سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 98)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

حاڵی جوانە

+ ئەزانی بەگم لە دنیای خوادا بەزەییم بەكێدا دێتەوە؟ ـ بە ئاوارەكانی میانمار؟ + نەخێر نەوەڵـڵا.. بەو یەكێتی یانەی كە بەم ئاخرو ئۆخری یە بوون بە پارتی.. فەقیرانە شتەكەیان لنگەوقوچ خوێندەوە و لە هەردوو جەژنەكە بوون. ـ لە باتی ئەم قسە زلانە بچیت خۆت حازر بكەی باشتر نی یە؟! + حازر لەوە حازرتر!! ـ دەك موبارەك نەبێ‌. یەعنی بە تەمای ...

زیاتر »

تەحلیل بە پێی میهنەكان

+ بەشەرەفم ئەو عەبادییە هەتا لە مەنگەنەمان نەدات وازناهێنێ‌.  ـ پێشبینیی بەلوعەچییەك ـ + یەك رۆژی تری پێوە بوایە سەقفی ئەم هەرێمە ئەچووە سەر گاعییەكەی. ـ موداخەلەی تەنەكەچییەك ـ + بە قەناعەتی من مەسەلەی مەعاشەكەی بەغا تەواوبووە هەر كونە قۆپچەكانی ماوە. ـ لێدوانی خەیاتێك ـ + ئەوەتان باشە وەكو من وان تەڕ نابن. ـ قیڕەی قازێك ـ + چەندم پێ‌ ...

زیاتر »

بە ئیجازەی گۆرانیبێژان

كوڵمت بێنە پێشەوە، كەس لێوی لێ‌ نەداوە لە سایەی ریفراندۆم گیان سی ساڵ گەڕاینە دواوە      ***** هەناسەم لێ‌ بڕاوە لەسیحری چاوی ئەختەر فەرماندەی كورد موهیمە، هەم مەسئول و هەم ئەكتەر      ***** تۆ مەڕۆ مەڕۆ، هەی جێم مەهێڵە تەحالوفی چی!! هەمووی هەر فێڵە      ***** ماڵە بابم نەزیرە، بە شەكرو نوقوڵ ژیرە بووین بە بنێشتەخۆشەی عەرەبییەو ...

زیاتر »

بە ئەمری كێ‌؟

ـ كێی زەلام؟.. دەست هەڵبڕە. + شـ شـ شـ شاهی.. شاهی نەنە.. نە.. نەقشبەند.. شاهی نەقشبەند هاوار. ـ ناوت؟ + ق ق ق ق..قا..قارەمان..قارەمان قوربان. ـ ئەوە بۆ وا ئەكەی؟ ئەڵێی شەقشەقەی ئەلەرزیت قارەمان؟! + تـ..تـ.. تۆ ..ئەو..ئەو.. ئەو سیلا…ئەو سیلاحە لابە بە قوربانت بم. ـ ئەمە كێیە لەگەڵتا ئەم زەعیفەیە؟ + پوو..پو..پوورمە بەخوا. ـ هەتیو كێ‌ ئەخەڵەتێنی؟! خەڵك پوری ...

زیاتر »

زاراوە تازەكان

وەزعە عەترلییەكەی پاش ریفراندۆم ئەوەندە تازەو نفت‌و نوێیە كە ئیجاب ئەكات زمانەوانەكان لای خۆیانەوەو لای ماڵی خەزووریانەوە كۆمەڵێك پێناسەو زاراوەی نوێ‌ هەڵبتۆقێنن. مەسەلەن بۆ نموونە: سەربەخۆیخواز: بریتییە لەو مەسئولە گەورەیەی كە هەوڵ ئەدات هەموو مەسئولە بچووكەكان سەربەخۆی بن. حكومەتی كات بەڕێكەر: بەو حكومەتە دەگوترێ‌ كە (كار) بەڕێ‌ ناكات بەڵكو وەختەكە ئەكوژێت‌و كات بەڕێ‌ ئەكات. نەوتایەتی: خەباتێكی خوێناوییە لەپێناوی نەوت‌و موشتەقاتەكانی. ...

زیاتر »

خراپ تەوزیع كراون

+ بەگم ئەڵێم خۆزگە (زەمەن)یش وەكو سەیارە گێڕی بەگی هەبوایە. ـ گێڕی بەگ؟! + ئا.. ئیتر ئەمدا بە بەگ‌و ئەچوومەوە بۆ سەردەمی منداڵی. بەس حەیفێكم تیا نییە. ـ چۆن تیا نییە رۆڵە؟.. ئەو بەگەی لە زەمەندا هەیە لە هیچ ئوتومبیلێكدا نییە. ئاگات لێ‌ نییە چۆن گەڕاینەوە بۆ سەردەمی راپەڕین‌و ئابڵۆقە. + عەینەن میزی حوشتر. ـ نەختێ‌ موسەقەفانە قسە بكە كوڕی ...

زیاتر »

لە بیستا رامانكێشا

+ بەگم یەك (شتی) زۆر خۆشی فیڕنەگولەت بۆ ئەگێڕمەوە، بەڵام توخوا با بەرگوێی نەكەوێتەوە چونكە ئەزانێ‌ منم. ـ خەمت نەبێ‌، مەگەر گڵ لێم ببیستێ‌. چی كردووە؟ + نازانم لەوە ئەچێ‌ ئەقڵی سووك بووبێ‌. دوێنێ‌ چووم بەسەرا تەماشا ئەكەم لە ژوورەكەی خۆیدا ئاوێنەیەكی بەرامبەر خۆی داناوەو بە چەپ‌و راستدا دەست رائەوەشێنێ‌‌و خوتبە ئەدا. ـ ئۆوو.. ئەو مەعلوماتە كۆنە، ئەوە پرۆڤە ئەكات ...

زیاتر »

قاموسی ئەمڕۆ

پەڕلەمان: شەقشەقەی دەستی پارتی، عەلاگەیەكە موشكیلەكانی پێدا هەڵئەواسن، ئەخیر شوێنی موزیع پێش تەقاویت بوون، ئامێرێكە كەی ویستیان ئەیخەنە ئیش، ناشیرینترین ئەولادی دیموكراسی. نەوت: ئیزرائیلی كەركوك، هەر شتێك داهاتەكەی دیار نەبێ‌، خۆشەویستی مەسئولەكان، شتێكە ئەنجومەن تەوزیعی ناكات، ئەو چەكەی ئافرەت خۆكوژیی پێ‌ ئەكات، بچوكترین كۆلكەی هاوبەشی هەڤاڵان، باعیسی مەشهوربوونی ئاشتی هەورامی، كاڵایەكە تیجارەتەكەی لە خۆی بۆگەنترە. نەخۆش: لەشساغی ئەمڕۆ، بەرهەمی حكومەتی ...

زیاتر »

جەژنت پیرۆزبێ سەروەرم

جەژنت پیرۆزبێ سەروەرم، ئەی ژەقنەبووت و كەوسەرم خۆمت پیادا هەڵئەواسم، بۆ پاشەڕۆژو ئەوسەرم هەم شەریكی دەسەڵاتی، هەم خەمخۆری پیاوی لاتی هەم كفرو فەحشاو فەسادی، هەم رێنمای رێی نەجاتی هەم لە تەكەتولی ئێمەی، هەم بۆ ئەوانیش وەك خێمەی هەم پیاوی دەرودراوسێی، هەم جیڤارای ئەم هەرێمەی هەم بەشخوراوی هەم فێڵباز، هەم تفەنگچیت هەم ئاشتیخواز قوربانی دەم و خوتبەت بم، هەم داوێن پاكیت ...

زیاتر »

تەوقیتەكەی ‌

+ ها كوڕی باش.. بیستوومە تۆش جەماعەتی نەخێریت. ـ بەعەكسەوە قوربان.. من بە هەر بیست پەنجە لەگەڵ ریفراندۆمام، بەڵام + ئاخ لەدەست ئەم (بەڵام)ەی كە فێری بوون. ئینسان ئەهێنێتەوە سەر سفر.. ـ كەس حەدی نییە جەنابت بێنێتەوە سەر سفر. تۆ دایم سەرو نەوەدو نۆی، هەروەها زۆر عەزیزیشی. + دە كەواتە مەڵێ‌ بەڵام. لەگەڵیدابەو تەواو. ـ ئاخر بەگم تەوقیتەكەی خراپە. + ...

زیاتر »