سەرەکی » مانشێت (پەڕە 24)

مانشێت

ده‌ستشووشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، باشترین هه‌نگاوه‌ له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا

پێویسته‌ له‌ هه‌موو کاروباره‌کانی رۆژانه‌دا، خۆپارێزیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی تاک و کۆمه‌ڵگه‌، لای هه‌موو که‌سێک له‌ ریزی پێشه‌وه‌دا بێت “پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا و ته‌نانه‌ت دوای کۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش به‌ته‌واوی پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌” دیداری، عه‌لی فه‌ره‌ج کاشان دکتۆر شایى سوبحى پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و منداڵبوون له‌ سلێمانی، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند: ده‌ستشووشتن ...

زیاتر »

کەرکوک، تائێستا ١٠ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

نووسینگەی کەرکوک، هێمن ئەحمەد تائێستا لە کەرکوک 24 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 10 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و یەک کەسیش مردووە. ئێستا 13 توشبوو لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هەینی حاڵەتێکی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک راگەیەنرا. سامان یابە عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: توشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی گەڕەکی رووناکی-یە لە کەرکوک، پێشتر ...

زیاتر »

بروسکەی سەرەخۆشی بۆ هەڤاڵ سەمیر هەورامی

جێگری سە‌رۆک وە‌زیران بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەمیر ھەورامی دەکات برای بەڕێز و ئازیزم کاک سەمیر ھەورامی بە داخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی لەناکاوی کاک (ھاشم ھەورامی)ی براتم پێگەیشت. لەم ماتەمە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆت و خێزانە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە یەکێک لە قوربانیدانەکانیان زیندانیکردنی کاک هاشمی نیشتمانپەروەربوو لە ئەبوغرێبی بەدناو. خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم و زۆر ...

زیاتر »

رێوشوێنەکان لە گوندەکانیش توند دەکرێن

ئامادەکردنی: گوندستانی نوێ لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا، هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و فریاکەوتن لە ناوچە دوورە دەست و گوندەکانیشدا جێگیرکراون تا هاووڵاتیان لە گوندەکان یان ئەو هاووڵاتیانەشی روودەکەنە گوندەکان بپارێزرێن و رێنوێنی پێویستیان پێ بدرێت. لەوبارەیەشەوە ساڵح محەمەد لە هێزەکانی ئاسایش بۆ گوندستانی نوێ دەڵێت: بەئەرکی خۆمانی دەزانین لە هەرکوێ بێت کارەکانمان رابپەڕێنین و بەدەم ...

زیاتر »

پرسەنامەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كۆچی دوایی كامەرانی سە‌ید مە‌جید

هەڤاڵی بە‌ڕێز كاك دلێری سەید مەجید ھە‌ڤاڵی بە‌ڕێز كاك حە‌مە‌جە‌زای سە‌ید مە‌جید بە‌ڕێزان خێزان و كە‌سوكاری كاك كامە‌رانی سە‌ید مە‌جید هەواڵی كۆچی دوایی كاك كامەرانی سە‌ید مە‌جید، لەشاری لەندەن، خەمبار و نیگەرانی كردین، لەم ماتەمە گەورەیەشدا خۆمان بەهاوبەش و بەشداری خە‌متان دەزانین و پرسەو سەرەخۆشیتان لەدڵەوە ئاڕاستە‌ دە‌كە‌ین. كۆچكردوو پێشمە‌رگە‌یە‌كی دێرین و کەسایەتییەكی چالاك و كوردپەروەر و لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەر و ...

زیاتر »

زورفی کشایەوە و کازمی راسپێردرا

عه‌دنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق کشایەوەو هەر ئەمڕۆ مسته‌فا كازمی بۆ ئەو ئەرکە راسپێردرا. زورفی داوای لێبووردنی كرد ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ عیراق بڵاویانكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ 9/4/2020، عه‌دنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت راگه‌یاند. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌ زاری زورفی-یه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: ئامانجی كشانه‌وه‌ی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراق بووه‌، وتیشی: ...

زیاتر »

سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی مافە دەستوورییەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۹ی نیسانی ۲٠۲٠، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمی ئەنجامدا. لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی لە راسپاردنی مستەفا کازمی کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە عیراقی فیدراڵدا بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆدەنگی و پشتیوانیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراقی بەدەستهێناوە. لەوپەیوەندییەدا لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز مستەفا کازمی ...

زیاتر »

سەرۆک کۆمار مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق. بەغدا- ٩ی٤ی٢٠٢٠  30 جار بینراوە

زیاتر »

 بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە رێکاری زانستیی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی چوارشەممە (٨/٤/٢٠٢٠) بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتى د.ئارام محەمەد قادر سەرۆکى ئەنجومەن، کۆبوونەوەی ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی ئاسایی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە بە ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی میحوەری کوڵەجۆ و هەموو شەهیدانی رێگای ڕزگاریی کوردستان و دەربڕینی ...

زیاتر »

حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکرا

نووسینگەی کەرکوک، هێمن ئەحمەد کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک راگەیاند. سامان یابە عەلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تووشبووەکە کچێکی 16ساڵانەو پێشتر بەشداری پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێریان کردووە، وتیشی: لە سەعات 9:20 دەقیقەی ئەمشەو تیمەکانی تەندروستی بڕیاری کەرەنتینەی ئەو کۆڵانەی گەڕەکی دەروازە و ئەو خێزانانەشی داوە ...

زیاتر »