بنه‌ خزمیان سه‌ركه‌وتن خۆشه‌ ده‌سكه‌وتی هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن خۆشه‌ شه‌ریكی ناوێ به‌ڵام ژێركه‌وتن با كه‌م بێ‌و تاوێ تامی ناخۆشه‌، كه‌س چاره‌ی ناوێ هه‌روا هاتووه‌‌و هه‌ر واش نووسراوه‌ به‌راتی سه‌ركه‌وتن به‌ ...

زیاتر »

هێشتا روویان دێت ״باس״ی كورسی بكه‌ن

«ده‌ستگرتن به‌ كورسییه‌كه‌یه‌وه‌ بێ هه‌ڵوێستی كردووه‌» ئه‌مه‌ ناونیشانه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی بندیواری پاراستن، (باس)ی بێباره‌. خۆزگه‌ له‌ ره‌خنه‌گرتنی د.فوئاد مه‌عسوم-دا ناوی شتی دیكه‌یان ده‌هێنا، نه‌ك كورسی، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و بگره‌ خه‌ڵكی دنیاش ده‌زانن كورسی؛ گرێی ده‌روونی كێیه‌؟ بیانگۆتبا به‌ ناونیشان یان فڵان ‌وێستگه‌ی ژیانی یان فڵان بڕیاری د.فوئاد مه‌عسوم؛ هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ر نه‌یسه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (باس) باسی كورسی بكات، ئه‌وا ده‌بێ بزانن ...

زیاتر »