سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 20)

كه‌شتی نوح

ڕوسیا له‌ نێوان زه‌وی و بۆشایی ئاسماندا

ئه‌مساڵ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ڕوسیی خۆی ده‌كێشێت به‌ زه‌ویدا و حه‌وت مه‌كۆی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده‌ن به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵبدرێن. پسپۆڕانی كۆمپانیای (ڕوسكۆسمۆس)ی حكومیی ڕوسیا كه‌ له‌ بواری فه‌زا و گه‌ردوونناسییدا پسپۆڕه‌ هۆشداری داوه‌، له‌مساڵدا دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌و ئاژانسه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1972 و له‌ سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ئه‌و كاته‌دا به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره‌ هه‌ڵدراوه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانه‌، خۆی بكێشێت به‌ زه‌ویدا. ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ ناوی(Kosmos ...

زیاتر »

ویلایه‌تی هاوای بیر له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێش بۆ 100 ساڵ، ده‌كاته‌وه‌

وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی په‌رله‌مانتارێكی دیموكراتی ناوخۆیی ئه‌و ویلایه‌ته‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ به‌رگرتن له‌ «كوشنده‌ترین ئامێر له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی» پێشكه‌شده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رێك پرۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌ رێ له‌فرۆشتنی جگه‌ره‌ ده‌گرێت به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی له‌خوار 100 ساڵه‌وه‌ بێت، ره‌نگه‌ پێویست بكات جگه‌ره‌كێشانی ویلایه‌تی هاوای له‌ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جگه‌ره‌ بكێشن. یاساكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری دیموكراتی ناوخۆیی هاوای ...

زیاتر »

گه‌وره‌ترین، به‌ته‌مه‌نترین، به‌سوودترین بونه‌وه‌ر

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان دره‌خت گه‌وره‌ ترین بونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌ویه‌ ، دره‌ختێك له‌ كالیفۆرنیا به‌ (جنراڵ‌ شیرمان ) ناو نراوه‌ تیره‌ی قه‌ده‌كه‌ی نزیكه‌ی 13 مه‌تره‌ و به‌رزیه‌كه‌ی زیتر له‌ 83 مه‌تره‌ ئه‌م دره‌خته‌ ته‌مه‌نی له‌ دووهه‌زار ساڵ‌ زیاتره‌ ، ئه‌م دره‌خته‌ له‌ جۆری سیكوایه‌ كه‌ جۆرێكه‌ له‌ سنه‌وبه‌ره‌كان ، مێژووی بوونی ئه‌م جۆره‌دارانه‌ ئه‌گه‌ ڕێته‌وه‌ بۆ دووسه‌د تا سه‌دووچلوپێنج ملیۆن ساڵ‌ ...

زیاتر »

ئێمە رۆژانە ژەھر دەخۆین

د.نەوبەهار فەرەج موستەفا* تانجەرۆ سەرچاوەی دووەمی دەریاچەی دەربەندیخانە دوای ڕووباری سیروان، لە وەرزی باراندا ئاوی چەمەکە لە ئاوی باراناو و ئاوەڕۆی شاری سلێمانی پێک دێت و لە ھاویندا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاوەڕۆی شاری سلێمانی پێک دێت. ئاوی چەمەکە لە ڕێڕەوەکەیدا تا دەگاتە دەریاچەی دەربەندیخان بە درێژایی ڕووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی بەردەوام دەبێت. ئاوەڕۆی شاری سلێمانی لە ڕێگەی پێنج دەرچەی ...

زیاتر »

ده‌ستێكی ده‌ستكرد مێشك كۆنترۆڵی ده‌كات

زانایانی سویدیی توانیان ده‌ستێكی ده‌ستكرد دروست بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌ستیان نه‌ماوه‌ و ناتوانن به‌ ئاسانی كاری ڕۆژانه‌یان ڕاپه‌ڕێنن. ئه‌و زانایانه‌ی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئاماژه‌ و سیستمی پزیشكیی- ژیانیی سه‌ر به‌ زانكۆی چالمه‌رز بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له‌ شاری گۆتنبێرگی سوید توانیویانه‌ جۆره‌ ده‌ستێكی ده‌ستكرد دروست بكه‌ن كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ مێشكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ستی ده‌ستلێوه‌دانیشی هه‌یه‌ كه‌ ...

زیاتر »

ته‌له‌فۆنی زیره‌ك و هیدفۆن رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه‌ ده‌نگ

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی زۆربه‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی زیره‌ك و هه‌یدفۆن هۆشداری ده‌دات. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی(WHO) هۆشداری ده‌دات له‌ مه‌ترسییه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ گوێگرتن له‌ مۆزیك و گۆرانی به‌كاردێن و به‌ ( MP3) ناسراون بۆ سه‌ر گوێی مرۆڤ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ئه‌و ئامێرانه‌ هه‌ستی بیستن لاواز ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆی نابیستیی. ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی درێژیدا ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گیاندارێكی ده‌ریایی ته‌مه‌ن 20 ملیۆن ساڵ

زانایانی شوێنه‌وارناسیی ئه‌مریكی له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك كه‌ناڵی په‌نه‌ما به‌ ڕێكه‌وت پاشماوه‌ی گیاندارێكی مانگای ده‌ریاییان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ بیست ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌. ئه‌و زانایانه‌ كه‌ ستیڤن مانشیته‌ر، ئه‌مینداری مۆزه‌خانه‌ی نه‌هه‌نگیی كۆن بۆ مێژووی سروشتیی سه‌رپه‌رشتیده‌كردن و بۆ هه‌ندێك ڕووه‌كی به‌به‌ردبوو ده‌گه‌ڕان به‌ ڕێكه‌وت ئێسكی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌. (ئارۆن وود) توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی دكتۆرایه‌ له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌ مه‌یدانییه‌كانی كردووه‌ ...

زیاتر »

چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ و جه‌نگ و وێرانكردنی ژینگه‌

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان چه‌ك له‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ مرۆڤدا پێویستیه‌كی‌ گرنگ بووه‌ بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی‌ دڕنده‌كان ودابینكردنی‌ بژێوی‌ . چه‌ك بۆ ڕاوكردن پێویست بووه‌ ، جابۆ زینده‌وه‌ری ناو ئاو بوبێ یا وشكانی، چونكه‌ هه‌ڵكه‌وته‌ی له‌شی مرۆڤ وابووه‌، كه‌ پویستی به‌ خواردنی گۆشت و شیرو هێلكه‌ی زینده‌وه‌ران بووه‌ . ئه‌شێ‌ له‌ سه‌ره‌تادا لقه‌ دارێك یان ئێسكێك یان به‌ردێك چه‌كی‌ ده‌ستی‌ مرۆڤ ...

زیاتر »

به‌ بیانووی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌

روخساری ڤالانتاین دووباره‌ ده‌نه‌خشێنرێته‌وه‌ و نهێنی نوێ ئاشكرا ده‌بێت نه‌خشاندنی ڕوخساریی ڤالانتاین چه‌ند ڕاستییه‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كات و پێده‌چێت ته‌نها پیاوچاكێك بووبێت و له‌ سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كاندا ژیابێت، نه‌ك له‌ كاتی ده‌سه‌لاتی مه‌سیحییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ڕووخساری ئه‌و قه‌شه‌یه‌ چۆن بووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ناوی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زاری ئاشقان، پسپۆڕێكی بواری كێشانه‌وه‌ی ڕوخساری كه‌سه‌ كاتۆلیكییه‌ به‌ناوبانگه‌كان وێنه‌یه‌كی ...

زیاتر »

چه‌ند خۆراكێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ڕه‌نگه‌ زۆرێكمان هه‌ست به‌ بێزارییه‌كی زۆر بكه‌ین كاتێك له‌ دوای ئه‌نجامدانی كارێك یاخود له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی گه‌رمدا دوای ئاره‌قكردنه‌وه‌ بۆنێكی ناخۆشمان لێدێت. هه‌ندێك له‌ خۆراكه‌كانیش به‌ هۆكاری زیادكردنی بۆنی بێزاركه‌ری ئاره‌ق داده‌نرێن وه‌ك ته‌ماته‌ و كه‌له‌رم و قاوه‌. به‌ڵام هه‌ندێكی تر له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌كان یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ ڕزگاربوون له‌ بۆنی ناخۆشی ئاره‌قكردنه‌وه‌، له‌و خۆراك ...

زیاتر »